نامه‌که‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا
27/01/2012, 12:00 (GMT+1)

ئه‌و ڕۆژگاره‌ی، گه‌نده‌ڵی هه‌موو سوچێکی وڵاتی داگیرکردبوو، سیسته‌می به‌ڕیوه‌بردنی وڵات سه‌رتاپای که‌تبووه به‌ر ڕه‌حمه‌تی گه‌نده‌ڵکاران. شه‌وه زه‌نگێك سه‌رتاپای هه‌رێمی کوردستانی ته‌نیبوو، ئه‌وه‌ی ناوی ئومێدبوو له‌و ده‌سه‌ڵاتدارانه به‌دی نه‌ده‌کرا. به‌ڵی، له‌و ڕۆژگاره هه‌ره سه‌ختودژواره‌دا، تروسکاییه‌ک داگیرساو به‌حوکمی بوێری وجه‌سوری خۆی وورده وورده زیادیکردوو بووه بڵێسه‌ی سه‌رجه‌م چین و توێژه‌کانی گه‌ل. به‌هه‌زاران ڕۆڵه‌ی ئه‌م وڵاته له‌ناوه‌وده‌ره‌وه‌ی کوردستان له‌ده‌وری ئه‌و مه‌شخه‌ڵه کۆبونه‌وه‌و ئه‌وه‌نده‌ی تر گڕوتینیان به‌خشییه مه‌شخه‌ڵه‌که.
ئا له‌و ڕۆگاره سه‌ختانه‌دا، ڕۆڵه‌خه‌مخۆره‌کانی کورد، قۆڵی ئازایه‌تیان لێهه‌ڵکردوو هاتنه مه‌یدانی ململانێی ده‌سه‌لاتێکی بێ‌ویژدان که له‌گه‌نده‌ڵی به‌و لاوه هیچی ترنازانێت. ئه‌و که‌سه دڵسۆزانه به‌دروستکردنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئه‌وه‌نده‌یتر گڕوتینیان به‌خشییه مه‌شخه‌ڵی گۆرانخوازی، ژماره‌ی لایه‌نگرانیشی رۆژ به‌رۆژ له‌زیادبوندابوو. به‌جۆرێک زۆر له‌شاره‌زایان پێیان وابوو ئه‌مجاره گه‌لی کورد به‌ته‌وای له ده‌سه‌لاتی گه‌نده‌ڵ ڕزگاری ده‌بێت.
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان وه‌ك تاکه ڕکه‌به‌ری گه‌ده‌نده‌ڵکاران هاته مه‌یدان و پڕۆژه‌ی خۆی خسته به‌رده‌م گه‌لی کوردستان ، پرۆژه‌که‌ش له‌لایه‌ن ڕۆڵه دڵسۆزه‌کانی گه‌ل پشتیوانیه‌کی باشی لێ‌کرا. ئه‌ندامه پاڵێوراوه‌کانیش به‌کۆمه‌ڵ سوێندی ئه‌وه‌یان خوارد، که دڵسۆزی گه‌ل ونیشتمانه‌که‌یان بن و به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وان بخه‌نه سه‌ر هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندیه‌ك.
