ڕێکه‌وتنه ستراتیجیه‌که‌ی تاڵه‌بانی بارزانی بۆپرسی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ییه ؟ یاخود بۆبه پیرۆز‌و مه‌زارکردنی گۆڕی سه‌دامی عۆجه‌و�
27/04/2011, 12:00 (GMT+1)

له‌وه‌ته‌ی بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی وبارزانی ده‌ستیان به‌سه‌ربزوتنه‌وه‌ی کوردی داگرتوه‌و داگیریان کردوه ،کۆمه‌ڵگای کوردیان توشی لێکترازان ودابڕان کردوه له‌هه‌موو بواره‌کان ، به‌تایبه‌تی له‌پرسه نه‌ته‌وه‌یی و ناسنامه ، له‌باشوری کوردستان بزوتنه‌وه‌و شۆڕشی خه‌ڵکی کوردستان چه‌ند ده‌یه‌که له‌ده‌ست که‌سانی خێڵه‌کی وبنه‌ماڵه سه‌رکردایه‌تی ده‌کرێت ؛
له‌مێژووی زۆر وڵاتان بنه‌ماڵه ده‌سه‌ڵاتی گێڕاوه‌و حوکمی کردوه ، بۆنمونه له‌ئێران
دوا بنه‌ماڵه که‌ده‌سه‌ڵاتی ئێرانی کردوه بنه‌ماڵه‌ی په‌هله‌وی بوو ، تا شۆڕشی ئیسلامی له‌ساڵی ۱۹۷۹ دا ، ڕه‌گوڕیشه‌ی ئه‌و سیستێمه‌ی به‌ته‌واوی هه‌ڵکێشا ،ئه‌گه‌ر چی ئێستا له‌ئێران ده‌سه‌ڵاتی سیاسیه‌که‌ی ده‌چێته خانه‌ی دیکتاتۆری مه‌زهه‌بی ، به‌ڵام له‌ده‌ست ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه ڕزگاریان بوه تاڕاده‌یه‌ک ؛
وه‌هه‌روه‌هاش له‌تورکیا له‌وڕۆژه‌وه ئیمپراتۆرییه‌تی عوسمانیی دامه‌زراوه تا له‌جه‌نگی یه‌که‌می جیهانیدا تێک شکاوه‌و ئیمپراتۆرییه‌ته‌که هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه ، سیستێمی بنه‌ماڵه له‌نێوان سوڵتانه‌کانی عوسمانی‌دا پێره‌وکراوه ونزیکه‌ی ٦۰۰ شه‌ش سه‌د ساڵ ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه فه‌رمانڕه‌وابووه ، کاتی کۆماری تورکیای نوێش دامه‌زرا سیستێمی بنه‌ماڵه بۆهه‌تاهه‌تایه کۆتایی پێ هێنرا ؛
به‌ڵام له‌باشوری کوردستان ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه ،ئه‌وه بیست ساڵه به‌بێ هیچ گوێدانه بنه‌مایه‌کی یاسایی ومافی مرۆڤ وبه‌بێ هیچ ره‌چاوکردن وڕێزگرتنی هاووڵاتی کورد، به‌بێ گوێدانه ئه‌وتایبه‌ت مه‌ندییه‌ی که‌کورد هه‌یه‌تی جیاوازه ڵه‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌و میڵه‌تانی ناوچه ، کورد نه‌ته‌ویه‌که دوای ڕوخانی ده‌وڵه‌تی ماد تاوه‌کو ئێستا ده‌چه‌وسێته‌وه‌و مه‌ترسی هه‌رله‌سه‌ربووه ، له‌لایان داگیرکه‌ران هه‌رلێی کوژراوه‌و شوێنی بابوباپیرانی جیهێشتوه ده‌ربه‌ده‌ربووه ، سه‌رباری ئه‌وهه‌موو نه‌هامه‌تیه‌ی به‌سه‌ری هاتووه ، ئێستاش