<

شێواندن و پە ردە پۆ شكردنى رٍاستی لەلایەن دەستەڵاتەوە

22/02/2011, 12:00 (GMT+1)
ڕستى شارباژێڕى

هەروەك ڕون وئاشكرایە دەستەڵات ودەوڵەت كارى خزمە ت وبەدە مەوەچونى داواكاریی وخەمى هاو ووڵاتیانیەتى كەدەبێت ,ئەوكات دەستەڵاتداران خۆشحاڵ بن كە گەل بێكێشە وكەوم كوڕی بێت وئەوكات دە ستە ڵات سروشتى وتە ندروستە كەپێداویستیە كانى گەل جێ بەجێ كرابێت وكاربەدەستان هیچ جیاوازییە ك نە كەن لە پارێزگارى و خزمە ت كردن وبەدەمەوە چوندا " لەجیاوازى ناوچە وڕەنگ ودەنگەكاند(بەڵام حەیف؟؟ّ!!)بەڵام بەداخەوە لەووڵاتى خۆمان وهە ندى ووڵاتى ڕۆژهە ڵاتودنیائەمانەى باسمان كرد بەپێى ناتەتدروستى دەستەڵات وودەستەڵاتداراندائاوەژوو سەرەو لێژە.

بۆیە زۆر جێگەى داخە پاش چەندە هامانگ وساڵ هاووڵاتیان داواى ماف و پێداویستیە كانیان بەنوسراوو ناردنى نوێنە روو گفتوگۆى داخراو دەخەنە بەردەم دەستەڵات ودەستەڵاتداران ئاگاداركردنە وە _گوێیان پینادە نوبەدەم داواكانەوە ناچن و ئەمڕۆو سبە ىبەگەل دەكە ن وداواكانیان فەرامۆش دەكەن "بۆیەگە ل وهاووڵاتیان دەڕژینە سەرشەقام وداواكانیان لەڕوى خۆپیشاندانى هێمنانە وناڕەزاى دەربڕین لەئەداى دەستەڵاتداران دەردەبڕن (كوردەڵێ جام كەپڕبو لێى دەڕژێ).!

بەداخ وحەسرەتەوە لەباتى كاربەدەستان بێنە بەردەم جەماوە روبڵێن بەڵێ بۆداواكارییە كانتان-بەسەرچاو بۆجێ بەجێ كردنیان بەرپەرچ دەدرێنەوەو ئازارو ئەشكەنجە وڕشبگیرو دەست گیركردن تەنهاوەڵامى سەرەتاى دەستەڵاتە دوابەدواى ئەمەش بەچەكى قورس وسوك وكوشتن وبرین داركردنى هاووڵاتیان دەیانەوێت دەمى جەماوەرببەستن وچاوسوركردنەوەو هەرەشەكردن بكەنە وەڵام بۆداخوازییە كانى جەماوەر.

بەحەیفەوە كاتێك دەزگایە كى حیزبى دەسەڵات یان دەوڵت بەهۆى خراپ مامەڵەى دەزگائەمنیەكان و پشت كردنە جە ماوە رو بەرپەرچدانەوەیان ونامرۆڤانە جوڵانەوەى حیزنى دەستەڵاتەوە یەكێك لە دامەزراوە حیزبیە كان یان دەوڵتیەكان دەسوتێ یان وێران دبێت دەیكەنە هەڵڵاو دنیاپڕدە كەن{ هەڵبەت ئەگەر لادیوارێ بڕوخێ یان چەند شتێكى زۆر سادە وكەم بایەخ بسوتێ دەنا بۆشتى تر؟!!!}وجەماوەرى خۆیان ئەوجەماوەرەى ئەوانى كردبەكاربەدەست وهەڵبژاردن بەئاژاوەگێڕوبەكرێگیراووتێكدەر دەدەنەقەڵەم "بەڵام كاتێ دەزگایەكى مەدنى یان دامەزراوەیەكى تر جاهى ئۆپۆزسێونبێت یان سەربەخۆبێت یان هى هاووڵاتیان بێت تاڵان دەكرێت یان دەسوتێت یان تێك دەدرێت دەیكەن یەژێرلێوەوەو پەردەپۆشى دەكە ن(خۆئەگەردەستى خۆیانبێت وەك ڕوداوە كانى كاتى هەڵبژاردنە كان ئەوە.....بڤە.....؟؟!!)وەك بڵێ ووڵات شامى شەریفە وباى چى وبارانى چىهیچ نە بووە ---- بەداخەوە!!

