ئاراسی حه‌سۆ ميرخا به‌ناوی مه‌كته‌بی مه‌سعود بارزانی يه‌وه، داوای سه‌رانه له خاوه‌نی سۆپه‌رماركيتی گه‌وره‌ی (ماجيدی مۆل) ده‌كا
07/12/2010, 12:00 (GMT+1)

زۆر ناگه‌رێنه‌وه بۆ دواوه‌و ميژوويش ته‌فسيرناكه‌ين، به‌ڵام له كاتی شۆرشی ئه‌يلول زۆرێك له ئامر هێز و سه‌رلق و بۆ خواره‌وه ،به هه‌مان شێوه‌ی ئه‌مرۆ به خه‌ريكی داگيركردنی زه‌وی و زار و مولك و داهاتی گشتی و ميلله‌ت بوون، له ژێر سايه‌ی حكومی تاك ره‌وه‌ی بارزانی و عه‌يله‌كه‌دا، زۆر له به‌رپرسانه‌ی له چوارده‌وری مه‌لا مسته‌فا بوون، به هه‌ل يان زانی و، زۆر تاوانيان ئه‌نجامدا!
له‌وانه حه‌سۆ ميرخانی ژاژۆكی له سنوری قه‌لادزيی له‌كاتێكدا، خه‌ڵكی كوردستان و ناوچه‌كانی نزيك به شۆرش مال و حال و گيانيان قوربانی شۆرشه‌كه‌ی مه‌لا ده‌كرد، ئه‌و زياتر له ٢٠ دوكان و خانوو و زه‌ويوزاريه‌كانی ناو قه‌ڵادزيی داگيركرد، ئه‌مه له كاتيكدا بوو مه‌لا بانگيشتی بۆ نه‌هيشتنی ده‌سته‌ڵاتی ئاغاوات ده‌كردوو، گوايه پشتيوانی جوتياران و زه‌حمه‌تكيشانی كوردستان ده‌كات، له هه‌مان واده‌دا، پياوه‌كانی مه‌لا مسته‌فا له خزمان و كوران و داروده‌سته‌كانی خه‌ريكی داگير كردنی شه‌ره‌ڤ و ژن و مۆلك و ماڵ و زه‌ويوزاری بوون..ئه‌مه و حه‌سۆش درێغی نه‌كرد!
هه‌ر ئه‌و هۆكاره‌ش بوو له ساڵی ١٩٩٤ له دوای زياتر له ١٩ ساڵ عه‌لی حه‌سۆ ميرخان گه‌ڕايه‌وه بۆ قه‌ڵادزيی و ده‌ستيگرت به‌سه‌ر ئه‌و مولكانه‌دا كه باوكی داگيركردبوو، تا كارگه‌يشته ئه‌وه‌ی خه‌لكی ئه‌وسنوره به پشتيوانی مسته‌فا چاوره‌ش و يه‌كيتی عه لی حه‌سۆيان كوشت..!
دياره ئاراسی حه‌سۆ ميرخان هه‌مان په‌تاو ديارده‌ی باوك و براكه‌ی بۆماوه‌ته‌وه‌و، له كاتيكدا به نيازه خۆی بۆ ئه‌ندامی سه‌ركردايه‌تی داهتووی پارتی كانديد بكا، كه‌چی ئاله‌و ساته وه‌خته‌دا..له‌رێگه‌ی ئاراسی قاله‌منه‌وه‌ره‌وه داوای سه‌رانه له هاوڵاتی (سه‌يد باقی) ده‌كه‌ن، كه پيش ٤ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر شوينی كارگه‌يه‌كی بلۆكيان به ١٠ ده‌فته‌ر دۆلار فرۆشتووه، ئێستا داوای ٦٠ ده‌فته‌ر دۆلار ده‌كه‌ن و، به ناوی مه‌كته‌بی مه‌سعوده‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی لێده‌كه‌ن..ئاراسی قاله‌منه‌وه‌ر ده‌ست بۆ هه‌ركۆنيك به‌ريت پاره‌ی تيدابيت ده‌لێ من ئاراسی حه‌سۆ ميرخان ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سه‌رۆك ناردوومی و نوينه‌ری ئه‌وم!