ڕۆژی 25 ی ته‌مووزی ساڵی 2009، هه‌ڵبژاردنێکی پر له خه‌له‌و غه‌ش ئه‌نجامدرا که‌تێیدا گه‌نده‌ڵکاران، به‌شێوه‌یه‌ک ته‌زویراتیانکرد شێوه‌ی ئه‌نجامه‌کانی به‌ته‌وای له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان شکاییه. به‌پێی به‌ڵگه‌کانی مه‌کته‌بی ڕێکخستنی پارتی، که‌ده‌ست لڤین پرێس که‌وتوه و هه‌ر له‌هه‌مان گۆڤاردا بلاوکراوه‌ته‌وه، پارتی له هه‌ولێر 20% و له دهۆکیش له 26% ده‌نگه‌کانیان ته‌زویرکردووه. له‌ڕووی زانستی هه‌ژارمارکردنه‌وه ئه‌م رێژه‌یه ده‌بێته دوو به‌رامبه‌ر، به‌واته‌ی پارتی ئه‌وه‌نده ده‌نگی بۆ خۆی به‌ساخته به‌ده‌ست هێناوه‌و له‌هه‌مان کاتیش‌دا هه‌مان رێژه له‌به‌رامبه‌ره‌که‌ی که‌م ده‌کاته‌وه. ئه‌مه ته‌نها پارتی ئه‌وه‌نده‌ی کردووه له سنوری ئیماراتی زه‌رد، ئه‌ی ده‌بێت هاوپیشه‌که‌ی که له‌و خه‌بیرتره له ته‌زویر چیانکردبێت. به‌رحاڵ هه‌ڵبژاردنکراو ده‌سه‌لاتی گه‌نده‌ڵ به‌حوکمی ده‌سه‌لات، پاره، ترس وتۆقاندن و ته‌زویره‌وه توانیان ئه‌مجاره‌ش ده‌سه‌ڵات بۆخۆیان مسۆگه‌ربکه‌نه‌وه و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیش 25 کورسی په‌له‌مانی به‌ده‌ست هێنا.
یه‌که‌م داهێنای بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان که له په‌رله‌مانی کوردستان کردی دانانی لایه‌نی ئۆپۆزسیۆن بوو. هه‌رچه‌نده ده‌سه‌لات به‌وه خۆشحاڵ نه‌بوو، چونکه ده‌یویست وه‌ك جاری جاران هه‌رچیه‌ك بکه‌ن که‌سێك نقه‌ی لێوه نه‌یه‌ت و به‌ئاره‌زووی خۆیان سه‌روه‌ت وسامانی ئه‌و گه‌له به‌تاڵان به‌رن که‌سێك نه‌ڵێت بۆواده‌که‌ن. به‌هۆی بوێری وجه‌سوری فراکسۆنی گۆڕان دوولایه‌نیتری ئیسلامیش هاتنه پاڵیان و بوونه ئۆپۆزسیۆن، به‌مشێوه‌یه‌ش لایه‌نه‌کانی ئۆپۆزسیۆن که‌وته سه‌ر رێچکه‌ی خۆی. له‌هه‌مان کاتیش‌دا هه‌ندێک حیزبۆکه به وورده‌ی یه‌کێتی وپارتی به‌ڕێوه‌ده‌چن هه‌ر زوو له لا‌یه‌نه ئیسلامیه‌کان جیابوونه‌وه و چونه‌وه سه‌ر ئه‌سڵه‌که‌یان.
له‌و ڕۆژه به‌دواوه هه‌موو خه‌ڵکی کوردستان، له‌هه‌رکوێیه‌ك بوبێت زۆر به‌وردی کاروجالاکیه‌کانی ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌کانی ئۆپۆزسیۆنی خستۆته ژێر چاودێری و ته‌نانه‌ت خودی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیش. سه‌ره‌تا وتمان باشه به‌حوکمی ئه‌وه‌ی ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌کان تازه‌ن و کاری په‌رله‌مانتاری نازانن، هه‌ندێك ڕه‌خه‌نه‌یان چۆووه سه‌ر، به‌لام دوای تێپه‌ڕببونی چه‌ندین مانگ، لێره‌دا هیچ بیانویه‌ك نامێنێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی که هه‌ڵه‌ت به‌سه‌دا تێپه‌ڕێت. هه‌موو لایه‌نێک فراکسۆن به‌خۆی هه‌یه، ئه‌و فراکسۆنه‌ش به‌رپرسه له چی به‌چیکردنی به‌رنامه‌کانی لیسته‌که‌ی که له‌سه‌روبه‌دنی هه‌ڵبژاردندا پڕوپاگه‌نده‌یان بۆکردبوو، تۆ به‌ده‌نگی ئه‌و خه‌ڵکانه چویته په‌رله‌مان که‌ده‌نگیان به‌لیسته‌که‌ت داوه، جگه‌له‌وه‌ش تۆ سوێندت بۆ ئه‌و گه‌له خواردووه، ناکرێت هه‌ر وا به‌ئاسانی خروقاتی وا گه‌وره‌بکه‌یت که‌له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندی گه‌له‌که‌تدا نه‌یه‌ته‌وه.
