کێشه ناوخۆییه‌کانی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان به دوورخستنه‌وه‌ی هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د کۆتایی دێت
19/12/2011, 12:00 (GMT+1)

لای هه‌مووان شتێکی ئاساییه کاتێک که له‌ناو حیزبێکدا چه‌نیدن ڕاو بۆچوونی جیاواز هه‌بن ، به‌ڵکو ئه‌وه نیشانه‌یه‌که بۆ دیموکراسی بوونی ئه‌و حیزبه و مانای ئه‌وه ئه‌به‌خشێت که ئه‌و حیزبه مینبه‌رێکه بۆ کۆکردنه‌وه‌ی چه‌ندین بیر و ڕای جیاواز . لای هه‌موومان ئاشکرایه له پاڵ ئه‌و مێژووه‌ی که یه‌کێتی تۆماری کردووه جا چ مێژوویه‌کی ره‌شبێت یاخود سپی ئه‌و ڕاستیه هه‌یه که یه‌کێتی له سه‌رده‌مانێکدا توانیبووی ببێته حیزبێکی باڵا ده‌ستی به‌هێز له مه‌یدانی سیاسی کوردستاندا و ته‌نانه‌ت بگاته ئه‌و ئاسته‌ی که چۆک به پارتی دیموکراتی کوردستان دابدات ، به‌ڵام ورده ورده ئه‌م به‌هێزیه‌ی یه‌کێتی به‌ره‌و که‌مبوونه‌وه ئه‌چوو تا وای لێهات که بزوتنه‌وه‌یه‌کی وه‌ک گۆڕان که یه‌که‌م جیابوونه‌وه‌ی ڕه‌سمی باڵی نه‌وشیروان بوو له یه‌کێتی، ئه‌وه ئاشکرایه که له ناو یه‌کێتیدا چه‌ندین باڵی جیاواز هه‌یه و هه‌ر که‌سه و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆی کارده‌کات ، ئه‌گه‌ر چی ئه‌ندامانی یه‌کێتی زۆر له ئه‌ندامانی پارتی ڕۆشنبیر تر و خوێنه‌وارترن به‌ڵام له ناو یه‌کێتیدا که‌سانێک هه‌ن که بۆ پرکردنی گیرفانی خۆیان و به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان و بنه‌ماڵه‌کانیان ئه‌ماده‌ن یه‌کێتی بفرۆشن. تاکه کێشه‌ی یه‌کێتی فره کوێخاییه واته کاتێک بڕیارێک له لایه‌ن کوێخایه‌که‌وه ده‌رئه‌چێ هیچ کام له ئه‌ندامه‌کانی تر له نهێنی و گرنگی ئه‌و بڕیاره ئاگادار نین و ئه‌مه له کاتێکدا دیارده‌ی قۆرخکردنی ده‌سه‌ڵات له ناو یه‌کێتی له لایه‌ن بنه‌ماڵه‌وه ده‌بینرێت ، به نمونه‌ش بنه‌ماڵه‌ی (ئیبراهیم ئه‌حمه‌د)ی شاعیر ، هیرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د که خێزانی جه‌لال تاڵه‌بانیه یه‌کێکه له (کل فی کل)ــه‌کان ، به واتایه‌کی تر شتێک بڕیاری ئه‌وی له‌سه‌ر نه‌بێت ئه‌وا یه‌عنی نابێت ئه‌نجام بدرێت ، ئه‌مه جگه له بردنی سه‌روه‌ت و سامانی حیزب و دابه‌شکردنی به‌سه‌ر بنه‌ماڵه‌که‌یدا . ناوزڕاندی حیزبی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان به پله‌ی یه‌که‌م ده‌که‌وێته ئه‌ستۆی هیرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ، بگره زۆربه‌ی ناکۆکیه‌کانی ناو یه‌کێتی هه‌ر له نێوان هیرۆ ئیبراهیم و به‌رپرسێکی تردایه به نمونه (هیرۆ ئیبراهیم به‌رهه‌م ێالح) یه‌کێکه له دیارترین ناکۆکی له ناو ئه‌و حیزبه‌دا هه‌ر ئه‌مه‌ش وای کردووه که به‌رهه‌م ێالح ناچار بکات بۆ جیاکردنه‌وه‌ی باڵه‌که‌ی خۆی و ڕاگه‌یاندنی حیزبێکی نوێ که به بۆچوونی من یه‌کێک ئه‌بێت له حیزبه سه‌رکه‌وتووه‌کان و ئه‌وانه‌شی لێ کۆ ئه‌بنه‌وه که‌سانی زیره‌ک و به توانا و دیبلۆماسێکی به ئه‌زموون ئه‌بن ، به جیابوونه‌ی ئه‌م باڵه له یه‌کێتی و پشتگیریکردنی کۆسره‌ت ڕه‌سوڵ بۆ گۆڕانکاری له یه‌کێتیدا به‌ره‌و ئه‌ڕوا که وه‌ره‌قه‌ی کۆتایی یه‌کێتی ته‌نها لابردنی ئه‌و ئه‌ندامانه‌یه که بوونه‌ته هۆی ناشرینکردنی یه‌کێتی له سه‌رو هه‌موویانه‌وه هیرۆ ئیبراهیم و عومه‌ر فه‌تاح و مه‌لا به‌ختیار و شێخ جه‌عفه‌ر و ...... ، که به‌ڕای من له ئێستادا یه‌کێتی پێویستی به که‌سانێکی زیره‌کی وه‌ک به‌رهه‌م ێاڵح و که‌سانێکی به غیره‌تی وه‌ک کۆسره‌ت ڕه‌سوڵ هه‌یه چ بۆ به‌رنگاربوونه‌وه‌ی ئه‌قڵی سیاسی به‌رامبه‌ره‌کانیان چ بۆ به‌رنگاربوونه‌وه‌ی هیزی سوپای به‌رامبه‌ره‌کانیان ، هه‌ر کاتێک گۆڕانکاری بنچینه‌یی له پێکهاته‌ی ئه‌و حیزبه‌دا ڕووبدات ئه‌وه مانای وایه یه‌کێتی ده‌گه‌رێته‌وه سه‌ر قه‌باره‌ی جارانی و به بۆچوونی من ئه‌و کات گۆڕانیش ده‌چنه‌وه ڕیزه‌کانی یه‌کێتی و یه‌کێتیه‌کی تۆکمه و به هێز دروست ئه‌بێت ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌ر به‌م ئه‌قڵه به‌ستووه‌ی ئێستا هه‌نگاو بنێن ئه‌وا به دڵنیایه‌وه یه‌کێتی به‌ره‌و هه‌ڵوه‌شاندن ئه‌چێت و ئه‌و کات هه‌موومان به ته‌واوی پشتگیری باڵی به‌رهه‌م ێاڵح ئه‌که‌ین و داوای لێ ئه‌که‌ین که چی زووتره له یه‌کێتی جیابێته‌وه.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