به‌ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتی کوردی وبه‌عسی کوردی گرفتاره‌و خرابتریش ئه‌چه‌وسێته‌وه ، ئه‌وبارودۆخه‌ی ئێستای که‌هه‌رێمی کوردستان پێی تێپه‌ڕدهبێت زۆرمه‌ترسیداره، به‌تایبه‌تی دوای ۱۷ حه‌ڤده‌ی شوبات و ئه‌وڕاپه‌ڕینه جه‌ماوه‌ریه‌ی که‌شارکانی گرتوه‌ته‌وه و، له‌لایه‌ن هه‌ردووک ده‌سه‌ڵاتی مافیا‌و به‌عسی کوردی به‌شێوه‌یه‌کی زۆر دڕندانه‌و داپلۆسێنه‌رانه وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه ، له‌جیاتی به‌پیر داواکانیان بچێت۰
به‌تایبه‌تی بۆسه‌رکوت کردنی خۆپیشانده‌ران ده‌سه‌ڵاتی کوردی هانا بۆ هێزی عه‌ره‌ب بهێنێت بۆدووباره کردنه‌وه‌و به‌کوژدانی ڕۆڵه‌ی کورد به‌ده‌ستی هێزی داگیرکه‌ری ئه‌نفالچی ، جه‌لال تاڵه‌بانی میراتگری سه‌دام وبه‌عسی عه‌فله‌قی لای زۆرئاساییه که قادسیه‌کی دیکه بۆ سه‌دامی هاوبیری تۆماربکات له‌سه‌ر حسابی ڕۆڵه‌ی کورد ؛
جه‌لال تاڵه‌بانی له‌ساڵانی نیوه‌ی دوه‌می حه‌فتاکان و سه‌ره‌تاکانی هه‌شتاکان وه‌کو پاسه‌وانه‌کانی باسیان لێوه کردووه ، زۆر دیکتاتۆر بووه به‌رامبه‌ر پێشمه‌رگه‌کانی خۆی زۆریانی دارکاری کردوه به‌بی هیچ هۆیه‌ک ، هه‌تا ئه‌ندامانی سه‌رکردایه‌تی زۆبه‌یانی دارکاری کردووه ، وه‌کو حیمایه‌کانی خۆی ده‌گێڕنه‌وه له پڕێکا هه‌ڵده‌چو زۆر توندڕه‌و بووه ، هه‌تازۆر سوکایه‌تی به‌و مه‌لا به‌ختیاره‌ی کردووه به‌تایبه‌تی کاتێ که له‌زیندان بووه مه‌لای ئاش ، هه‌تا ڕۆژێک هه‌رله‌خۆیه‌وه به‌بی هیچ هۆیه‌ک جه‌لال تاڵه‌بانی هه‌ڵچووه‌و توڕه بووه یه‌کسه‌ر بۆلای مقه‌ڕی سجن ڕۆیشتوه‌و ، ته‌ماشا ده‌کات مه‌لای ئاش نیسکی ده‌خوات دیاره ئه‌وڕۆژه ئاشی نیسکیان هه‌بووه ، یه‌کسه‌ر جه‌لال تاڵه‌بانی قازانی ئاشه نیسکێنه‌که‌ی هه‌مووی به‌سه‌ری مه‌لای ئاش داده‌کات ، حیمایه‌کانی باسیان ده‌کرد که مه‌لای ئاش ئه‌وڕۆژه هیچ کارێکی وه‌های نه‌کردبوو که‌ببێته هۆی توڕه‌بونی تاڵه‌بانی ، تاوه‌کو ئاشی نیسکی به‌مه‌لای ئاش دابکات ،؛ جه‌لال تاڵه‌بانی ئاوا دیکتاتۆرێک بووه و ناسراوه لای سیاسه‌ت مه‌دارانی دونیا به ڕێوی سیاسی ناسراوه ، ئه‌گه‌ر ڕێوی نیه چۆن مه‌لا به‌ختیاری ئیقناع کرده‌وه بگه‌ڕێته‌وه ناو یه‌کێتی پاش ئه‌وهه‌موو سوکایه‌تی پێکردنه؛
شۆڕش و بزوتنه‌وه‌ی کورد تاڵه‌بانی وبارزانی خائین داگیریان کردووه له‌باشوری کوردستان ۰
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