هه‌ڵسوکه‌وته‌کانی ئێوه له‌په‌رله‌مان، جۆره سه‌رنجێکیشی له‌سه‌ر خودی سه‌رکردایه‌تی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان دروستکردبوو، ئێمه پێمان وابوو له‌وانه‌یه جۆره هه‌ماهه‌نگیه‌ك له‌نێوان ئێوه وسه‌رکردایه‌تی بزوتنه‌وه‌ی گۆران‌دا هه‌بێت، ئه‌گینا چۆن ئه‌و هه‌موو هه‌ڵه گه‌ورانه‌تان لێ قبوڵ ده‌کات، که هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌کی ئێوه به‌زیانی گه‌وره بۆ بزوتنه‌وه‌که‌تان ده‌گه‌ڕێته‌وه.
کڕینه‌وه‌و تاپۆکردنی شو‌قه‌کانی په‌رله‌مان بۆ ئه‌ندام په‌رله‌مانان، له‌ژێر هه‌ر په‌رده‌و ناوێك بێت ده‌کرێت بوترێت خیانه‌ته له گه‌له‌که‌ت، سوێنده‌که‌شت ده‌که‌وێت، بۆیه مافی لیسته‌که‌ته لێپرسینه‌وه‌تان له‌گه‌ڵدابکات وسزاتان بدات. ماوه‌یه‌کی زۆر به‌سه‌ر ئه‌و ئیمزاکردنه‌دا تێپه‌ڕی، به‌لام که‌سێک له‌ئیوه ئاماده نه‌بوو داوای لێبوردن بکات، ئه‌وه به‌وه دێت که ئێوه به‌ڵی ئاماده‌ن بۆ کڕینه‌وه‌ی شوقه‌کان به پاره‌یه‌کی ڕه‌مزی ،تاپۆکردنی له‌سه‌رخۆتان. ئه‌مه له‌کاتێکدا ئه‌م شوقانه موڵکی میلله‌ته نه‌ك ئێوه‌ی ئه‌ندام په‌رله‌مان، که بۆ ماوه‌ی چوارساڵ له‌وێن به هه‌موو ئیمتیازێکی باشه‌وه.
ئه‌و کاره‌ی ئه‌م دواییه‌ی ئه‌و چوار ئه‌ندام په‌رله‌مانه جۆره که‌شێکی بێمتمانه‌ی له نێوان جه‌ماوه‌رو بزوتنه‌وه‌ی گۆڕاندا دروستکربوو، که ژماره‌یه‌کی زۆر له ڕۆشنبیران و نوسه‌ره به‌ڕێزه‌کان به نوسین‌و بابه‌ت داوای ڕونکردنه‌وه و هه‌ڵوێستان له سه‌رکردایه‌تی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌کرد.
ئه‌م نوخبه ڕۆشنبیره باش ده‌یانزانی که ئه‌م کاره‌ی ئه‌و چوار ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌ی گۆڕان چ کاردانه‌وه‌یکی خراپی ده‌بێت له‌سه‌ر سومعه‌ی بزوتنه‌وه‌که. ئه‌وانه‌ی که سه‌ربه‌لیستی ده‌سه‌لاتن خه‌ڵک هیچ به‌لایانه‌وه گرنگ نییه چونکه ئه‌مان خۆیان ئه‌وه پیشه‌یانه و به‌به‌رنامه‌ش کار بۆ ئه‌وه ده‌که‌ن.
نامه‌که‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌کرێت به بۆمبی ته‌فروتوناکه‌ری گه‌نده‌ڵی دابنرێت و ئه‌و په‌یامه‌ش بێت که ئه‌گه‌ر سه‌رکرده گه‌نده‌ڵ نه‌بێت چۆن ئه‌وانه‌ی له‌خوارخۆییه‌وه‌ن ده‌توانن کاری گه‌نده‌ڵی بکه‌ن.