جێگەى داخ وئە سەفە كاتى هەڵبژاردن و گۆڕینى دەستەڵات دێتە گۆڕێ دەرگاوگەرگادەگەڕێن وبەشان وباڵى هاووڵاتیان ن وتاكەكانى جەماوەرداهەڵدەدەن وسوێندى درۆو وەعدى درۆو پەیمانى درۆ بەلێشاو هەڵدەڕژن وخۆیاندەكەن بەمەڕر بێگوناهو لوقمانى حە كیم هە كە چونەسەر تەخت وكورسى دەستەڵاتیان چنك كەوت وكەوتنە سەرحیساب ئەوجەماوەرو میللەتە یان لەبیر دەچێ وفەرامۆشیان دەكەن:

جاكاتیك گەل دەڕژێتى سەر شەقام وجادەو داواى مافەكانى دەكات ودەڵێت كواسوێندتان كواوەعد تان كوا پیمان تان كواخزمەتتان (ئەوەشمان لەیاد نە چێ لەوەى كراوەو كردویان ئەگەر دینارێكیان بۆمیللەت سەرف كردبێت ئەواسێ وچواریان بۆخۆیان هەڵگرتوەو حساب كردوە) دەستەڵاتدارانى خۆفەرزكەر ڕوبە گەل ومیللەت دەڵێن ئێوە ئاژاوەچین-بەكرێگیراوى ئەملاولان وتێك دەرن !!

زۆر حەیف وداخ بۆگە ل و جەماوەرێ ئاواكاربەدەست ولە م تەرزە حوكمڕانێكى هەبیت وبڵَێن هەیەتى.!!

نیسكى خۆیان لە بەرچاوى جەماوەر دەكەن بەگیسك وگیسكە نێرى بەناڕەواسەربڕراوى میللەت بەكەمترلە نیسك دەدەنە قەڵم هەرئەمەشەوادەكات كەدەستەڵات ودەستەڵاتداران بەنامۆوناشیرین دەردەكەون لەبەرچاوى جەماوەرولەبەرخراپى ئەداو واجباتیان لەخۆیان ڕانابینن بەئاساى وئازادى بچنە ناوجەماوەروخۆیالەخۆیان ومیللە تبونەتە دێوەزمە " هەركات بیانە وى بچنە ناو ئاپۆڕاى جەماوەر ئەوائەوشوینە بەچەكدارو سیخوڕو خەڵكى نهێنى وتایبەنى خۆیات دەتەنن؟؟!

ئەوەى دەستەڵاتدارانى نامۆكردووەئەوهەموو وەعدو بەڵَێنانەیە كەلە قسەى دەم ونوسینى سەر كاغەزى هەژار هیچى زیاترنیە.

لەكۆتاییدادەڵێم گەر دەستەڵاتداران لەكارو پیشە كەى خۆیان ڕازین وجەماوەریان خۆش دەوێت بەزەییان بەخۆیادادێتەوە بازۆر بەزووى وئازایانە ونیازپاكانە بێنە بەردەم جەماوەرو بڵێن لەئێوە داوا لەئێمە ش جێ بەجێكردن خۆسان وماڵو منداڵو هاوكارانیان بێنە ڕزى خەڵكەوە ویەكسانى بەرپاكەن حساب بۆ خەڵكە هەژارو ئاساییە كە ى ووڵاتى خۆیان بكەن-نەك خۆیان بەفیرعەون ومیللە ت بەكۆیلە وخزمەتكار بزانن.!!

تاژیان بەرەو ئاسۆى ئاساى وئازادى بگەڕێتەوە؟

ئەگەروانەكەن ئەوابابزانن ئەوجەماوەرە بوێرەى ئەوانى خستە سەر تەخت وعەرشى دەستەڵات هەر ئەو جەماوەرە عەرش ودەستەڵاتكە تان لێوەردەگرێتەوەوبەڕەى ژێپێتان دەردەهێنى و ڕەبەندتان دەكات لەكاربەدەستى و- میژوش لەولاوە بۆستێ كێشانە وپیوانە دەكات .



ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست