کورد شانازی بهسلێمانییەوه ده‌کات، نەک به‌تاڵه‌بانی !
07/03/2011, 12:00 (GMT+1)

ئێمه زۆر شت هه‌یه که قێزهونده لامان ، کرداره‌که‌ی سوتانی خێمه‌کانی سه‌رای سلێمانی ، به‌ردانی فڕۆکه‌وانه جه‌لاده‌که، ده‌ست ماچ کردنی تورکانت ، گوڵهدانانهکانت له‌سه‌ر گۆڕی خومه‌ینی و ئه‌سه‌د و ئه‌تاتورک، ڕه‌نگه ئەگەر رێگات پێبدەن سه‌ردانی گۆڕی سهدامیشت دەکەیت، یان کردبێتت. پاشان ڕزگاری نه‌ته‌وه‌ی کورد به خه‌ون و خه‌یاڵ دەچوێنیت ، پلانه جهههنهمییەکانی تۆ بۆ کۆماری ئیسلامیت داده‌ڕشت بۆ شه‌هید کردنی ئه‌و هه‌موو شۆڕشگێڕه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ووڵاته‌که‌م ، خۆدزینه‌وه‌ت له‌سه‌ر واژۆی له‌داردانی سه‌دام و به‌عسییەکان ، خزمایهتیت له‌گه‌ڵ مه‌رحوم بارزان تکریتی ، ڕۆژ کردنه‌وه‌ت له‌گه‌ڵ ئه‌فسه‌ره‌کانی بەعسدا، هێنانی تههامحێدین مه‌عروف بۆ دوکان ، به‌خشینه‌وه‌ی زه‌وی و زار به‌تورکمان له‌کۆیه، دانی زه‌وی به ته‌حسین شاوه‌یس و قاله‌فه‌ره‌ج، دانانی چه‌پکه گوڵ له‌سه‌ر سه‌ربازی گومناوی سوپای عێراق، چڵ ساڵ کوشتاری مه‌لای و جه‌لالی و ئیستاش سه‌ربڕینی یه‌کێتی و له‌به‌رده‌م پیاوه‌که‌ی هه‌رێم و سه‌دان و هه‌زاران پڕۆتۆکۆڵی تر، که مه‌گه‌ر لە پاشەرۆژدا ده‌ست ئێمه بکه‌وێت.

تاڵه‌بانی تۆ نه‌ک هه‌ر جێگه‌ی شانازی نیت، به‌ڵکو جێگای شەرمەزاریشیت بۆ هەموو تالەبانییەک و بۆ کەسوکار و بنەماڵەکەت، به‌قه‌ت هه‌موو دنیا تاوانباریت به‌رامبه‌ر به‌خوا و ویژدان و میلله‌تی کورد و هەموو مرۆڤایەتیی، فایلداره‌کانی ده‌ورو به‌رت پێکه‌نینه‌که‌ی مهلاحیکمهتی ته‌نیشتت، ئایا لە بیرته که له بهختخه گیرایه‌وه و هێنایانه‌وه بۆ یاخسه‌مه‌ر چیت به وه‌ستا عه‌بدول ده‌وت؟ (پێت نه‌وت بڕۆ جوێن به ڕوناکی ژنی بدەن، با قەڵس بێت؟) ئه‌و جوێنه‌ی، کە لە گوێچکەمدا دەزرنگێتەوە و من ئیستا شه‌رم ده‌که‌م بینووسمه‌وه، نازانم چۆن ڕوتان دێت ئیستا سه‌یری یه‌کتر ده‌که‌ن و ژن و ژنخوازی کەوتۆتە نێوانتانەوە؟
تاڵه‌بانی ئێوه ئه‌مڕۆ مه‌رگی یه‌کێتیتان ڕاگه‌یاند ، ئه‌مڕۆ ته‌پله سه‌وزه‌کان و مرۆڤه‌کانی ده‌ورو به‌رت، مه‌رگی جهلالێتت راگه‌یاند . ئه‌مڕۆ سه‌دان له‌تێکۆشه‌ره‌کانی کۆمه‌ڵه ڕوویان له‌به‌ر ده‌رکی سه‌را کرد ، به‌ڵام ئێوه وه‌ک (یوم محافەزه) خه‌ڵکتان کۆ کردۆته‌وه . پاشان تۆ کهشههیدهکانی 17 شوبات به‌شه‌هیدی خۆت ده‌زانی، سلێمانی داوای تۆڵه ده‌کات ، ئەوانە دا‌و دەکەن، کە جه‌لاد و بکوژه‌کان له به‌ر چاوی خه‌ڵکه‌وه وه‌ک بیست ساڵ له‌مه‌و به‌ر،که نامه‌ی کرداری ئه‌من و جاشه‌کان ده‌خوێنرایه‌وه و داوایان ده‌کرد میلله‌ت چی لێبکه‌ین؟ ده‌یان ووت ته‌نها پاڵێک ، ئیتر ده‌که‌وته ده‌ست خه‌ڵک. که‌م نه‌بوون ئه‌و سه‌ره به‌تاڵانه‌ی له‌شه‌قامه‌کان شه‌قیان تێهه‌ڵده‌دان ، ئه‌و ڕۆژه بۆ تۆ‌و ده‌و رو به‌ر و سه‌رانی پارتیش زۆر نزیکه .
تۆزێکی تر وه‌ک خه‌ڵکی (بانه)ی چاوی کوردستان ده‌ڵێن: فیش فیشه له سه‌ربانی مه‌ڵبه‌ند هه‌ڵده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی بێت
ڕه‌نگه به‌نیاز بن له‌گه‌ڵیدا چه‌ند تاوانێک بکه‌ن ، به‌ڵام چی بکه‌ن چی بڵێن تازه کۆتایی ڕۆژه‌کانی تۆیه تاڵه‌بانی . ده‌بێ ئه‌وه‌شت پێ بڵێم شاره‌وانیش ناتوانێ لێره له‌سلێمانی بت شارێته‌وه، دڵی خۆت بەوە خۆش نەکەیت کە تەرمەکەت لەلای خەزورتەوە بنێژرێت... خۆت و خەزورت و نەوەکانتان دەبێت رەجم بکرێن، چونکە ئێوە ٧٠ سالە کارەساتن بۆ ئەو میللەتە!
نەفرەتتان لێ بێت بەچکەکانی شەیتان و ئیبلیس و ئەهریمەن
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









