یەك تێبینى بۆ سەركردایەتى یەكێتى نیشتیمانى كوردستان
06/03/2011, 12:00 (GMT+1)

ئێمە چەند كادیرێكى سەر بە یەكێتى نیشتیمانى كوردستانین ئەم تێبینیانەمان دراسەت كردوە بۆ ئەوەى كە هەلێكى زێرین بقۆزینەوە كە هەیبەتى خۆمان بگەرینینەوە بۆ ناوچەى سەوزمان كە مەلبەندەكەى سلێمانیە هەروەها سەرەراى ئەمەش دڵى جەماوەریش بۆ خۆمان رادەكێشین و ئەگەر نا وا ئێمەش بووین بە قوربانى رێكەوتن نامەى ستراتیژى پارتى و یەكێتى كە لەم رێكەوتنە تەنها پارتى سوود مەندە و لە پەناى سودەكەشى ئێمەى وەكو یەكێتى نیشتیمانى سووتاوین بە ئاگرى پارتى و لەناو مالى خۆشمان و كە لەگەل ئەم سووتانەش بووین بە زەلیلى ژێر دەستى سودەكانى بنەمالەى بارزانى.
ئەگەر سەركردایەتى یەكێتى نیشتیمانى كوردستان بیانەوێت كە جەماوەرى سلێمانى لەخۆیان رازى بكەن دەتوانن هەنگاو بهاڤێن بۆ گەرانەوەى هەیبەت و سوڵتانى خۆیان جگە لەوەى كە ئەگەر كارێكى لەم هەنگاوانە ببەن بۆ پێشەوە دەكات كلاوێكى مەردانەش لەسەرى پارتەكەى بنەمالەى مەسعود دا دەنێن وەك ئەوەى تۆڵەى ئیهانەكەى هێنانى هێزى زێرەڤانى بۆ سلێمانى دەكەنەوە هەروەها لە لایەكى دیكەش دەستەلاتى بنەمالەى مەسعود توشى ئەمرێكى واقع و هەستریاش دەكەن كە ئەگەر بێتو وەك ئەم تێبینیە كار بكەن هەروەها لەلایەكى دیكەش تۆلەى ئەم دوو سالەى حكومگێرانى پارتیش دەكەنەوە كە كاتى خۆى سەرانى یەكێتى دابوویان بە نێچیرەوان بەرزانى .
تێبینیەكەش ئەمەیە هەلێكى چاكە كە سەركردایەتى یەكێتى بۆ قۆستنەوەى هەلەكە سەرەتا ژمارەیەك لە وەزیرەكانى سەر بە لیستى سەوز كە ئەبێت لە دوو وەزیر زیاتر بێت دەست لە كاركێشانەوەى بە كۆمەل رابگەینن بەناوى ئەوەى كە جەماوەر مافى خۆیەتى وەلامى داواكاریەكانیان بدرێتەوە ئینجا دواى ئەمە یەك تا دوو وەزیرى دیكە كە دوو سێ رۆژى نێوان بێت هەمان هەڵوێستى دەست لەكاركێشانەوەى خۆیان رابگەینن و دواى ئەم هەنگاوە سەرۆكى حكومەتیش دەست لەكاركێشانەوەى خۆى رابگەینێت و بەم كارە چانسى یەكێتى نیشتیمانى لەناو جەماوەر بە تایبەتى لە دەڤەرى سلێمانى و گەرمیان زۆر بەهێز دەبیت و پارتى و سەرانى پارتیش بەم كارە بەرەنگارى فەرمانى واقع دەبنەوە كە بەم كارەش ئەوەى پێى بلێن سەركەوتو تەنها یەكێتى نیشتیمانیە بۆ گەرانەوەى هەیبەت و سیادەى خۆى لەناوچەكانى سەوز جگە لەمانەش تیرێكى كوشندە لە سەركردایەتى پارتى دەوەشێنێ بەوەى كە ناچارى دەكات مل بۆ چاكسازى كەچ بكات بەلام هەردەم لەم كاتەدا سەرانى یەكێتى نیشتیمانى دوو قازانج لەم پرۆسەیە دەكەن كە یەكەمیان:- هەیبەتێكى مەزن و سەركەوتو دەگەرێننەوە بۆ یەكێتى لە ناوچەكانى سەوز و نزیك دەبنەوە لە هێزە نەیارەكان و لە خودى جەماوەریش و ئەو كاتە رەنگ بێت بلێن كە یەكێتى كلیلى چاكسازى بوو لە كوردستان بەهۆى هەڵوێستى نیشتیمانانەى وەزیرەكانى خۆى .هەروەها دووەمیان:- دەكاتە تۆلەى دوو سالى حكومگێرانى نێچیرەوان كە پارتى گێراى لەسەر حیسابى یەكێتى نیشتیمانى و لە كۆتایشدا پارتى هیچ مینەتێكى بە سەرانى یەكێتى نیشان نەدا بەوەى كە دەبووایە مانگى تشرینى دووەمى داهاتوو سەرۆكایەتى حكومەت بدرابایەوە بە پارتى.
پێمان وایە كە ئێمە وەك چەند كادیرێكى یەكێتى ئەم تێبینیەمان بە دراسەتەوە پێشنیار كردوە ئەگەر بێتو لێمان وەربگیرێت بۆ خزمەتى جەماوەر و خزمەتى یەكێتى نیشتیمانى كوردستان.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