به‌وه‌شه‌وه نه‌وه‌ستاون..به بێ هيچ بيانويه‌ك داوای سه‌رانه له ئه‌حمه‌دی خاوه‌نی ماجيدی مۆڵ گه‌وره ده‌وله‌مه‌ندی هه‌ولێر ده‌كه‌ن و، به‌ناوی مه‌كته‌به‌كه‌ی مه‌سعوده‌وه ئاراسی قاله‌منه‌وه‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی كردووه، گه‌ر ئه‌و پارانه‌ی كه داوايان كردووه نه‌يده‌ن، ئه‌وا خۆيان به‌رپرسيارن!
ئه‌وی دوينێ له قه‌ڵادزي حه‌سۆ ميرخان و عه‌لی كوری كرديان، ئه‌مڕۆش ئاراسی حه‌سۆ ميرخان هه‌مان تاوان دوباره ده‌كاته‌وه!
وه‌ك ئاراسی قاله‌منه‌وه‌ر ووتبووی: بۆچی بۆ سيداد بارزانی و نيهاد بارزانی ڕه‌وا نيوه‌ی هه‌ولير داگير بكه‌ن و، سه‌رانه له سه‌دان كه‌س وه‌ربگرن، بۆچی بۆ ئاراسی حه‌سۆ ميرخان ڕه‌وانيه..خۆ حه‌سۆ هيچی وه‌های له مه‌لا مسته‌فا كه‌متر نه‌بووه!
دياره ئاراسی قاله‌منه‌وه‌رئه‌و گه‌نده‌ڵيانه‌ی خۆی له‌ياد كردووه، كه ٥ جار به‌ناوی شه‌هيدانی ١٣ی حوزه‌يرانه‌وه پاره‌ی له مه‌ته‌بی مه‌سۆد و نييچره‌ڤان بارزانی وه‌رگرتووه‌و، ته‌نها يه‌ك جار پاره‌كانيان به‌نيوه‌ی به‌ده‌ست گه‌يشتووه‌و، هه‌مووی دزيبوو..ئه‌وه‌شی بيرچۆته‌وه كه ئێمه له سه‌لاحه‌دين بووين..يه‌ك پيكاب خواردن و خۆراكيان بۆ ماڵی فازيلی ڕه‌وف نووسيبوو، پيكابه خۆراكه‌كه‌ی بۆ باره‌گاكه‌ی خۆی بردبووه‌وو، دوای ساليك به دزيه‌كه‌ی ئاشكرابوو..ئه‌وا با ئه‌و تاوان وخيانه‌ته بوه‌ستيت، كه خودی مه‌سعود بارزانی و بنه‌ماله‌ی بارزانی تووشی شۆك كرد، كه هه‌وليكی نا ئه‌خلاقانه‌ی دابوو، تا ده‌ستدريژی بكاته سه‌ر هاوسه‌ری حه‌مه‌سه‌عيدی برای به‌ڕه‌حمه‌ت بێ ئه‌و تاوانه‌ی ئاراس ، حه‌مه‌سه‌عيدی برای گه‌يانده گۆرستان وو..مه‌سعود بارزانی ووتبووی..شه‌لا ئاراسمان نه‌ناسيايه!
ئاراسی قاله‌منه‌وه‌ر به هاوكاری ئاراسی حه‌سۆ ميرخان زياتر له ٤٠ پارچه زه‌وی له كه‌رتی هه‌ولێرنوێ وه‌رگرتووه‌و، له‌لايه‌ن ح‌سێن كه‌لاری قائيمقامه دزو گه‌نده‌له‌كه‌ی بنه‌سڵاوه‌وه شوينی دوو كارگه‌ی بلۆك درايه ئارسی قاله‌منه‌وه‌ر به‌ناوی مه‌كته‌بی سه‌رۆك بارزانی يه‌وه!!
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









