نه‌جمه‌دین که‌ریم نازانێت یان ده‌ترسێت
01/01/2014, 12:00 (GMT+1)

ئه‌م باسه ڕووداوه‌کانی که‌رکووک وهه‌ڵوێسته‌کانی پارتی وتێکچوون وتێکدانی لیسته یهکگرتووکهی هه‌ڵبژاردن له‌لایه‌ن پارتییه‌وه وکاره تیرۆرستیه‌کانی وه‌کوو ترووسکه به یادمدا گوزهریدهکرد.
باوه‌ڕ بکه من یه‌کێتی نیم به‌ڵام به‌رپرسی وا له کوردستان که‌مه . به‌ڵام نازانم بۆچی پارتی ڕقی لێیه ودوژمنایه‌تی ده‌کات . کاکی شۆفیر به‌م شێوه‌یه درێژه‌ی به قسه‌کانیدا .
له‌م ڕۆژانه د.نه‌جمه‌دین له چاوپێکه‌وتنێکی ڕۆژنامه‌وانیدا هه‌مان پرسیاری ورووژاند ، نازانم بۆ پارتی ڕقی لێمه ؟ له وانه‌یه شۆفیره‌که له به‌ر زۆر هۆ نه‌یده‌ویست باسی هۆکان بکات ، به‌ڵام تۆ بڵێی د. نه‌جمه‌دینیش که پارتی به تێکده‌ری په‌یمانی ستراتیجی ناوی ده‌بات ، که ئه‌ندامێکی مه‌کته‌ب سیاسییه ، وه‌ڵامه‌که نازانێت یان ئه‌ویش نایه‌وێت دانی پێدا بنێت وڕاستیه‌کان وهۆی تووڕه‌بوون وژانکردنی پارتیمان لێده‌شارێته‌وه یان ده‌ترسێت په‌رده له سه‌ر بۆنه پیسه‌کان، هۆکاره گرنگه‌کان لابدات. ئه‌رێ به‌دروستی نازانێت یان خۆی له گێژاو وزیاتر گه‌رمکردنی شه‌ڕه قسه وئیعلامییهکهی ئێستا له نێوان پ‌د‌ک وینک له ئارادایه لاده‌دات. خۆ پارێزگار نه ده‌توانێت ونه ده‌وێرێت باسی ده‌ستی تورکیا وتهسلیمبوونی پارتی وجێبه‌جێکردنی ئه‌جنداکانی تورکیا نه‌ک ته‌نها له که‌رکووک به‌ڵکوو له باكوور وله ڕۆژئاوا وله ناوچه‌که بکات.
نه‌ک ته‌نها ئه‌مه به‌ڵکوو د.نه‌جمه‌دین زۆر پشتی به حیزبه‌که‌ی خۆی قایم نییه ، باش ده‌زانێت ده‌ستی پارتی له ناو ینک دا چه‌ند به‌هێزه وده‌توانێت ناحه‌زه‌کانی به ئاسانی ڕابماڵێت وپاکبکاتهوه وبهکهیفی خۆی وه‌زیره‌کانی یه‌کێتی ده‌ستنیشان ده‌کات وله هه‌وڵی چه‌سپاندنی سکرتێرێکی نوێ وجێگرهوهیهک بۆ تاڵه‌بانیدایه . به‌تایبه‌ت به‌شێکی به‌هێزی مه‌کته‌ب سیاسی به‌رزانی وپارتی به مه‌رجه‌عی خۆیان ده‌زانن وگوێڕایه‌ڵی ده‌بن له‌وه‌ی جێگره‌کانی تاڵه‌بانی . ئاورێک له عادل موراد بده‌نه‌وه چۆن له دامه‌زرێنه‌رێکی یه‌کێتی نیشتمانی ئێستا به بۆنه‌ی ڕه‌خنه گرتنی له پارتی ودرکاندنی چه‌ند ووشه‌یه‌کی پێویستبوو بگوترێت ، له‌سه‌ر داوای پارتی په‌راوێزکراوه ودوورخراوهتهوه ، ئه‌ویش یه‌که‌م که‌س نییه کراوه‌ته قوربانی په‌یمانی ستراتیجی که ته‌نها یه‌کێتی یه‌ک لایه‌نه به هۆی پاره‌وه خۆی پابه‌ندی کردووه .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









