شەڕە دەنووکی نێوان ئۆپۆزسیۆن ودەسەڵات
29/03/2011, 12:00 (GMT+1)

ئاشکرایە لە هەمو سیستەمیکی دیموکراسیدا پرۆسەی هەلبژاردن بوونی هەیە و.تەنیا لەو ریگایانەوە دەتوانریت هاولاتیان نوینەرایەتی خۆیان دیاری بکەن و بریار لە سەر ئەوە بدەن کە کام لایەن ببەتە دەسەلات دارو کام لایەن ببەتە ئۆپۆزسیۆن و دریژە بە کاری سیاسی خۆیان بدەن لە کۆمەلگا دیموکراسیەکەیاندا،،جا لیرەدا هەر هەلبژاردنە کە کەمینە دەکات بە زۆرینەو زۆرینەش دەکات بە کەمینە،،
وە دەسەلاتی پیشووتر دەکات بە ئۆپۆزسیۆن و یان ئۆپۆزسیۆنی پیشووتر دەکات بە دەسەلات دار،جا ئەمە لە هەلبژاردنیکی پاک و بیگەردا بیت،یان لە هەلبژاردنیکی پر لە خروقاتو تەزویراتی سیاسیدا بیت،،هەردوو لایەنەکەمان بە روکەش بۆ دەر دەکەویت،بەلام ئەخلاقیات و بەهای لایەنەکان شیوازیکی لیل و نادیار وەردەگریت،ئەدای کارکردنیان دەکەویتە ژیر گومانەوە،،
کاتیک کە لایانیکی سیاسی یان چەندلایەنیک دەبنە دەسالاتدار،ئەوا دەبنە باوکی گەل و جی بە جی کردنی پرۆژەو خزمەت کردنی هاولاتیانیان دەکەویتە ئەستۆ،کە لەوەو پیش بەلینی دابین کردنیان بە هاولاتیان دابوو،وە سویندی یاسایی و شەرەفیان لەسەر خوارد بوو
وە دەبیت دەسەلات بە چاویکی پر لە ئومیدو گەشبینییەوە بروانیتە ئۆپۆزسیۆن ووەک یارمەتی دەریک و راستکردنەوەی هەلەو کەمووکورتی و چەواشەکاریەکانی خۆیان کە بەسەریاندا تی دەپەریت تەماشا بکریت و پیی وابیت کە ئۆپۆزسیۆن نوینەرایەتی ژمارەیەکی بەرچاو لە هاولاتیانی ولاتەکەی دەکات ووە کەمینەیەکی فیعلییە وهەلقولاوی جاماوەری ناوخۆی ولاتە،
وە دەبیت ئەوە لە بەرچاو بگریت کە ئەو هاولاتیانەی کە بریاریان داوە کە لایەنی دەسەلات ،ببیتە دەسەلاتدار،،هەر ئەو هاولاتیانەش بریاریان داوە کە کەمینە ببیتە ئۆپۆزسیۆن ،،لیرەدا دەکریت پرسیار بکریت
ئایا دەکریت دەنگدانی هاولاتیان بۆ دەسەلات شەرعی و رەوا بیت؟؟ بەلام دەنگدانی هەمان ئەو هاولاتیانە بۆ ئۆپۆزسیۆن نا شەرعی و نارەوا بیت؟؟ ئایا ئەمە واتا دەبەخشیت؟
بۆیە دەبیت دەسەلات وا بروانیتە ئۆپۆزسیۆن ،کە ئۆپۆزسیۆن دەبیتە هیزی هاوسەنگی راگرتنی پیوویست لەکایەی سیاسیدا،بەو پییەی کە بواریکی گشتییە،نەک باریک بە کۆلی دەسەلاتەوە یاخوود سەرچاوەیەکی شلەژانی ئارامی بەو شیوەیەی کە لە وولاتانی رۆژهەلاتی ناوەراست وهەریمی کوردستاندا بەدی دەکریت،،لیرەشدا بۆیە ئۆپۆزسیۆن بە هیزی هاوسەنگی راگرتن دادەنریت،چوونکە رۆلیکی گرنگ لە ئارامی کۆمەلگا نوییەکاندا دەگیریت،ئەویس نوینەرایەتی کردنی سیاسی هیزە کۆمەلایەتیەکان وهینانە دی بەشداری سیاسی ئەو هیزانەیە لە ژیانی سیاسی و بریار سازیدا.