گه‌نده‌ڵی وه‌ك سه‌ره‌تان وایه، له‌کاتی سه‌رهه‌ڵدانی زۆر به‌ئاسانی ده‌توانی چاره‌ی بکه‌یت، به‌لام کاتێک سه‌رتاپای له‌ش داده‌گرێت و به‌ناوخوێندا بڵاوده‌بێته‌وه مه‌حاڵه چاره‌سه‌ربکرێت، بۆیه نه‌خۆش ده‌مرێت. گه‌نده‌ڵیش به‌هه‌مان شێوه‌یه، سیسته‌می ئه‌مڕۆی کوردستان سه‌رتاپای گه‌نده‌ڵییه، جومگه‌ی به‌ڕێوه‌بردن نییه گه‌نده‌ڵی ده‌ستی نه‌نابێته بیناقاقای، بۆیه باشترین چاره‌سه‌ر ده‌بێت ئه‌و ده‌سه‌ڵاته وه‌ك ئه‌ونه‌خۆشه‌بمرێت وه‌یان چاکسازیه‌کی وه‌هابکرێت هه‌موو کایه گه‌نده‌ڵه‌کان له‌ڕه‌گ وڕێشه‌وه هه‌ڵته‌کێنن. ئه‌م کاره‌ش بۆ ئه‌مڕۆی کوردستان زۆر زه‌حمه‌ته، چونکه سه‌رتاپای ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی کوردستان گه‌نده‌ڵن به‌ده‌ستو پێوه‌نده‌کانیشیانه‌وه.
هه‌موو بزوتنه‌وه‌یکی سیاسی له‌سه‌رانسه‌ی دنیادا وا دروستبووه ئه‌گه‌ر ناوبه‌ناو بژارکردنی تێدا نه‌کرێت دروستبونی خانه‌ی گه‌نده‌ڵی زۆر به‌ئاسانی سه‌رهه‌ڵده‌دات. له‌وڵاته دیموکراته‌کان ناوبه‌ناو له‌جۆره هه‌واڵانه به‌رگوێ ده‌که‌ون و حیزبه‌که‌ش زۆر به‌راشکاوانه به‌رای گشتی ده‌ڵێت ،سه‌ره‌نجام پارته‌که گه‌شه‌ی پێده‌کات، چونکه له‌م جۆره ولاتانه پارته‌کان به‌به‌رنامه‌وه ده‌چنه به‌رده‌م تاقیکردنه‌وه‌ی گه‌ل. بۆیه ئه‌گه‌ر له‌م جۆره که‌سانه له‌ناو پارته‌که‌یان گه‌نده‌ڵی بکات ئه‌وا بێگومان له‌شکست به‌ولاوه هیچی تر چاوه‌ڕێیان ناکات. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م هۆیه‌شه که‌سی گه‌نده‌ڵکار له‌م جۆره جێکایانه مه‌کانه‌تیان نابێت.
ده‌کرێت بوترێت نامه‌که‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا، ئه‌و هه‌نگاوه بوێره‌بوو که‌توانی خانه‌ی گه‌نده‌ڵی له‌ناو بزوتنه‌وه‌که‌ی ڕیشه‌کێش بکات و ده‌رسێکێش بێت بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی وه‌ك ئه‌و چوار ئه‌ندام په‌رله‌مانه بیربکه‌نه‌وه. ئه‌م نامه‌یه جۆره ئومێدی تری به‌خشییه ده‌نگده‌رانی که ئه‌وه‌ی بۆ بزوتنه‌وه‌که‌یان کردووه به خه‌سارنه‌ڕۆشتووه، به‌کرده‌وش سه‌لماندی که بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له پارته گه‌نده‌ڵه‌کانی تری سه‌ر کورسی ده‌سه‌لات جیاوازه و ئه‌مه‌ش وای کرد بڕوابوون به‌گۆڕان بگاته ئاستێکی زۆر به‌رز.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









