بارزانی هانی مامۆستایانی ئایینی ده‌دات تاوه‌کو به‌رگری له‌تیرۆری کاره تیرۆریستیه‌که‌ی بکرێت!!!
30/05/2010, 12:00 (GMT+1)

سه‌ره‌تا ده‌مه‌وێت داوای لێبوردن له‌نوسه‌ره‌کورد په‌روه‌ره‌کان و خوێنه‌رانی خۆشه‌ویست بکه‌م له‌که‌موکوڕی شێوازی داڕشتنی نوسینه‌که‌م، چونکه‌زۆر شاره‌زای شێوازی نوسین نیم، به‌ڵام وه‌کو که‌سێ که‌خه‌ریکی کاری هونه‌ریم ده‌مه‌وێ هه‌ندێ شت بڵێم و خۆم به‌خاوه‌ن ویژدان ده‌زانم بۆ دایکه‌کوردستان و رۆڵه‌کانی. دوای ئه‌وه‌ی هه‌واڵی شه‌هیدکردنی کاکه‌سه‌رده‌شتم خوێنده‌وه‌زۆر ناره‌حه‌ت بوم بۆ وڵاته‌داگیرکراوه‌که‌م به‌وه‌ی که‌ئه‌م کێویانه‌سه‌رباری ئه‌وه‌ی که‌ناتوانن وڵات به‌ڕێوه‌به‌رن و سه‌روه‌ت و سامانی گه‌ل په‌رتان په‌رتان ده‌که‌ن که‌چی هه‌مدیسان به‌وه‌شه‌وه‌ناوه‌ستن و خه‌ریکن دوباره‌خوێنی هاوڵاتیان ده‌لوشن و ژیانیشیان لێ زه‌وت ده‌که‌ن، ئاخر سه‌رۆکی ترسنۆک کاتێک تۆ سه‌ردانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌که‌یت و له‌گه‌ڵ به‌رپرسێک داده‌نیشیت دواتر سه‌یری خۆت ناکه‌یته‌وه‌تا بزانیت که‌چه‌ند لێنه‌وه‌شاوه‌و ترسنۆکیت و تا ێستاش نازانیت دابنیشیت و منداڵه‌بێکه‌ڵکه‌که‌ی ناخت چۆن ده‌تهێنێت و ده‌تبات؟؟؟ دوای ئه‌وه‌ش که‌ده‌گه‌ڕێیته‌وه‌وڵات قسه‌ی زل و بێ‌مانا ده‌که‌یت و منداڵه‌که‌ت به‌ڕه‌ڵڵای گیانی خه‌ڵک ده‌که‌یت و هه‌رگیز لێپرسینه‌وه‌یه‌کی ڕاستگۆیانه‌ی له‌گه‌ڵ ناکه‌یت و ناوێریت له‌دیار ئاوێنه‌ش سه‌یری بکه‌یت چونکه‌ئه‌گه‌ر وابکه‌یت دڵنیام که‌خۆت بۆ ناگیرێت و ده‌یکوژیت. ده‌زانی بۆ؟؟؟... هه‌روه‌کو پیشه‌ی خۆت و خۆتان له‌هه‌موو ته‌نگاویه‌کدا په‌نا بۆ هه‌موو دڕنده‌یه‌کی هاوشێوه‌ی خۆتان و هه‌موو باش و خراپێک ده‌به‌ن و دواتر سه‌ری خۆتان داده‌خه‌ن و چاوتان هیچ نابینێت.
