په‌كه‌كه بۆ له پارتي قهبولَ ده‌كات
19/11/2013, 12:00 (GMT+1)

ئايا په‌كه ده‌توانێت چي هه‌نگاوێك ههلَنێت و سنورێك بۆ پارتي دابنێت؟
هه‌موان ده‌زانين پارتي له باشوري كوردستان خاوه‌ن پێگهيهكي به‌هێزه‌و له سه‌رجه‌م ههلَبژاردنهكاندا به ته‌زوير و ساختهكاري و چاوسوركردنه‌وه و تۆقاندني خهلَكي زۆرينه‌ي دهنگهكاني هه‌رێم بۆ خۆي مسۆگه‌ر ده‌كات، ئه‌مه سهرهرِاي ئه‌و ئيمكانيهته مادييهي هه‌يه‌تي كه له رِێگهي قۆرخ كردني سه‌رجه‌م كايه جۆراو جۆره‌كان و جومگه گرنگ و ههستيارهكاني كۆمهلَگهوه به ده‌ستي هێناوه له‌وانه مهلهفي نه‌وت كه توانيويه‌تي له‌و رِێگهيهوه په‌يوه‌نديه‌كي باشي هه‌بێت لهگهلَ توركيا و ئه‌و ولَاتهش وا لێبكات پشتي پێ ببه‌ستێت و سود له ساماني سروشتي هه‌رێم ببينێت.
بارزاني له چه‌ند رِۆژي رِابردودا به بانهێشتێكي فه‌رمي ئه‌ردۆغان گه‌يشته توركياو به‌شداري ئاهه‌نگي ئهكهپهي كرد له ئامه‌د بهلَام هه‌ر زوو سهردانهكهي رِوبهرِوي رِهخنه بويهوهو ناوهرِۆك و ئهجێنداي سهردانهكهي ئاشكرا كرا كه گرگترين خالَ تاوتوێ كراوه‌و باس كردن بوه له چۆنێيتي رِيگري كردن له ئيداره كاتيهكهي خۆرئاوا‌و پرسي پرۆسه‌ي ئاشتي و په‌ره‌پێداني په‌يوه‌نديه ئابوريهكان بوو، ئه‌مه له لايه‌ك وه‌ك رِۆژنامهكاني توركيا بلَاويان كرده‌وه ئه‌كه‌په به‌هۆي ههلَبژاردني شارهوانيهكانهوه ويستي به بانگهێشتي بارزاني سۆزي كورداني ئه‌و ولَاته به‌لاي خۆي‌دا رِابكێشێت و رِزگاري بێت له‌و شكسته چاوهرِوانكراوهي له ههلَبژاردني شارهوانيهكاندا توشي ده‌بێت. بێ گومان هه‌موو ئه‌م ههنگاوانهي پارتي ده‌چێته چوارچێوه‌ي دژايهتي كردني په‌كه‌كه‌و به‌به‌ست دروست كردن له به‌رده‌م پرۆسه‌ي ئاشتيدا كه په‌كه‌كه به جدي خوازياري چاره‌سه‌ري ئاشتيانهيه.
ئه‌وه‌ي ئێستا لاي زۆرێك له هاونيشتمانياني هه‌رێم جێگه‌ي ئوميد بێت بۆ ئه‌وه‌ي ده‌ستي پارتي بگرێت له و سياسهتهو سنورێك بۆ ههنگاوهكاني ئه‌و پارته دابنێت په‌كه‌كه‌يه بهلَام تا ئێستاشي لهگهلَ بێت په‌كه‌كه نه‌يتوانيوه ببێته فشار له‌سه‌ر پارتي و ئه‌و ههژمونهي كه‌م بكاته‌وه له ناوچه‌كه! رِهنگه هه‌ندێك پێي وابێت په‌كه‌كه به رِهچاوكردني ههلومهرجي كورد و ئه‌و دۆخهي ئێستاي گه‌ل نه‌توانێت فشارهكاني له‌سه‌ر پارتي زياد بكات بهلَام ئه‌وه‌ش پاساوێكي زۆر سياسي نيهو ئه‌كرێت په‌كه‌كه له رِێگهي تر و به ميكانيزمي تر بهرپرچي پارتي بداته‌وه، ئه‌مه‌ش به ماناي ههلَگيرساني شهرِي براكوژي و كورد كوژي نايه‌ت بهلَام په‌كه‌كه به‌و هێزه‌ي هه‌يه‌تي و به‌و سياسه‌تي پهيرِهوي ده‌كات له ناوچه‌كه ده‌توانێت پارتي بێده‌نگ بكات، بۆ نمونه لێدان له بهرژهوهندييه ئابوري و بازرگانيهكاني پارتي، دروست كردني فشار و خۆپيشانداني فراوان له باشوري كوردستان له رِێگهي لايهنگرهكانيهوه، به هه‌ماهه‌نگي لهگهلَ پهيهدهو په‌چه‌ده‌كه له باشوردهتوانێت ببێ به ديوارێكي ههرِهشه له پارتي و فشاري جدي دروست بكه‌ن به‌وه‌ش پارتي ناچار ده‌كرێت ده‌ست له هه‌ندێك له‌و سياسهتانهي ههلَگرێت، پارتي له مێژوي دروست بونيهوه هه‌ميشه به‌شێك بوه له نههامهتيانهي به‌سه‌ر گه‌لي كوردا هاتوه و پشكي شێري خيانه‌تي نيشتماني به‌ر ئه‌و پارته ده‌كه‌وێت، له‌سه‌رو به‌ندي سهردانهكهي بارزانيدا بۆئاماد رِۆژنامهي رِاديكالَي توركي بابه‌تێكي تايبه‌ت به سه‌ردانه بلَاو كرده لهگهلَ چه‌د وێنهيهكدا كه ئاماژه‌ن به سهردانێكي يه‌كێتي و پارتي به سه‌رۆكايه‌تي بارزاني و تالَهباني له سالَي 1992 كه مه‌به‌ست لێ دروست كردني فشار و هاوكاري بوه له نێوان توركياو ئه‌و دوو پارته‌دا بۆ دژايهتي په‌كه‌كه‌و وه‌رگرتني هاوكاري و پشتگيري له هێزي پێشمه‌رگه، ئه‌مه‌و چه‌ندين خيانه‌ت و ناپاكي پارتي له به‌رامبه‌ر په‌كه‌كه‌دا ئهبيستين ودهزانين بهلَام ئه‌وه‌ي سه‌يره وهرنهگرتني ههلَويست و هه‌نگاوي جديه په‌كه‌كه‌يه دژ به‌م كارانه‌ي پارتي كه ته‌واو بوه‌ته داردهستي ولَاتي توركياو دژي هه‌موو بهرژهوهنديهكي كوردستان ده‌وه‌ستێته‌وه، بۆيه ئه‌و پرسياره به كراوهيي دهمێنيتوه بۆچي په‌كه‌كه له پارتي قهبولَ ده‌كات؟!
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









