پێنووسەكەى سەردەشت كەوتە قسەكردن
28/05/2010, 12:00 (GMT+1)

لێم ئەترسی بۆیە ئەمكوژی من ئەوەى نوسیومە و كردومە لێی پەشیمان نیم , من ئەكوژى بەڵام لەدوای من تۆ و حوكمی بنەماڵە لە كوردستان كۆتایی دێت , كوشتنی من شۆڕشێك دژ بە ئێوە بەرپائەكات , داهاتووتان لە بەعسێكان خراپتر ئەبێت , ئێوە ئەكەونە بەر رق و قینی كۆمەڵانی خەڵك , فریای راكردن ناكەون , فریاناكەون جامانە سورەكانتان لەسەری بۆگەنتان بكەن فریا ناكەون شەرواڵە پیسەكانتان لەپێكەن , ئە گەر خۆشتان دەرباز بن , ژنەكانتان , خوشكەكانتان , كچەكانتان جێدەمێنن دە كەونە بەر رقو قینی ئەو كەسانەی نانتان بڕیون , تەعدای شەرەفتان لێكردون , لە شەڕی ناوخۆدا براتان كوشتون باوكتان كوشتون كوڕتان كوشتون , ئەكەونە بەردەستی ئەوكەسانی لە پێناوی تەعینبونێكا داوێن پیسیتان لەگەڵ كردون . دوای ئەم قسانە مەسروری ترسنۆك بە دەمانچەكەی چەند فیشەكێكی نا بەسەری سەردەشتەوە .
بەردەوام ئەبم لەنوسینو رسواكردنی بنەماڵە تاكۆتایی بە حوكمی بنەماڵە دێت .
هەولێر
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