تۆئه‌گه‌ر ڕۆژی 17-05-2010 داوا له‌مامۆستایانی ئاینی ده‌که‌یت بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵک له‌سه‌ر بیروباوه‌ڕی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی و دوور له‌ده‌مارگیری، پارێزگاری له‌ده‌وڵه‌ت په‌روه‌رده‌بکه‌ن، بۆ بۆخۆت تۆزێک له‌ئه‌مر و گوێی خۆت و قسه‌زله‌کانی خۆتدا نابیت ئه‌وه‌تۆی که ده‌مارگیریت یان تاکی ئه‌م ده‌وڵه‌ته‌که‌ناوێرن بڵێن(.....) گوله‌باران ده‌کرێن؟ ئه‌یی له‌بیرته‌ئه‌م نه‌ورۆزه‌که‌چویت دانیشتی له‌نزیک خه‌ڵک؟!! یان خۆت نه‌بینیه‌وه‌له‌ته‌له‌فزیۆن؟. خه‌ڵک به‌رگری زۆری له‌خاک و نه‌ته‌وه‌ی خۆی کرد و ده‌یکات، به‌ڵام ئێستا ئه‌وه‌ئێوه‌ن سه‌ری په‌ڕکێتان گرتوه‌و ناتوانن به‌رگری له‌خاک و نه‌ته‌وه‌بکه‌ن و ناشتانه‌وێت که‌سی تر ته‌نانه‌ت نه‌ک بێته‌شوێنتان به‌ڵکو بڵێت به‌ری چاوتان کلی پێوه‌یه! هه‌رچه‌نده دڵنیام که‌ئه‌وه‌پێچه‌وانه‌ده‌بێته‌وه. ئێوه‌تاکه‌ی ده‌تانه‌وێت خه‌ڵکی کورد تاوانباربکه‌ن و بوختانیان بۆ بکه‌ن که‌گوایه‌ده‌ستی ده‌ره‌کین؟ دیاره‌چاو وگوێچکه‌تان په‌ککه‌وتوه‌که‌ناتوانن هه‌ست به‌بونی تۆپبارانی دۆسته‌کانتان بکه‌ن که‌ئه‌مه‌له‌هه‌مو شتێک به‌ڵگه‌دارتره، ڕۆڵه‌ئه‌وه‌یه‌ده‌ستی ده‌ره‌کی که‌به‌ئاشکرا درێژی ده‌که‌ن بۆت نه‌ک ئه‌وانه‌ی داوای چاکسازی ده‌که‌ن، باشه ئێوه‌بۆ ده‌تانه‌وێ سه‌ر له‌خه‌ڵکی تێکبده‌ن؟ ئایا کورد ده‌ستی ده‌ره‌کیه‌یان ئێوه‌له‌گه‌ڵ برا تورکه‌کانتان که‌به‌ئاشکرا چالاکی له‌ناو خودی هه‌ولێردا ده‌که‌ن و ته‌نها ئه‌وان ده‌زانن که‌سه‌رۆکمان چه‌ند خاڵی به‌له‌شیه‌وه‌یه؟؟! خۆ خه‌ڵک نامه‌یان نه‌نارد بۆ سه‌ددام + تورکیا+ئێران......! تاوه‌کو هێرشیان بکرێته‌سه‌ر!!! خۆ خه‌ڵک ڕێکنه‌که‌وتون بۆ ئه‌وه‌ی له‌برا کورده‌کانمان بدرێت له‌باکور؟. ئێستا تۆ ده‌ته‌وێت خه‌ڵک ئامۆژگاری بکه‌یت ؟! ئایا ئێوه‌پرسیارتان له‌مامۆستایانی ئاینی کرد تاوه‌کو بزانن که ئایا خه‌ڵک هێنان له‌ده‌ره‌وه‌بۆ ناو ماڵ تاوه‌کو ده‌ست له‌دایکمان بخشێنن و کونی بکه‌ن و جه‌سته‌ی بریندار بکه‌ن و له‌باوه‌شیدا ڕۆڵه‌کانی بکوژن...حه‌رامه‌یان نا ؟ ئایا کوردێک هه‌یه‌بڵێ کوردستان دایکی من نیه؟!؟ بێ گومان هه‌یه‌به‌ڵام کێن ئه‌وانه؟!