بیگومان کە ئەمە ش بارو دۆخی ئۆپۆزسیۆنی سیاسی نییە لە وولاتەکەی ئیمە،،چونکە دەسەلاتدارو فەرمان رەواکانی ئیمە بەو شیوەیە نارواننە ئۆپۆزسیۆن ،ئەمەش لەبەر سروشت وشیوازی رەوایەتی دەسەلاتی سیاسی لە ولاتەکەماندا،وە دروست کردنی چەندین بەربەست لە لایەن دەسەلاتەوە بۆ ریگرتن و تیک شکاندنی کارایی ئۆپۆزسیۆن ،وە دەستیان ناوەتە بینە قاقای ئۆپۆزسیۆن لەوولاتدا.
وە هەر ئۆپۆزسیۆنیک ویرای پیداویستی سیاسی ،رەوایەتی بوونی خۆی لە لە پپیداویستیە کۆمەلایەتیەکاندا بەدەست دەهینیت بەو پییەی هینانە دی و هاوسەنگی و ئارامی سیاسی پشت بە تیر کردنە کۆمەلایەتیەکان دە بەستیت
وە ئۆپۆزسیۆن بە بی بونی پیداویستی کۆمەلایەتی ناتوانیت ئەو رەوایەتییە بە دەست بهینیت،واتا نابیت بە تەنیا پشت بەو رەوایەتیە ببەستریت کە یاسا پیی دەبەخشیت،چومکە ئەو دابین کاریە یاساییانا ویرای گرنگیان بەلام ناتوانن ئۆپۆزسیۆنیکی سیاسی کارا بهیننە ئاراوە،،وە ئەو پیداویستیەی کە باسی دەکەین ومەبەستمانە،پیداویستی نوینەرایاتی کردنی هیزەکانی کۆمەلگاوچین وتویژی کۆمەلایەتی و دەربرینی بەرژەوەندییەکانیانە لە کایەی سیاسیدا.
لیرەشدا کاتیک ئۆپۆزسیۆن خۆی وەک هیزیکی سیاسی گونجاو دەخاتە روو،بۆ نوینەرایەتی کردنی جەماوەری کۆمەلایەتی و دەربرینی بەرژەوەندی جەماوەری چەوساوەو بی بەش لە هیزەکانی بەرهەم هینان وتویژەکانی خوارەوەو چینی ناوەراست کە بەرەوو هەژار بوون دەچن،،وە دەبیت ئۆپۆزسیۆن توانای مۆبیلیزە کردنی هیزی میللی و ئامادە کردنی هەبیت بۆ شەرە کۆمەلایەتیە چاوەروان کراوەکان لەگەل فەرمان رەواکان و دەسەلاتی سیاسیدا،، لیرەدا کە دەلیین شەر،واتا داوا کردنی ماف وداهات و بەشە بەرهەمی خۆت وە پیداگری کردن لە هاوبەش بونت لە خیرو بیرو ئیمتیازات و حساناتی وولاتەکەت..
وە ئۆپۆزسیۆنی سیاسیش دەبیت هەست بە ئەوە بکات کە ئەو دەبیت بۆ پرکردنەوەی ئەو بۆشاییە دروست بووبیت کە لە ئەنجامی بوونی ئەو دەسەلاتەوە دروست بووە کە کەم تا زۆر یان بە تەواوەتی لە کۆمەلگەو خەلک دابراوە،،
وە ئۆپۆزسیۆن پیویستی بە چەندین بەلگەی سیاسی و فیکری و ئەخلاقی هەیە،هەتا شیاو بیت بۆ ئەوەی ببیتە ئە لتەرناتیڤیکی میژویی ،،بەلام کاتیک لە پراکتیکدا دەستەوستان دەبیت لە ئاست خستنە رووی ئەو جۆرە بەلگانەو هینانە دی خواستی دەنگدەرانی،،ئەوا دەکەویتە دۆخی تەنگ وچەلەمەو دەشیت نیشانەیەکی زەق و دیار بخاتە سەر رۆل و رەوایەتی خۆی ،،
وەک دەبینریت کە ئۆپۆزسیۆن بە رەوانی نەیتوانیوە کە ئامانجەکانی خۆی بپیکیت کە بە درووشم هاولاتیانیش تامەزرۆی بەشدار بوون و هاوبەشییان لی دەکرد،،وە بە تیپەربوونی کات ئەوە سەلمینراوە کە ئۆپۆزسیۆنمان تا رادەیەکی زۆر لاوازو شەرمن و هەل پەرستە،واتا لەگەل بونی مەترسی و نەگونجاوی باروو دۆخەکە ئەو بی دەنگەو وە بە دوریش نازانریت کە پشتگیری دەسەلات بکات و هیرش بکاتە سەر هاولاتیانی نارازی و بە ئاژاوەگیریان ناو ببەن وەک کە بینراوەو ئاشکرایە.
