راگه‌یاندراوی گروپی زانكۆ سه‌باره‌ت به‌كشانه‌وه‌ی ده‌ستپێشخه‌ری دانیشتن له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێم
03/05/2011, 12:00 (GMT+1)

هه‌رچه‌نده گرتنه‌به‌ری ئه‌و هه‌ڵوێسته رووبه‌ڕووی ره‌خنه‌ی توندی شه‌قامی زانكۆ‌و شه‌قامی كوردی كردینه‌وه، به‌ڵام خه‌مخۆریمان بۆ ئاسایكردنه‌وه‌ی ژیانی خه‌ڵك‌و كردنه‌وه‌ی گرێكوێره‌ی كێشه‌كان، سووربونمان بوو له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی دانیشتنه‌كه.
له‌به‌رامبه‌ریشدا، دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، داوای نوسراوی فهرمیو لیستێك رۆتیناتی ئیداری لێكردین، ئێمه‌ش به‌حوكمی ئه‌وه‌ی گروپێكی فشاری مهدهنینو له‌رووی یاساییه‌وه خاوه‌نی كه‌سایه‌تی مه‌عنه‌وی وه‌ك لایه‌نێك، یان رێكخراو و دامه‌زراوه‌یه‌ك نین، بۆیه بڕیارماندا ده‌ستپێشخه‌ری دانیشتنه‌كه‌مان بكێشینه‌وه.
هاوكاتیش چه‌ند خاڵێكیش بۆ رایگشتی كوردستان‌و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم راده‌گه‌یه‌نین:
1. سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، مه‌سعود بارزانی، به‌رپرسیارێتی سیاسیی‌و یاسایی‌و ئاینی‌و ئینسانی‌و ئهخلاقیو مێژوویی به‌رامبه‌ر رووداوه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی ههرێمو سلێمانی له‌ئه‌ستۆدایه.
2. به‌وپێیه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم نه‌یتوانیوه رۆڵی بێلایه‌نی خۆی له‌نێوان دهسهڵاتو خۆپیشانده‌ران ببینێت، واده‌زانین ئه‌وان به‌شێكن له‌كێشه نه‌ك چاره‌سه‌ر.
3. جێی تێڕامان‌و سه‌رسوڕمانه له‌كاتێكدا به‌رامبه‌ر به‌ردبارانكردنی لقی پارته‌كه‌ی له‌سلێمانی سه‌رۆك دێته ده‌نگ، به‌ڵام به‌زاندنی حه‌ره‌می زانكۆی سلێمانی‌و گوللهبارانكردنو دهستگیردنو سوكایه‌تی به مامۆستا‌و خوێندكار‌و فه‌رمانبه‌ران ته‌نیا وشه‌یه‌ك له‌ده‌می نایه‌ته ده‌ر.
4. به‌حكومی ده‌سه‌ڵاتی وه‌ك فه‌رمانده‌ی هێزه چه‌كداره‌كانی هه‌رێم، بارزانی به‌رپرسی یه‌كه‌مه له‌جوڵاندنی هێز بۆ سلێمانی و هه‌موو ئه‌و جێكهوتو لێكه‌وتانه‌ی دوای بهمۆڵگهكردنی ئه‌و پارێزگایه سیما‌و ژیانی ئاسایی خه‌ڵكه‌ی تێكداوه.
گروپی زانكۆی سلێمانی
2ی مایسی 20111
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









