نامە گۆڕینەوە لەنێوان"زوحاك"و" کاوە"
19/03/2014, 12:00 (GMT+1)

نامەی دووەم: ئەزموون و مێژوو فێری کردین کەوا بۆ ئەوەی ئاوەژووی ڕوودواوەکان بکەینەوەو جارێکی تر نەکەوینە ژێر دەست و پێی "کاوە"کان، یەك ڕیز لە بەناو(پیرباڵەکان،حەمە سەعیدەکان،بەختیار عەلیەکان ،...) وەك مەتەرێز لەبەردەم کۆشکەکەم ڕێز بکەم و ئێوەی پێ چەواشە بکەم.ئەوانە وەك جادو بە نووسین و درێژ دادڕیەکەیان ئێوەیان مەست کردوەو ئاگاتان لە خۆ نەماوە. گەر دوێنێ هەروا بەسانایی گەیشتیتە لام و سەرت پان کردمەوە،ئەوا ئێستا دوای خۆت ، خانەوادەکەت لای من و بەتەمای ئەوەن بەندە بکوژی تۆیان بۆ بدۆزمەوە. ئەوان ئەوەیان لەیاد چوو کە سەردەشت و سۆران و شێخ ستار لەژێر دەستی من و بەفەرمانی من لەناوبران، ئەوان هەنووکە منیان کردە بەڕێز و پایەدار و خاوەن شکۆو ئەزبەنی. بەهاتنتان بۆ کۆشکەکەم ڕەواتەتیان دا بە هەموو کردەوەکانمان. کەواتە ئەوانەی پێیان وایە(٣١ ئاب، ئابڕوو چوونەکەی ١٩٧٥ و کوشتن و تیرۆرکردنی لاوانی ئەم ووڵاتە)کاری خراپن،بەهەڵەدا نەچووم کە بۆم کرا بەداستان و قارەمانێتی. ئەوە منم جارێکی تر مێژوو بەشیوەیەکی تر ئەنووسم و "زوحاك" ئێستا سەرۆکی ووڵات،دیموکراتخواز،بنەماڵەی پیرۆز، باوکی ڕوحی داهاتووتان ئەبم.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