وە داخوازیەکانیان بە داخوازی رەوا نەزانریت،،کە ئەمەش لە بەهای بەکارهینانی ناوی ئۆپۆزسیۆن بوونیش کەم دەکاتەوە، جا نەک ماهییەتی ئۆپۆزسیۆن،
وە ئۆپۆزسیۆن تا رادەیەک خۆ جیاکردنەوەی پیوە دیارە لە جەماوەر،چونکە بەشداری بەردەوام و داواکاری بەردەوام نەبۆتە پیشەی ئۆپۆزسیۆن،کە خواست وئامانجی هاولاتیانی سەر شەقام بەرنامەی ئۆپۆزسیۆن دروست دەکات و هەر شەقامە ئەندازیاری بەرنامەکەیانە،واتا خواست و داواکاری هاولاتیانی سەر شەقام لە دوا جاردا خواستی لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆنیشە
بۆیە دەبیت ئۆپۆزسیۆن ئەو پەردەو کەولە شەرمنانەو ترسنۆکانەیە لەخۆی دا بمالیت و لە هەموو بارەکاندا راستی خۆی پیشان بدات،،
وە دەسەلاتدارانیش،تیگەیشتنیکی زۆر هەلەیان هەیە بەرامبەر ئۆپۆزسیۆن و هاولاتیان ،چونکە بە هاوبەش و دلسۆزی وولاتە کەیانی نابینن پییان وایە ئەمانە تیکدەری ئە زمونەکەن و وویستی ئەمانە لیسەندنەوەی دەسەلات ولاواز کردنی پئگەکەیەتی،نەک ئاسانکارو چاودیرو یارمەتی دەری دەسەلات،بۆیە هەر دەسەلاتداریکی رۆژهەلاتی ناوەراست وبەتایبەتیش هەریمی کوردستان بگری،،خۆی وا دادەنیت کە نیردراوە بۆ سەر گیانی رۆلەکانی میللەتەکەی تا سەرپەرشتییان بکات وبییان پاریزیت؟
هەر ئەو دەتوانیت بەرژەوەندی وکاروباری رۆژانەیان بپاریزیت؟میللەت پیوویست ناکات کار بکات و قسەی هەبیت مادام ئەمیان(دەسەلات)هەبیت؟ هیچ پیوویست ناکات بیربکەنەوە ،چونکە دەسەلات لە بری ئەوانیش بیر دەکاتەوە؟ هەلبەت هەموو ئەمانەشیان لە ریی خودا بۆ دەکات چونکە میللەت بە شایستەی ئەمانە نازانیت؟؟ لە ئەنجاممیشدا خەلکی هەژاری کورد وولاتی پیوویستیان بەوە نیە کە قازانجیان دەستگیر بیت،چونکە کاکی دەسەلاتداروبەریوەبەری وولاتمان لە بری هاولاتییانیش سوودو قازانج دەکات؟؟
لە بەر هەموو ئەمانە رۆژانە لیمان دەدزن ولیمان دەکیشنەوە،بی ئەوەی نە ئیمەو نە ئۆپۆزسیۆنیش هیچ بەرهەلستییەک بکەین جگە لە سەیر کردن و ئاخ هەلکیشان؟؟
بە بەرچاوی خۆمانەوە مافەکانمان زەوت دەکەن بی ئەوەی ریگایەکی بویرانە بگرینە بەر؟ دیارە ئەمەش کاریکی ئاساییە مادام بۆخۆمان دەستمان لە مافەکانی خۆمان هەلگرتووە،،کە واتا خۆمان شایەن بەوە دەبین کە چیمان بەسەر دیت؟؟
وە دەسەلاتدارانی کوردستان لە کوردستاندا بەو پیۆدانگە ئیش دەکات کە (ماکییاڤیللی) لە کتیبی(میردا) بۆمان باس دەکات و دەلیت(دەسەلات بۆی هەیە و دەتوانیت،کە چۆنی بویت لە پیناو بەدی هینانی ئامانجەکانیدا هەر چی شتیک بکات بە بی گویدانە بەها مۆرالی و ئاینییەکان)؟؟بۆیە ماکیاڤیللی پیی وایە کە چاکە کردن و فەزیلەتی دەسەلاتدار لە هەندیک باردا دەسەلاتی شلۆق دەکەن ودای دەرمینن،بۆیە خراپەکاری دەبیتە هۆی گەشە کردنو سەرکەوتنی؟
ئا لیرەدا پیویستە دەسەلاتدارانی کوردستان لەوە ئاگادار بیت و ووشیار بیتەوە کە قۆناخی جی بە جی کردنی تیۆرەکانی ماکیاڤیللی نەماوەو وولاتانی عەرەبیش ووردە ووردە مالئاوای لی دەکەن،چونکە مەودای کارکردنی بەسەر چوو،،
