نیورك تایمز: كەلتووری"پۆپی"توركی، لەهەرێمی كوردستان له هی ئهمریکییهکان بەكاریگەرتره
06/01/2011, 12:00 (GMT+1)

لەرۆژێكدا، 1500 كامیۆن دەرباز دەبن
لەهەواڵەكەدا، دەستنیشانكراوە، كە رۆژانە، نزیكەی 1500 كامیۆن لەسنووری هەردوولاوە، دەربازی ئێراق دەبن. و دەڵێت: كە كەلوپەلی توركی، دۆكان وبازاڕەكانی باشووری كوردستانی داگیركردووەو دەنووسێت كە؛ ئاستی بازرگانی لەنێوان توركیا وئێراقدا، لەساڵی 2010 بە شەش میلیارد دۆلار گەیشتووە، كە ئەمەش (بەبەراورد لەگەڵ) لەچاو ساڵی 2008دا، دوو قات(ئەوەندە) بەرزتربۆتەوە. رۆژنامەی نیورك تایمز، لەبەشێكی تری هەواڵەكەیدا، ئاڵۆگۆڕە بازرگانییەكان و گۆرانی و كارسازی(بیناسازی)، ئیبراهیم تاتلیس دا هەڵدەسەنگێنێت كە بەناو پرۆژەی ئاوادانكردنەوەدا، سەدهەزار ویلاو پلازا، شۆقەی "ئیبراهیم تاتلیس" و "دهشتی بهههشت" دروست دەكرێن ودەڵێت:"700 شێركەت"كۆمپانیا"ی توركی لەهەرێمی كوردستاندا هەیەو لەوانەش دوولەسەر سێ ئەوانەش هی، كۆمپانیا بیانییەكانە. هاوكات، رۆژانەش هەری كەم"300" ویزا"پاسپۆرت" لە كونسۆلخانەی توركیا لەهەولێر دەرێن بە خەڵك. هاوكاتیش، سەرنج ڕادەكێشێتە سەر قۆتابخانە سەرەتاییەكانی توركیا لە هەرێمی كوردستاندا.
هەری كەم، وەكو سنووری ئەمریكا ـ مكسیكە
شادید، دەستنیشانیش دەكات، كە رایەدارانی توركیا باسی ئەوە دەكەن، كە دەخوازن، لەسەر سنووری نێوان ئێراق وتوركیادا، هەرێمێك وەكو سنووری، ئەمریكا ـ مكسیك ئاوا بكەن. بە گوێرەی رۆژنامەكە، رایەدارانی كورد، زۆرتر لەئێران، رێگا بەتوركان دەدەن ودەڵێت كە:" رایەدارانی كورد، دەڵێن، ئێمە نەلەدژی بەرژەوەندییەكانی توركیاین لەهەرێمی ئێمەدا".
نیورك تایمز، لەلایەكی ترەوە، كە بە"شۆك""سۆپریز" بەناو دەكات، دەڵێت" كەلتووری پۆپ و نیشاندانێكی بەهێزی توركیایە" وسەرەنج رادەكێشێتە سەر، كورتەفیلمی توركی كە لەباشووری كوردستاندا، چەندە تەماشاوانی(بینەر) هەیە و دەڵێت، كە:"توركیا هەوڵدەدات، بەپێچەوانەی ئێران و وڵایەتەیەكگرتووەكانی ئەمریكا، لەگەڵ هەموو لایەن و بەشی ئێراقدا، پەیوەندی خۆی ساز بكات".
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