بارزانی(دەبێ‌مامۆستایانی ئایینی خەڵك لەسەربیروباوەڕی نەتەوەیی و نیشتمانی پەروەردە بكەن دوور لە هەردەمارگێرییەك وهەرتاكێكی ئەم كوردستانەش پێویستە جڕ وجیازی دەوڵەت بە هی خۆی بزانێ‌و پارێزگاری لێ‌بكات)
لێره‌وه‌به‌رێزان وردترببنه‌وه‌لێم. له17-05-2010 له‌هه‌مان دانیشتن‌دا باسی تیرۆر ده‌کات به‌ڵام نه‌ک تیرۆره‌که‌ی خۆی به‌ڵکو تیرۆری ئه‌خلاق، به‌بۆچونی ئه‌و کوشتنی مرۆڤ ناچێته‌قاڵبی تیرۆره‌وه‌ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر وشه‌ی ئه‌خلاقی بکوژرێت.!! وه‌به‌ڕه‌واشی ده‌بینێت بۆیه‌داوا له‌مامۆستایان ده‌کات که‌به‌رگری له‌ئه‌و بکه‌ن، وه‌سه‌رۆک ڕاسته‌وخۆ ده‌ڵیت به‌ڵێ ئێمه‌سه‌رده‌شتمان کوشتوه‌چونکه‌ئه‌و تیرۆریست بوه‌و ئه‌خلاقی ئێمه‌ی تیرۆر کردوه‌هه‌روه‌ها زۆریکه‌ش وه‌کو سه‌رده‌شت بونیان هه‌یه‌و خه‌ریکی کاری تیرۆریستی ئه‌خلاقین و ئه‌وانه‌ناحه‌زی گه‌له‌که‌مانن، که‌وایه‌بۆیه‌سه‌رده‌شتت شه‌هید کردوه‌چونکه‌باسی ئه‌خلاقی بنه‌ماڵه‌ی کردوه و ده‌ته‌وێت ئاگاداری خه‌ڵکیش بکه‌یته‌وه‌که‌ئه‌وانه‌ی داخوازی کچی من و باسی ناموسی من بکه‌ن ئه‌وا تیرۆریستی ئه‌خلاقن و ده‌میان پڕ له‌فیشه‌ک ده‌که‌ین.
من له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌نیم که‌خه‌ڵک ناموسی یه‌کتر بشکێنن به‌ڵام له‌کوردستان کێ هه‌یه‌ئه‌وه‌نده‌دواکه‌وتووبێت که‌خه‌ڵک له‌سه‌ر داخوازیکردن تیرۆر بکات؟؟ به‌ڵێ زۆرێک له‌کاربه‌ده‌سته‌کانمان هه‌رچی مه‌به‌ستیان بوبێت کردویانه‌و لایان ڕه‌وایه، هه‌بوه‌گه‌وره‌ی کوردستان بوه‌و ئاواتی ئه‌وه‌بوه‌ژنی دیله‌کانی حیز بێت(ببورن) یان هه‌یه‌ژنی به‌زۆر له‌خۆی ماره‌کردوه، یاخود کاری سێکسی کردوه‌و دواتر ئافره‌تی به‌سته‌زمانی کوشتوه‌و... زۆر شتی‌تر..... ئایا ئه‌مانه‌تیرۆری ئه‌خلاقی نین ؟؟؟ به‌هه‌رحاڵ که‌وایه‌که‌له‌سه‌ر مافی خۆتان و ناموستان که‌سێکتان کوشتوه‌ئه‌دی بۆ باسی ناکه‌ن و بۆ به‌رگری له‌کاره‌که‌تان ده‌که‌ن و ده‌تانه‌وێت له‌ڕێگای ئاینه‌وه‌به‌رگریتان لێبکرێت کاتێک چاره‌تان نه‌ما؟؟؟!!! بۆ باسی تیرۆری مرۆڤایه‌تیت نه‌کرد بۆ باسی تیرۆری ئه‌خلاقی ده‌که‌یت که‌ئه‌گه‌ر شتێک به‌خۆت شک نه‌به‌یت؟؟ بارزانی>>>>. (پێویستە مامۆستایانی ئایینی زۆر بە توندی بەرامبەر ئەو دیاردەیە بوەستن ، بە تایبەتی تیرۆری ئەخلاقی كە خەریكە ناحەزانی گەلەكەمان هەوڵی بۆ دەدەن. تەئكیدی لەوەكردەوە كە ئایین بەر لە هەموو شتێك ئەخلاقە و وڵاتیش بە ئەخلاقەوە ئاوەدان دەكرێتەوە). شتێکی‌تر که‌بارزانی ده‌یه‌وێت مامۆستایانی ئاینی پێ هان بدات و پێیان بڵێت یه‌کێک له‌و هۆیانه‌ی که‌ئێمه‌ی زۆر توڕه‌کرد بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م لاوه‌بکوژین سوکایه‌تی بوه‌به‌ئاین و ته‌جاوزی کردوه‌که‌ئه‌مه‌ش قه‌د قابیلی قبوڵ نیه. لێره‌شدا ده‌یه‌وێت که‌مامۆستایانی ئایینی بۆ لای خۆی ڕابکێشێت و بڵێت که‌من به‌رگری له‌ئایین ده‌که‌م و قبوڵ ناکه‌م که‌س سوکایه‌تی به‌موقه‌ده‌سات بکات.
