بەڕێوەبەرایەتى هاتوچۆى سلێمانى مان دەگرن
04/12/2010, 12:00 (GMT+1)

لە ساڵى 1981 لەگەڵ لەسەر دەستى حسین كامل لیوا مەریوان لەكۆلێجى پۆلیس وەرگیراو لە هەمان كاتدا براكەى لە كۆلێجى سەربازى وەرگیران، ئەمە لە كاتێكدا بوو ئەوەى كورد بوایە نەیدەتوانى لە نزیك ئەو كۆلێجەشەوە بڕوات بە هۆى باوكیانەوە كە بەعسى یەكى پیس بوون، وە باوكى لیوا مەریوان نارنجۆكێكیان خستە ماڵەكیەوە كوشتیان، ئەم بە نا لیوایەش ناتوانێت حەقى باوكى وەرگرێتەوە ناچار حەقەكەى بە خەڵك بڕێژێت.
بۆیە بەڕێز سەرۆكى حكومەت كارمەندانى هاتوچۆى سلێمانى چیتر تواناى گەندەڵیكانە ئەم نەفامەمان نەماوە ئێمە بە هەقى شەرعى خۆمان روتبەمان وەرگرتووە نەك بە بەعسیتى، بۆیە بە ئاشكرا ڕایدەگەیەنین داواى بەپەلە لابردنى ئەم گەندەڵمان كردووە، ئەگەر لانەبرێت ئەوا ڕۆژى 4 شەممە بەروارى 8-12-2010 لە سەر لەبەیانییەكەى مانگرتنەكە دەستپێدەكەین و ناگەڕێینەوە سەر كار، تا لانەبرێت .
وە داوى لێبوردن لە هاوڵاتیانى شارى سلێمانى دەكەین كە لەو ڕۆژەدا توشى گرفتى هاتوو چۆ دەبن، ئەمەش بۆ زیاتر بەرەوپێشچونى میللە و نەمانى گەندەڵكارانە.
بۆ زانیارى زیاتر پەیوەندى بكەن بەم ئیمەیلەوە :
[email protected]
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









