ڕاپەڕین بەڕێوەیە و دەسەڵاتیش سەرى لێشێواوە
30/01/2011, 12:00 (GMT+1)

گەنجان ولاوانى ووڵات داگیر كراو لە لایەن سەركردەى نەخوێندەوارو مەسئولى دز و شەرواڵ پیس و ووڵات فرۆش و خاین بە گەل و نیشتمان ودڵسۆزو مل كەچ وبى دەرپێ بۆ دوزمنان. بە ئاگا بن ڕۆژى هەڵاتنى خۆرى ڕزگاربوونى یەكجارەكى بەڕێوەیە ڕۆژى تۆڵەكردنەوەیە لەوانەى ئاشبەتاڵیانى بە رەنج وماندوونى سەدان پێشمەرگەى قارەمان كرد بۆ گیرفانى خۆیان ڕۆژى تۆڵە كردنەوەیە لەوانەى ووشەى قێزەونى جاشیا لە شەستو شەش هێنایە ناو فەرهەنگ و مێژووى كوردەوە ڕۆژى سزادانى ئەوانەیە زیاتر لە سى هەزار گەنجى ئەم ووڵاتەیان بە خوتو خۆَڕایى لە بەر بەرژەوەندى دوو بنەماڵە بەكوشتدا .و ئێستا ئەوان براى یەكن و بوونەبە بەك جەستە بۆ دابەش كردن و دزینى داهاتى ئەم هەرێمەو قوتى مناڵى هەژارو ڕەش و ڕووت .ئەمانە بە ڕێگاى ناشەرعى لە دایك بوونە و بڕیاریارن داوە شەرف و كەرأمەت لە جەستەى تاكى كورددا نەهێڵن بابەس بێ چیتر كڕین و فرۆشتن بە دایكى نیشتمانەوە زۆر دەمێكە خەریكى ئەتك كردنى پاكیزەیى كچانى كوردن .زۆردەمێكە لە هەوڵى ترسان و تیرۆر كردنى هۆشیارى گەنجى كوردان.لاوانى بەش مەینەت .ئێوە زۆر لە گەنجانى تونس ومیسر و یەمەن هۆشیار ترو جەربەزە ترن ئێوە ڕۆژێكى بە ڕووى ڕژێمێكا هەڵشخان ووڵاتانى زلهێزى دنیا سڵیان لێ ئەكردەوە .ئێوە لەكوردستان شار بەدەرتان كردن ئەو كاتە كورە بەنازە بێ ئەخلاقەكانى ئەم بەر برسانەى دەستیان گرت بە سەر خەبات و تێكۆشانى ئێوەدا لە پاركەكانى ئەورووپا خەریكى دانس و ڕابواردن بوون .ئەوە كەس و كارى ئێوە بوو لە شۆڕشەكان و ڕاپەڕیندا شەهید ئەبوون .تا ئێستا كوڕى یەك سەركردە هەیە لە ناو شۆڕشدا كوژرابىِ
جا بۆگەرانەوەى سەروەرى و بە دەست هێنانى مافى بەزۆر زەووت كراوتان پێویستە لە هەموو شاروو شارۆچكە كان خۆتان دەستە دەستە سازو ئامادە بكەن دڵنیا بن لە گەڵ یەكەم نەعرەتەى ڕاپەڕین ئەم داوێن پیسانە كونە مشكیان لێ ئەبێتە قەیسەرى هەر لە ئێستاوە بە پێ ى هەواڵەكانى زۆر بەیان بە بیانووى جۆراو جۆر ئەیانەوێ لە كوردستان هەڵبێن زۆربەیان ژن و مناڵەكانیان بە رەو دەرەوە بە ڕى ئەكەن .لێ یان مەترسن شەرواڵ پیس غیرەتى هیچ شتێكى نیە جگە لە ڕاكردن ووریابن نەیەڵن خۆیان دەربازكەن .ئازایەتى جاران ئەمانە نەبوون ئەوەئازایەتى شەهید و پێشمەرگە دلسۆزەكانى كەس و كارى ئێوە بوو . ئێستاش هەر ئێوە ئەى سەلمێنن هیچ تاوانباریك لە دەست سزاى گەل ڕزگارى نابێ .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









