ڕاگەیاندنی گروپی سەربەخۆى پارێزەران سەبارەت بە برینداركردنى هاوپیشەمان پارێزەر كاروان كمال
29/06/2011, 12:00 (GMT+1)

ئەم ڕوداوە لەكاتیكدایە كە هێشتا تاوانبارانى دۆسیەى 17ى شوبات و ڕوداوەكانى دواتر دەستگیر نەكراون و كەس و كارى قوربانیەكان چاوەڕێى هەوڵ و كۆششى زیاترى پارێزەرانى خۆبەخشن بۆ بەرەو پێشبردنیان , هەروەها لە كاتێكدایە كە زمانى زبرو هەڕەشە ئامێز و هێرش بۆ سەر هەڵسوڕاوانى خۆپیشاندانەكان و چالاكوانانى كۆمەڵگاى مەدەنى لە پەرەسەندندایە ... ئەم هێرشە نیشانەى ئەوەیە دەستى تاوانكارى لەم هەرێمەدا هێشتا زۆر درێژە و كەسە دیارەكان و پارێزەران و یاساناسانیش دەكات بە نیشانەو بەم جۆرە دەیەوێت بێدەنگى دروست بكات ...
ئێمە ئەو هێرشەى سەر هاوپیشەمان بە توندى پرۆتستۆ دەكەین , ئەوەش بە بێڕێزیكردن و هێرش كردن و دەستدرێژى كردنە سەر سەروەرى یاسا و دادگاكان و كەسوكارى قوربانیانى ڕۆژانى 17 شوبات و دواترى دەزانین.
ئێمە لە كاتێكدا هیواى چاكبونەوەى خێرا و ساڕێژبونەوەى برینى هاوپیشەمان و بریندارەكانى تر لە خواى گەورە دەخوازین لە هەمانكاتدا تەواوى بەرپرسیاریەتى دەخەینە ئەستۆى دەسەڵاتدارانى ئەمنى ئەم شارە و داواكارین بە زووترین كات ئیرادە بخرێتە گەڕ بۆ دۆزینەوەى تاوانباران و سپاردنیان بە دادگا بۆ بە سزا گەیاندنیان ,هەروەها دووبارە بێدەنگ نەبوون و سووربونى خۆمان لەسەر سەروەرى یاسا و پاراستنى ڕێزو شكۆى دادگاكان و پارێزەران دووپاتدەكەینەوە و با تیرۆرستان و تاوانباران بزانن كە بەم كارانە سوورتر و ڕاوەستاوەتر دەبین لەسەر تێكۆشانى یاسایی و ئازادیخوازانەى خۆمان ....
گروپی سەربەخۆى پارێزەران
28\6\2011
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









