له‌سه‌ر داتاشینی تۆمه‌تی تیرۆر بۆ ڕۆژنامه‌نووسێک، ئامنستی نامه ده‌داته حکومەتی هەرێمی کوردستان
04/08/2012, 12:00 (GMT+1)

ڕۆژی پێنچ شەم 2/08/2012 له‌لایه‌ن ڕێکخراوی ئامنستی ئاگادارکراینه‌وه که دوای زانیاریه‌کانی ئێمه ئه‌وان به‌دواداچونیان بۆ دۆسیه‌که کردوه و له‌گه‌ل بنه‌ماله‌که‌شی 2 جار به‌ته‌له‌فۆن زانیاریان لێ وه‌رگرتون. بۆیه ئه‌وانیش نامه‌یان ئاراسته‌ی حکومەتی هەرێمی کوردستان کردوه که زانیاری له‌سه‌ر ئه‌و تۆمه‌ته کە ئاراسته‌ی ڕۆژنامه‌نوس کارزان که‌ریم کراوه، پێشکەش بکەن.
ئێمه لێره‌دا ڕای ده‌گه‌ینین که به‌به‌رده‌وامی به‌دواداچون بۆ ئه‌و که‌یسه و مه‌ولود ئه‌فه‌ندی و کاوه گه‌رمیانی ده‌که‌ین و ڕێگا نادەین داتاشینی تۆمەت وەک چەکێکی سەرکوت لەلایەن دەسەڵاتدارانی کوردستانەوە بۆ بێ دەنگ کردنی ڕۆژنامەنوسان بەکاربهێنرێت.
گروپی ١٧ شوبات لە ستۆکهۆلم
٢٠١٢/٠٨/٠٤
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