وە ئاشکرایە کە دەسەلاتدارو فەرمان رەوایانی کورد لە ژیر کاریگەری ئەو تیۆرانەدان کە لە بەرژەوەندی دەسەلات دەدوین بە بی رەچاو کردنی میللەت وگەل،،چونکە دەسەلاتدارانی کوردستان بەکارهینانی هەرچی ئامرازە بە رەوا دەزانیت تەنانەت ،کوشتن و،دزی و،درۆ کردنیش!!؟
چونکە دەسەلات وای بۆ دەچیت کە بەرگری کردن لە کورسی و دەسەلات و شەرعییەتی خۆیان کاریکی رەوایە جا بە بەکارهینانی هەر شتیک بیت؟بۆیە دەسەلات پیوویستە واز لە پەیرەوکردنی ئەو سیاسەتە بهینیت کە لە سەدەی شازدە دا پەیرەو دەکرا کە دەسەلاتدارانی کلیسا پییان وابوو،کە ئەوان لە لایەن خوداوە نیردراون بۆ سەر زەویی وتاکو گەورەیی خەلک بکەن، وە میللەت و هەژارو جووتیارانیان وا تی گەیاندبوو کە چاکە کردنی کلیساو قەشە لەگەل هاولاتیان ئەوە پاداشت و بەخششی خودایە،، وەخراپەکاری و بەدرەوشتییان بەرامبەر هاولاتیان ئەوە تۆلەو سزای خوداییە کە لییان دەکاتەوە؟
کەواتا دەبیت دەسەلات دار پیکهاتەیەکی ئاسایی نیو کۆمەلگا بیت ،وە بەو پییەی کە هەلبژیردراوی میللەتە کەواتا دەبیت قبوول کراوی میللەتیش بیت،،وە میللەت وەک سەرپەرشتیاری ماف و داواو داهات وبەرهەمی خۆی قبولیان دەکات نەک وەک خودای میللەت؟ وە دەبیت ئۆپۆزسیۆن لە لایەن دەسەلاتەوە قبول بکریت چونکە دەنگی نارازی خەلکە،وە پردیکە دەنگ و داوای هاولاتیان بە دەسەلات دەگەییەنیت وە پرکەرەوەی بۆشایی نیوان دەسەلات و هاولاتییانە،،وە هەردووکیان میللەت شەرەف و شەرعییە تی پی بەخشیوون بۆیە دەبیت لەسەر ئەو شیوازە کار بکەن کە میللەت قبوولییەتی،نەک بەم شیوازە بیزراوەی کە ئیستا لەسەری دەرۆن،جگە لەوەی کە وینەیەکی جوانیان پیشکەشی هاولاتیانی وولات نەکردووە وە نەیان توانیوە داوا سەرەتاییەکانی هاولاتیان جی بە جی بکەن،؟ ئەمەش بۆ ئەوە دەگەریتەوە چونکە دەسەلات خواست و داواکاری هاولاتیان بە ئۆپۆزسیۆنەوە گری دەدات کە لە ئەنجامی نەبینینی چارەی ئۆپۆزسیۆن و رق لی بوونی خواستی هاولاتیانیش دەکەویتە ژیر پیوە،،وە ئۆپۆزسیۆنیش نەی توانیوە داوا رەواکانی هاولاتییان بە بی لایەنی پیشکەش بکات،چونکە تیکەل بەخواست و داواکانی خۆی دەکات،،ئەمەش لەبەر هەلە تیگەیشتنی هەردوولا خواستەکان نایەنە دی وبە کرداری جی بە جی ناکرین و بە بی ئیرادەیی دەگوازرینەوە بۆ کەنالەکانی راگەیاندن و لەویوە هیرشەکان ئاراستە دەکرین وهەریەکەیان رووی سپی و ووینەی جوانی خۆی پیشانی هاولاتیانی هەژاری کوردی ماف خوراوی دەستی چەلە حانیی نیوانیان دەدەن،،کە لە ئیستادا هاولاتییان کەوتوونەتە نیوان دوو بەردە ئاشەوە،،نازانیت ئۆپۆزسیۆن ووتراوی بۆ دەکات بە کردار؟یان دەسەلات نەوویستراوی بۆ دەکات بە وویستراو؟؟ بۆیە لە دوا جاردا ناچاردەبیت کە سەیر بکات و گوئ بگریت لە شەرە دەنووکی نیوان ئۆپۆزسیۆن ودەسەلات..؟؟
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