به‌ڵێ بارزانی منیش له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌نیم که‌سوکایه‌تی به‌ئایین بکرێت و ته‌نانه‌ت به‌هیچ ڕێباز و فیکره‌یه‌کیش، به‌ڵام خۆ ناشبێت ئه‌گه‌ر که‌سێک باسی ئایینی کرد بکوژرێت ! ئه‌گه‌ر ده‌بێت بکوژرێت که‌وایه‌تۆش و حیزبه‌که‌ت بۆ به‌ڕه‌سمی ڕایناگه‌یه‌نن و ناچنه‌پاڵ ئوسامه؟ من هیچ سوکایه‌تیه‌ک و ته‌جاوزێک له‌وشه‌کانی کاکه‌سه‌رده‌شتدا نابینم جگه‌له‌ڕاستی حاشاهه‌ڵنه‌گر، به‌ڵام ده‌ته‌وێت دیسان ئایین بکه‌یه‌وه‌چه‌کی خۆت. بارزانی (راستە خەڵك ئازادە بەڵام ئەو ئازادییە بەو واتایە نایەت كە تۆ ماف بە خۆت بدەیت تەجاوز لەسەر موقەدەسات بكەیت) خۆ ئه‌گه‌ر مرۆڤ تۆزێک وردبێته‌وه‌له‌و قسانه‌ی که‌له‌ئاوه‌زی بارزانی ده‌رپه‌ڕیوه‌بێئه‌وه‌ی خۆشی هه‌ستی پێ‌بکات که‌نه‌ستی زاڵبوه‌به‌سه‌ر هه‌ستی ئه‌وا بۆی ده‌رده‌که‌وێت که‌كێن بکوژانی سه‌رده‌شت،، وه‌ئه‌م قسانه‌ی که‌مناڵه‌که‌ی ناو بارزانی ده‌ریپه‌ڕاندوه‌بۆ په‌نابردن بوه بۆ ده‌زگایه‌ک تاوه‌کو په‌نای بدات و به‌ڕاستی خۆی ده‌ڵێت که‌ئێمه‌تاوانه‌که‌مان ئه‌نجامداوه‌که‌وایه‌داوای چ به‌ڵگه‌یه‌کی تر بکرێت کاتێک بکوژ به‌ده‌می خۆی باسی بکات و حه‌ق به‌خۆی بدات بۆ کوشتن و به‌رته‌سککردنه‌وه‌ی ئازادی؟؟؟؟؟؟ ئه‌وه‌هه‌ر ئه‌و مناڵه‌ی ناخیه‌تی شێواوه‌و دیسان لێی قه‌وماوه، هه‌ر ئه‌و مناڵه‌یه که‌هه‌موو خه‌ڵک ده‌یناسن و ته‌نها بارزانی نایبینێت و نایناسێت.... بارزانی (قەت قابیلی قبول نییە تەجاوز لەسەر موقەدەساتی ئایین و نەتەوەیی بكرێ)
ئه‌وه‌یه‌سه‌رۆکی وڵات که‌باکی به‌جه‌رگ سوتانی خه‌ڵک نیه‌و باسی موقه‌ده‌ساتم بۆ ده‌کات، زۆر حه‌ز ده‌که‌م جارێکی‌تر له‌نزیکه‌وه‌بتبینمه‌وه‌بۆ ئه‌وه‌ی خۆمت پێ بناسێنم و دوو قسه‌له‌گه‌ڵ ئه‌و منداڵه‌دۆڕاوه‌ی ناخت بکه‌م به‌ڵام بۆیه‌ئێستا خۆم ناناسێنم چونکه‌ده‌زانم ئه‌و کات ناهێڵن بگه‌مه‌وه‌لات بۆ جارێکی‌تر تاوه‌کو له‌نزیکه‌وه‌خزمه‌تی مناڵه‌که‌ت بکه‌موو په‌رۆ به‌گوه‌که‌ی بۆ بشۆم که‌خه‌ریکه پێوه‌ی وشک ده‌بێته‌وه.
http://www.krp.org/kurd/articles/display.aspx?gid=1&id=22948
.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









