پەڕلەمانتارانی لیستی کوردستانی یان ئەندامانی مەجلیس تەشریعی نوێ
23/12/2010, 12:00 (GMT+1)

نوێترین تاوانی لیستی کوردستانی دەرهەق بەخەلکی ئازادیخوازی کوردستان دەنگدانیان بوو بە یاسای خۆپیشاندان کەبەپیی ئەو زانیاریانە ی باس دەکرێت تەنیا لەم لیستە دو ئەندامیان دژی ئەو یاسایە دەنگیداوە (رەفیق سابیر و دانا سەعید سۆفی) ئەگەرنا بەکۆی دەنگیانەوە دەستە ناپاک و کۆیلەبونی خۆیان بۆ مەکتەب سیاسی پارتەکەیان دوپات کردۆتەوە . وەبەپێ هەمان زانیاری لیستی ئازادی و عەدالەت و زەحمەکێشانەکەی قادر عەزیز وحەمەی حاجی مەحمود ئەوانیش وەک کۆیلەی تالەبانی و بارزانی دژ بەبەرنامە و دروشمەکانی خۆیان هاوشیوەی لیستی کوردستانی دەنگیان بە و یاسایە مەترسیدارە داوە ؟ . پرسیار بەندە ئەوەیە هەموو ئەو پەرلەمانتارانەی لیستی کوردستانی هەست ناکەن ئێوە بەو دەست بەرزکردنەوانە گەورەترین تاوان و پالپشتی لە دز و گەندەڵ و سیستەمیكی نادیمکراسی دەکەن ؟ هەست ناکەن ئێوەش وەک کۆنە ئەندامانی مەجلیس تەشریعی و تەنفیزین ؟ هەست ناکەن ئەگەر ئێوە واژوی یاسایەکەی خۆپیشاندانتان نەکردایە هەرگیز بارزانی نەیدەتوانی بیکاتە بەیاسا ؟ لەیادتان نەچیت هەر کەسیك سبەی لەسەر ئەو یاسایە گیرا یان شەهید کرا ئەوا دەستە ناپاکەکانی ئێوە بەشدارە تیایە.
ئاخر هەردوێنی بوو خەلکتان لەگۆران ویەکگرتوو هان دەدا کە لەگەل بەعسیەکان لەقاهیرە و موسل دانیشتون و پەیوەندیان لەگەل موتەلەگ و نوجێفی هەیە ؟ کەچی .ئەوا هەمومان باوەش و موچەکەی تالەبانی و نجێفیمان بینی چۆن لەپێناوی کورسیەکەی باوەشیان بەیەکد اکرد ؟ هەردوێنیش بوو براکانتان لەهەمان لیست دەنگیان بە هەلگرتنی سزا بەسەر موتەلەگ و هاوڕێیە بەعسیەکان دا؟
لەیادتان نەچیت ئەمڕۆ لەپێناوی ٤٠ هەزار دۆلاری ئۆتۆمۆبیل و خانوەکی نایابی پلەیەک لەهەولێر دەستتان بەرز دەکەنەوە وەک کۆیلە زەلیلن لەبەردەم پۆلێ بەرپرسی تاوانبار و ناپاک . وەلێ سبەی مێژوو هەیە هەموو ئەو دەست بەرزکردنەوانەو وتەکانتان دەداتە بەر هەلسەنگاندنی بەو سوێندە دەستورریەی خواردتان . ئافەرین بۆ ئەو پەرلەمانتارەی ناکەوێتە بەر نەعلەتی مێژوو نەوەکانی داهاتوو .بڕۆن بڕۆن ..ئەزمون لەکەرامەتی نەتەوەیی و بوێری و خۆشەویستی بۆ نیشتمان لە بەدەتە وە فێربن.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









