قائمقامى چەمچەماڵ: ئەو پڕوپاگەندانەى لەڕاگەیاندنەكانەوە بەرامبەرم دەكرێ باگراوەندێكى سیاسی هەیەو مەبەستى شەخسی لەپشتەوەیە
27/09/2009, 12:00 (GMT+1)

قائمقامى قەزاى چەمچەماڵ ئەوەشى خستە روو كە ئەو پروپاگەندانە پەیوەندى بە ململانێى شەخسى وحزبیەوە هەیەو هیچى دیكە. " ئەو كێشانە پەیوەندى بە ململانێى شەخسى وحزبیەوە هەیە، ئەگەرنا من چەندین جار دەستخۆشیم لێكراوە.لەلایەین بەڕێزان كاك عومەر فەتاح و كاك عیماد ئەحمەد ئیدارەى گەرمیانەوە. بۆیە نیگەرانى خۆم دەردەبڕم لەو رەوشەى دەیانەوێت تووشى كێشەمان دەكات، بەبێ هیچ بەڵگەیەك. ئەوانەش جگە لە ململانێى حزبى هیچى دى نیە،چونكە لە هەڵبژاردنەكانى ساڵى 2006 ى ناو یەكێتى، تەقە لەماڵى باوكم كراو،تاوەكو ئەو تاوانبارنە لەلایەن دادگاوە بە مادەى 406 داواكراون، دەسگیر نەكراون، بگرە لەلایەن بەرپرسێكى یەكێتیەوە داڵدەدراون و یارمەتیش دەدرێن.هەر لەو رووداوانەدا خێزانى قائمقامى پێشوى كفرى بە گولە گیانى لەدەستدا و شەهید عەلى سور كە فەرماندەیەكی پایەبەرزى سەربازى بوو ، تیرۆركراو تاوەكو ئێستا ئەو كێشانە هەمووى بە هەڵواسراوى ماونەتەوە." كە لەدۆسیەكەیان ناپرسێتەوە لەدادگا .
قائمقامى چەمچەماڵ ووتى من كەسێكێكى یاساییم و باوەڕم بەجێبەجێكردنى یاسا هەیەو ئەگەر لەلایەن دادگاوە بانگ بكرێك ئامادەم بچمە بەردەم داد گا بەڵام تائێستا نەلەلایەنه وەزارەتى ناوخۆوە نەلەلایەن دادگاوە هیچ بانگهێشت نامەیەك و ئاگاداركردنەوەیەكم بۆنەهاتووە تا ئامادەى دادگاببم .
لەكۆنگرە ڕۆژنامەنووسیەكەدا قائم قامى چەمچەماڵ لەسەر ئەو هەوڵانە ددوا كەلەڕۆژنامەى كوردستانى نوێ وە لەسەرى بڵاو كراونەوتەوەو ووتى كوردستانى نوێ ڕونكردنەوەیەكى سكرتارییەتى مام جەلالى بڵاو كردۆتەوە لەسەر بابەتێكى ڕۆژنامەى ئاوێنە كە لەسەر عومور فەتاح بڵاویكردبۆوە ڕونكردنەوەكەى سكرتاریەت دەڵێت نابوایە ئاوێنە باسی بابەتێكى بكردایە كەهێشتا لێكۆڵینەوە لەسەرى تەواو نەبووە , دیارە منیش لەگەڵ ئەو بۆچوونەدام بەڵام لەهەمان كاتدا كوردستانى نوێ خۆى هەواَلى بابەتێك بڵاو دەكاتەوە لەسەر ئێمە كە نەلێكۆڵینەوەى تێدا كراوە نە لەدادگاش دۆسیەى بۆكراوەتەوە
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









