کیمیا باران کردنی هه‌ڵه‌بجه هه‌وڵی جینوسایدکردنی گه‌لێک بوو نه‌ک ڕه‌شه‌کوژی.
07/02/2010, 12:00 (GMT+1)

جێگه‌ی ئاماژه‌کردنه له 37ته‌مین دانیشتنی‌دا دادگای باڵای تاوانه‌کان له عێراق کاره‌ساتی کیمیا باران کردنی هه‌ڵبجه‌ی وه ک کاره‌ساتێکی ڕه‌شه‌کوژی ناساند نه‌ک وه‌ک جینوساید هه‌ر له‌و دانیستنه‌دا دادگا بڕیاری له سێداره‌دانی به‌سه‌ر عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جیدا سه‌پاند حه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید یه‌کێکه له‌سه‌رانی به‌عسی سته‌مکار که ئه‌نجام ده‌ری تاوانه‌کانی کوشتن و له سێداره‌دان و سوتاندنی شارۆچکه‌و گونده‌کانی پڕله‌خه‌ڵکی بێ تاوانه؛ سوتماکردنی خاک و ژینگه‌ی کوردستانه..عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید که تاوان بارێکی سه‌ره‌کییه له به‌کارهینانی چه‌کی کیماوی له هه‌ڵه‌بجه‌دا که کوشتنی 5000هاوڵاتی بێ گوناح و برینداربونی 5000هاوڵاتی بی گوناحی تری لێکه‌وته‌وه له ڕاستیدا بڕیاره‌که‌ی داداگا سه‌باره‌ت به له سێداره‌دانی تاوانبار عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید له جێگه‌ی خۆیدا بوو وه بڕیارێکی ته‌واو بوو به‌ڵام بڕاره‌که‌ی داداگا له‌سه‌ر کاره‌ساتی هه‌ڵبجه که‌ئه‌و کاره‌سته‌ی وه‌ک کاره‌ساتێکی ڕه‌شه‌کوژی ناسان بڕیارێکی ناته‌ندورست و ناته‌واو بوو چونکه کاره‌ساتی کیما باران کردنی هه‌ڵه‌بجه هه‌وڵی قڕکردن و جینوسایدکردنی گه‌لێک بوو..جینوساید به‌مانای پاکتاوی ڕه‌گه‌زی؛کۆمه‌ڵکوژی؛کوردقڕان به‌هه‌موو مانایه‌ک ئه‌و کاره‌ساته جینوساید بوو به‌هه‌موو پێوه‌ره‌نێوده‌وڵه‌تی یه‌کان جینوساید بوو چونکه هه‌وڵی قڕکردنی گه‌لێک درا له لایه‌ن ڕژێمی دیکتاتۆری به‌عسه‌وه بۆیه هه‌ق وایه داداگای باڵای تاوانه‌کان له عێراق به بڕیاره‌که‌ی دا بچێته‌وه‌و کاره‌ساتی کیمیا باران کردنی هه‌ڵبجه وه کرده‌وه‌یه‌کی جینوساید بناسێنی نه‌ک وه کردوه‌یه‌کی ڕه‌شه‌کوژی. چونکه ئه‌گه‌ر بێت و دادگای باڵای تاوانه‌کان کاره‌ساتی هه‌ڵبجه وه‌ک جینوساید بناسێنی ئه‌وا بۆ ئێمه‌ی کورد ده‌سکه‌وتێکی مه‌زن ده‌بێت به‌سودی کێشه‌ی ڕه‌وای کورد ده‌بێ له‌بواری نێو نه‌ته‌وه‌یدا چونکه تاوانی جینوساید زۆر ده‌ست که‌وتی ده‌بێ وه‌ک قه‌ره‌بوکردنه‌وه‌ی جۆربه‌جۆر و ته‌ماشاکردنی گه‌لی کورد وه‌ک گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه‌ک که هه‌وڵی قڕکردن و له ناوبردنی دراوه له‌لایه‌ن ڕژیمی به‌عسه‌وه وه له‌بواری نێونه‌ته‌وه‌یدا کۆشش بکرێت بۆ ڕزگاربون له‌و بارودۆخه‌ی ژیان که گه‌لی کوردی تیایه..ئه‌وانه‌ی هه‌ندێ بنه‌مای بێبنه‌وان دێننه‌وه بۆ کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه به‌مانه‌یه‌ک یانی به‌رگریکردن له تاوان کاران ئه باشه بۆ کیما بارانکردنی سه‌رگه‌ڵوو به‌رگه‌ڵو و دۆڵی بالیسان و شێخ وه‌سانان و گۆپته‌په‌و ده‌ڤه‌ری بادینان ده‌ڵێن چی؟ ئه‌ی ئه‌گه‌ر جینوسادی نه‌بوو چی بوو ئه‌گه‌ر به‌شێکی ته‌واکار له‌سیاسه‌تی ئه‌نفال نه‌بوو چی بوو؟ داوا له‌سه‌رجه‌م دڵسۆزانی گه‌له‌که‌مان ده‌که‌م کار بۆ به جینۆساید کردنی کاره‌ساتی کیمیا باران کردنی هه‌ڵبجه بکه‌ن هاوکات ده‌ست خۆسی له ڕێکخراوی چاک ده‌که‌م که درێغی نه‌کردووه‌له‌م بواره‌دا).......
په‌راوێز/ سودم له نوسینێکی به‌ڕێز جه‌لال ده‌باغ وه‌رگرتووه بۆ نوسینی ئه‌م وتاره
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









