هیچ سیناریۆیەك ناتوانێت پاساوی تاوانەكانی دەسەلات و دەسگیركردنی ئیبراهیم كاكە ئەحە كەمبكات
20/10/2011, 12:00 (GMT+1)

ماوەی چەند ڕۆژێكە كەمپەینی ئازادكردنی ئیبراهیم كاكە ئەحە، لە كوردستان و هەندەران سەدان كەسایەتی و ڕۆشنبیرو ئازادیخوازو چەندین حزب و ڕێكخراوی لەدەوری خۆی كۆكردوەتەوەو بەشێك لەم ڕێكخراو كەسایەتیانە دەورێكی بەرجەستەیان هەبووە لەبردنە پێشەوەی ئەم كەمپینەوە چ لەڕێگەی راكیشانی هاوپیشتی وپەیوەندی بە نیهادو ریكخراوەكانی ترەوە چ بە شێوەی وتارو نوسین وڕوژاندنی دەزگاكانی ڕاگەیاندنەوە بۆیە دەبینین كە ئەمڕۆ جولانەوەیەكی فراوان لە گۆردایە بۆ ئازاد كردنی ئیبراهیم كاكە ئەحە.
گۆمانی تێدانیە ئەم جولانەوەیە دەسەلات ولایەنە بەرپرسەكانی بەجۆرێك دووچاری نیگەرانی كردوە دەبینین كەچۆن كەوتوونەتەپەلەقاژەو سیناریۆ دروستكردن و هەڵەداوانی پاساو هێنانەوە بۆ تاوانەكانیان و هاوكات بەلاڕێدا بردنی خەڵكی كوردستان لەڕێگەی دەزگاكانی ڕاگەیاندنیانەوە. كەسەراپای ئەم هەوڵانە بۆ ئەوەیە
وانیشان بدەن كە ئیبراهیم كاكە ئەحە لەسەر داوای كەسانێك گیراوە بە بەهانەی ئەوەی گوایە هانی خەڵكیداوە بۆ تەقەكردن و ئەو كارە بووتە هۆی گیان لەدەستدانی كەسانێك. پێدەچیت ئەوە بەس نەبێت كە دەسەلات قوربانیانی ڕووداوەكانی هەڵەبجەی شەهید دەسگیربكەن لەباتی تاوانباران و تەقەكەران بەڵكو لە ڕێگەی ئەم سیناریۆی لەم جۆرەشەوە زام وبرینەكانی قوربانیانی ئەم كارەساتە قوڵتر بكاتەوەو شەڕو كوشتارو دووبەرەكایەتیەكی فران بخاتە نێواننیان. كە بێگۆمان ئەمە دەتوانێت هەوێنی كێشە كۆمەلایەتیەكانی ئەم ناوچەیە فراوانتر بكاتەوەو كارەسات و ڕوداوی گەلێك خۆێناویتر بەدوای خۆیدا بهێنێت، كە دیارە لەم ڕێگەیەشەوە دەسەلات نەك هەر خۆی لە تاوانەكان قوتار دەكات بەڵكو قوربانیانی ئەم كارەساتەش دەكات بەگژیەكداو ئەگەر ئەمڕۆ ئیبراهیم كاكە ئەحە وەك یەكێك لەو قوربانیانە ڕاپێچی زیندان دەكەن ئەوا سبەی زیندانەكانیان بە ژمارەیكی هەرچی زیاتری ئازادیخوازان و هەلسوراوانی لەچەشنی ئیبراهیم پڕدەكەنەوە.
ڕۆشنە دیویكی تری ئامانجی ئەم سیناریۆیە ئەوەیە كە دەسەلات لە ڕێگەی ئەم دەستدرێژییەوە بۆ سەر یەكێك لە قوربانیانی ڕوداوەكانی شاری هەلەبجە كەهەلسوراویكی دیاری خۆپیشاندانەكانی شاری هەلەبجە بووە تا ئاستی كیشەیەكی شەخسی دابەزێنێت وبەم جۆرەش دەستگیركردنی ئیبراهیم كاكە لە پەرچەكرداریكی سیاسی خالی بكاتەوەو بۆ ئەوەی كە بەر بەشەپۆلی ئەو نارەزایەتیە بگریت كە خەڵكی كوردستاندا دژ بە دەستگیركردنی ئیبراهیم كاكە ئەحە دەریدەبرن.
بۆیە ئیمە وەك كەمپەینی ئازادكردنی ئیبراهیم كاكە ئەحە دروستكردنی هەرجۆرە سیناریۆیەكی فریودەرانەی لەم چەشنە بەهەوڵێكی پوچ و بێ ناوەرۆك دەزانین كە بە مەبەستی شێواندنی ڕاستیەكانە تا بەهەر نرخێ بووە ئەم دەسەلاتە تاوانەكانی سەرشانی خۆیان كەمكەنەوەو بازنەی پشێوی لەنێوان خەڵكی كوردستاندا فراوانتر بكاتەو لەم ڕیگەیەشەوە شانی خۆیان لەبەرپرسیاریەتی سەرجەم تاوانەكانی پاش ڕووداوەكانی 17 شوبات خالی بكەنەوە . بۆیە جارێكتریش ئەو ڕاستیە دووپات دەكەینەوە كە لەخۆین هەڵكێشانی جەستەی 10 كەس لە ئازیزانمان بەتاوانیكی بێ پاكانەی دەسەلات دەزانین و یەك بەیەكی ئەو 10 قوربانیەی كە لەو خۆپیشاندانانە گیانیان لەدەستدا بە هەردوو پۆلیسەكەی شاری هەلەبجەی شەهیدیشەوە بە قوربانیای ئەو ڕووداوانە دەزانین و دەسەلات بەرپرسە لییان و پێویستە بەواچوونێكی تەواو عادیلانە بكرێت لەسەر ئەو ڕووداوانەو یەك بەكی تاوانباران بدرینە داگا تا سزای پێویستی خۆیان وەرگرن. جێگەی خۆیەتی هەر لێرەشەوە ئەوە ڕاگەیەنین كە ئێمە دۆسەی قوربانیان و لێنەپرسینەوە لەتەقەكەران وتاوانبااران دەگەیەنینە نیهادە نیونەتەوەیەكان و لەڕێگەی ئەوانەوە بەدواچونی تەواو لەسەر ڕووداوەكان وچارنوسی قوربانیان و بەسزاگەیاندنی تاوانباران دەكەینە ئەمری واقع. لە كۆتایدا ئەوەش بلین كە بەدلنیای خەلكی كوردستان گەلێك لەوە هۆشیارترو چاوكراوەترن كە لەڕێگەی ئەم جۆرە سیناریۆ دروستكراو ئامانجدارانەوە فریو بدرین. هەربۆیە ڕایدەگەیەنین كە ئازادكردنی ئیبراهیم كاكە ئەحە تەنیا هەنگاویكی سەرەتایە بۆ پەلكێشكردنی هەمووتاوانباران بۆ لێكۆلینەوەو بەردەم دادگاو سزادانیان.
كەمپەینی ئازادكردنی ئیبراهیم كاكە ئەحە
19.10.2011
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









