لە دیکتاتۆرییەوە بۆ دیمۆکراتی...
05/02/2012, 12:00 (GMT+1)

ئەم نووسینە بۆ ناساندی ئەو پەرتووکەی نووسەر و توێژەرەوەی ئامریکایی بەرێز دکتۆر {جین شارپ، Gene sharp} کە بەیەکێک لە توێژەرەوە مەزنەکانی (ئینسیتوتی ئەلبێرت ئاینشتاین) لە شاری بۆستۆن لە هەرێمی مەساچوسێتتس ژمار ئەکرێت.
دکتۆر شارپ گەلێک بروانامەی بەرزی بەکالۆریس، ماچستەر و دکتۆرای شانازلە زانکۆکانی ئامریکادا لەسەر نووسراو و کارە مرۆڤانەکانی پێبەخشێنراوە، جگە کە لەوەی وەک پرۆیسۆر لە بوواری زانستی سیاسەتدا لە زانکۆ ی مەساچاسێنتس بروانامەی توێژینەوەی بەدستهێناوە و ساڵانێکی زۆرە وەک پرۆفیسۆر لەو ڕیچکانەدا سەرقاڵی کار و بە زمانی ئینگلیزی نوسینیەکانی دەخاتە بەر دیدی خوێندەوانان.
پەرتوکەکانی ئەم نووسەرە بلیمەتە، وەرگێراوە تە زۆرێک لە زمانانی گەلان، کە خۆیان لە 40 زمانی جودا دەدەن. ئەوەی کە بەلامەوە سەیر بوو، لە گەران بەدووای بەرهەمەکانی ئەم نووسەرەدا ناوی گەلێک لەو گەل و نەتەوانەم بەرچاو کەوت کە پەرتوکەکانی ئەم نووسەرەیان وەرگێراوە بۆ سەر زمانەکانی خۆیان، بەم کارەشیان گەورەترین خزمەتیان بە ئەدەب و سیاسەتی نەتەوە کانی خۆیان کردووە. ئەمە لە کاتایکدا، کە هەنێک لەو نەتەوە و گەل و زمانانە، ئەگەر بەراوردیان بکەین بە نەتەوەی کورد، گەلێک لە رووی ئابووری و تەنانەت، زمانیشەوە لە پێش گەلی کوردەوە نین بگرە لە دوواترن، بەڵام بە داخێکی زۆرەوە، خەلکانی کورد لەم رووەوە، گەلێک خەمسارود و بێخەمن.
ئەزلەو بروایەدام لەناو کوردا گەلێک مرۆڤی نووسەر و وەرگێری شارەزا،چ لە زمانی کوردیدا و زمانی ئنگلیزی و ئارەبی و تەنانەت فارسیدا هەیە، واتا ئەم نووسەرە کوردانە هەم کوردیزانێکی باشن، هەم لەیەک لەم زمانانەشدا بە باشی شارەزان. بەڵام سەرای ئەمانەش ئەو بێخەمییە، وەک کولتورێکی لێهاتوە ..!؟.
ئەوەی والێکردم کە ئەم چەند دێرە بخەمە بەر دیدی خوێنەران و نووسەران ئەوەیە، کە ئەو پەرتوکەە بەناوبانگەی بەرێز دکتۆر (جین شارپ)-ە بە ناوی (from dictatorship to democracy) بە کوردیەکەی دەبێتە (لە دیکتاتۆرییەوە بۆ دیمۆکراتی) بە زمانی ئارەبی (من الدیکتاتوریە الی الدیمقاگیە) وەکو تێبینیم لە خشتەی ناوی ئەو گەل و نەتەوانەکرد زۆر بەیان ئەم پەرتوکە نایابەیان وەرگێڕاوەتە سەر زمانی خۆیان، بەڵام ئەوەی خەمناکی کردم ناوی گەلی کوردم لەو خشتەیەدا بەرچاو نەکەوت، تەنانەت بەلایەنی کەمەوە ئەم پەرتوکە وەر بگێریتە زاراوەیەک لە زاوەی کوردی..؟.!
بە هیوای ئەوەی ئەگەر ئەم پەرتووکە دلسۆزێکی کوردی زانی ئنگلیزی زانی شارەزا، وەریگێرابێتە سەر زمانی کوردی و لە ماڵپەرە کوردیەکاندا بیخاتە بەر دیدی خوێندەوانان، یان هەوڵی ئەوە بدرێت ، کە بە زووترین کات وەرگێرێتە سەر زمانی کوردی.
لە راستیدا گەلی کورد فرە پێویستی بەم جۆرە پەرتوکانە و زانست و هونەری رێکخستن هەیە و لە هەمانکاتدا، خزمەتێکی مەزن بە زمانی کوردی دەگەیەنێت و پەرتوکخانەی کوردیش بە چرایەکی تر رۆشن ئەکرێتەوە.
ئەم پەرتوکە لە سەرەتاوە تا بنەتا. 70 روپەلە، لە 10 بەند بابەتەکانی پێک هاتووە، لە کۆتاییەکەیدا، بە پاشکۆیەک، کە بریتیە لە 198 خاڵی میتودی کارکردن بەبێ کاری تێکدەرانە.
بۆ چاو روونی خوێنەرانی خۆشەویست، ئەم پەرتووکە لە رێگای ئەم ماڵپەرە خۆشەویستەوە دەکاریت، کلیک لەسەر ئەو زمانانە بکەیی کە دەیزانیت. بەڵام ئەز بە باشم زانی کە بەزمانی ئینگلیزی و ئارەبی لەبەر دتدەتان بێت.
بۆ ئەم مەبەستەش بۆ دابەزینی کلیک لێرە بکە. تێبینی تۆش دەکاریت، یان کۆپیان لێوەرگریت، یاخود بە رێگای نێت بۆ هاورێ و دۆستانتی بنێرە و ئەم کتێبە ئاشنا بکە. بە هیوای ئەوەی دلسۆزیک وەریگێرێتە سەر زمانی کوردی.
http://www.aeinstein.org/organizations/org/FDTD.pdf
http://www.aeinstein.org/organizations/org/FDTD_Arabic.pdf
http://www.aeinstein.org/organizations98ce.html
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









