بەرێوبەرى ناحیەى پیران بازرگانى بە مادەهۆشبەركان دەكات
16/04/2010, 12:00 (GMT+1)

لە ژێر ئاڵاى پارتى و كوردایەتى بارزانیەوە وە پەرپرسانى گەورەى پارتیش بە تایبەتى سەرۆكى هەرێمى كوردستان باش دەزانى كە لە هەرێمى كوردستان لەم چەند ساڵاًنەى دوایى بە رێژەیەكى زۆر مادە هۆشبەرەكان تەشەنەى كردوە بەراورد لە گەڵ ساڵانى ڕابردووە بۆ زیاتر باوەركردن بە قسەكانم سەرۆكى هەرێمى كوردستان لەم دوومانگى ڕابردوو سەردانى ناوچەكانى قەزاى سۆرانى كردو لە ڕاگەیاندكانیش ئاماژەى بە پرسى مادەهۆشبەركانى كرد وە ئاماژشى بە بڵاوبوونەوەى كرد لە سنوورو ناوچەكانى ژێر دەسەڵاتى خۆیان, پرسیارى من ئەوەیە سەرۆكى هەرێم باش
دەزانى كێن ئەوانەى بازرگانى بە مادە هۆشبەركان دەكەن,؟ نازانم بۆ خۆیان لەم كارە بێ دەنگ كردووە؟ تا ڕادەیەك كار گەیشتۆتە ئەوپەرى بەدڕەوشتى لە نیو كادیرانى پارتى. یەكێك لەو بەرپرسانەى پارتى كە دەسەڵاتى حكومیشى هەیە بەرێوبەرى ناحیەى(پیران)ە. دەستێكى باڵاى هەیە بە بازرگانى كردنى مادەهۆشبەر,وە پیران ئەو شوێنە سەرسنوورە نیوان كوردستان و ئێرانە, دەرفەتى باشە بۆ كەسانى وەكو بەرێوبەرى ناحیەى (پیران) لە لەو خاڵە سەرسنوورانە مرۆڤ بە ئاسایى دەتوانى بازرگانى بە مادەهۆشبەركان بكات بە تایبەتیش ئەگەر كەسەكە چەكدار و
كاربەدەستى حكومى و ئەندامى پارتیش بێت.
دانیشتووى ناحیەى ((پیران))
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









