<

ئەو كوڕەى لەپشت سەركەوتنى گۆڕان بوو لەكۆیە كۆیى بوو

05/03/2010, 12:00 (GMT+1)
دارا غەفورى یەكێكە لە كەسە ناسراوەكانى ناو بزوتنەوەى گۆڕان كەدەستێكى باڵاى هەبوو لە سەركەوتنى لیستى گۆڕان لە كۆیەو دەوروبەرى گەنجێكى خۆشەویست چاونەترس خۆنەویست بەماوەیەكى زۆر كەم توانى جێگاى خۆى لەدڵى خەڵكى كۆیە بكاتەوە ئەو كەسایەتیە یەكێكە لەو لاوانەى كەبە دەموو چاوێكى نوێوە هاتۆتە ناو خەڵك و بەبێ ترس لەكوچەو كۆڵانەكانى دەسورایەوەو بزوتنەوەكەى بەخەڵك ناساند ئەوكەسایەتیە توانى بەهۆى لێهاتویى وكارمەیى لەبوارى پەیوەندى و لەسیاسەت كردن ببێتە جێگەى متمانەى زۆر بەى زۆرى خەڵكى شارى كۆیەو دەوروبەرى رۆڵى بەرچاوى كاك دارا لەتەق تەق كەمتر نەبوو لەوەى كۆیە هەربۆیەش بەیەكەم كەسى گۆڕان ئەناسرێت لەو ناوچەیە كاك دارا خۆنەویستانەكارى كرد بێ ئەوەى بیر لەهیچ پۆستێك بكاتەوە بێ ئەوەى هیچ داخوازیەكى هەبێ لەكەس تەنها خەمە خەڵكى ماندوو و برسى شارەكەى بوو ئێمە بەشێكى زۆرى ناوچەكە دەنگى خۆمان دووبارە ئاراستەى بەرێز كاك دارا ئەكەین و پێى رادەگەیەنین كە هەرلەسەر پەیمانەكەمان ماوین لەسەر داواكاریەكانمان سورین پێویستە ئێمە بۆ ئەو لاوە تەنها بۆسەركەوتنى لیستەكەیەو پێى رادەگەیەنین كە ئێمە لەكارەكەمان بەردەوامین وسەركەوتن بەرێوەیە .

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست