گۆڕان کێشەی خەڵکی کوردستانی لەگەڵ دەسەڵاتدا قووڵتر کردەوە!
07/10/2011, 12:00 (GMT+1)

خه‌ڵک ته‌واو بێزار ببو له ئه‌نجامی گه‌نده‌ڵی ئه‌م دوبنه‌ماڵه‌یه له‌وکاته‌شدا یه‌کگرتو کۆمه‌ڵ ئۆپۆزسیۆن نه‌بوون و به‌شدار بوون له حکومه‌ته کارتۆنیه ساواکه‌دا ئه‌گینا له‌داخی دزیه‌کانی ئه‌م دوو بنه‌ماله‌یه من خۆم ئه‌گه‌رچی بڕوام به ئیسلامی سیاسیی نییه به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌وان دژی پارتی و یه‌کێتی بونایه ده‌نگم ده‌دا به‌وان
له‌مکاته‌یا گۆڕان دروست بوو توانی خه‌ڵکه بێزاره‌که له‌خۆی کۆبکاته‌وه و نه‌هێڵێت خه‌ڵک ته‌رمی یه‌کێتی و لاشه نه‌خۆشه‌که‌ی پارتی ببینێت و ده‌نگیاندا به گۆڕان به هیوای ڕزگاربون له‌م دوو مشه‌خۆره کوردفرۆشه
نه‌وشیروانیش به دروشمە بریقه‌داره‌کان خه‌ڵکی هه‌ڵخه‌ڵه‌تاند.
کێشه گه‌وره‌کانی گۆڕان
نه‌وشیروان له‌ڕێی خه‌ڵکانی نزیکی خۆیه‌وه وای باس ئه‌کرد که سه‌رکرده ئه‌بێت خاکی بێت و بچێته ناوخه‌ڵک به‌ڵام به‌ڕێزیان له‌سه‌ر گرده‌که دانیشتبوون و وه‌ک شێخه‌که‌ی که‌وانه‌دۆڵی ئه‌بو خه‌ڵک بچێت بۆلای ده‌سته‌ده‌سته
به‌هیج جۆرێک باسی کێشه نه‌ته‌وه‌یه‌کانی نه‌ده‌کرد به‌ڵام له ده‌ره‌وه ئه‌وه‌ی جیای ئه‌کردنه‌وه له ئاڵای سۆڕش کوردوستانی بون بوو به ئه‌وانیان ئه‌وت عێراقچیه‌کان ئه‌وه‌بو له ساته‌کانی کۆتایدا مام ڕۆسته‌میان ناردبو به تورکومانی له که‌رکوک قسه‌ی ئه‌کرد به‌ڵام بێ سود بو نه‌یتوانی یه‌ک کورسیش بهێنێت
تا ئێستاش نا‌وێرن کۆمفرانسێ بکه‌ن و خۆیان ڕێکبخه‌ن به ئێستاشه‌وه خه‌ڵک له‌م بزوتنه‌وه‌یه به شێوه‌ی دامه‌زراندن وه‌ک دائیره‌ی ئاوکاره‌با تعین ده‌که‌ن به وته‌بێژ و به جۆره‌ها پله‌یتر
جیاوازی دروشم و کردار هه‌ر له باسکردنی شفافیه‌ت و ڕێنه‌که‌وتن له‌سه‌ر ناوه‌کانی که درا به وه‌زاره‌تی ناوخۆی به ناو حکومه‌تی هه‌رێم که ڕێنه‌ئه‌که‌وتن له‌سه‌ری چونکه کۆنه‌کانی مه‌ڵبه‌ند ئه‌یانویست که کۆنترۆڵی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه بکه‌ن و به عه‌قڵیه‌تی ساڵانی کۆنه‌وه به‌ڕێوه‌ی به‌رن
کرداره نه‌خوازراوه‌کانی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه:
١- ده‌نگدانه‌وه‌یان به جه‌لال بۆ سه‌رۆکایه‌تی کۆمار
٢- دروستکرنه‌وه‌ی پارتی له سله‌یمانی چونکه شتێک نه‌مابو ناوی پارتی بێت له سله‌یمانی له ڕێی ترس شکاندنی مه‌سعوده‌وه و کردنی کۆبونه‌وه‌ی پشت په‌رده و دوقۆڵی ئه‌مه‌ش نه‌بونی شه‌فافیه‌ت به‌ڵام سه‌یر ئه‌وه‌یه تا ئێستاش گۆڕان قه‌ده‌غه‌یه له هه‌ولێر
٣- هێنانه سه‌رجاده‌ی گه‌نجه خوێنگه‌رمه‌کان بێ به‌رنامه ئه‌گه‌ر ئه‌ڵێن ئێمه نه‌مانهێناوه باشه ئه‌ی کۆبونه‌وه‌کانی شه‌وانی گرده‌که له‌گه‌ڵ بێژه‌رو چالاکوانه‌کانی سه‌را چیبو؟ که ڕاپۆرتی ته‌واوی وه‌رئه‌گرت دوای ئه‌وه ئه‌مجاره چونکه نه‌وشیروان نه‌یئه‌ویست بێنه سه‌رجاده له گڵاوکردنی سله‌یمانی له‌لایه‌ن مه‌سعوده‌وه نه‌یانتوانی هیچ خۆپیساندان بکه‌ن دوای ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوک گه‌نجانی خوێنگه‌رم به‌یانیان کرد که ئه‌چنه‌سه‌ر جاده به‌ڵام ته‌نها به نزیکه‌ی 50که‌س کۆبونه‌وه‌و ئه‌ویس له‌لایه‌ن یه‌کێتیه‌وه دامرکێنرایه‌وه چونکه هیچ پشتگیریه‌کیان نه‌بوه
نه‌وشیروان وایده‌رخستوه که گرنگه مه‌سعود هاتوه بۆلای که ئه‌مه بۆ خه‌ڵکی عاقڵ مایه‌ی پێکه‌نینه
زیره‌کی مه‌سعودی نه‌خوێنه‌وار له‌وه‌دا بو که له خه‌ڵکی ڕانیه و قه‌ڵادزێ و سله‌یمانی تێگه‌یشتبو که به هێز ناتوانرێت هیچیان لێبکرێت و سه‌ردانانه‌وێنن له‌گه‌ڵ ڕێزم بۆ هه‌مو ناوچه‌کانی کوردستان
مەسعود توانی له‌ڕێی نه‌وشیروانه‌وه به خۆشی و بێ یه‌ک فیشه‌ک چۆک به گرده‌که دابدات و ئه‌م گرده بکات به بیابان و ده‌شتێکی کاکی به کاکی
ئه‌بو خه‌ڵک تێبگه‌یشتایه له‌م سه‌رکرده خاکیه به‌ڵام به‌داخه‌وه خه‌ڵک نه‌یئه‌ناسی وه‌ک خۆی
من ئه‌وه‌ی داخه لام نمه گیان و مه‌سرور و پاڤێڵ گوزه‌رانیان خۆش بێت گه‌نجێکی وه‌ک زمناکۆ شه‌له‌ل بێت
پرسیاری من ئه‌وه‌یه کاک نه‌وشیروان به چ سه‌یاره‌یه‌ک هاتوچۆ ئه‌کات به سه‌یاره‌یه‌کی درع که هدیه‌ی یه‌کێتیه یان به کۆسته‌ری ڕزگاری؟
تاکه داواشم له گۆڕان ئه‌وه‌یه خۆتانبگۆڕن ئێمه خۆمان گۆڕی و زانیمان سه‌رکرده‌کانی گۆڕان کۆنه گه‌نده‌ڵه‌کانی ناو یه‌کێتی و مه‌ڵبه‌ندی سله‌یمانین
به‌داخه‌وه بونه‌وه هۆی ژیانه‌وه‌ی یه‌کێتی و ئێستاش سه‌رقاڵی چاره‌سه‌ری سروشتین بۆ پارتی و هێنانه‌وه‌ی بۆ سله‌یمانی
تێبینی ئه‌م نوسینه ڕای خۆمه‌و کوردستانپۆست به‌رپرس نیه لێی
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









