لە 15 ئابەوە بۆ ئێستا ڕوبارێك لە خوێن,قەڵایەك لە سەركەوتن
14/08/2009, 12:00 (GMT+1)

لەو مێژوەوە بۆ ئێستا یەك ڕوبار خوێن بەخت كرا,شارێك لە كچان و كوڕان بوون بە قوربانی,وڵاتێك لە دایكان ڕەشپۆش بوون , گەلێك سەرتاپا هاتە سەر شەقام,یەك دنیا حەماسەت تۆمار كرا,هەنگاو بە هەنگاو و ورد ورد ملیان نا بەرەوە زیندووكردنەوەی كەرامەتی نەتەوەیەك كە هاشا لە بوونی دەكرا.
بە ئەلبوومی حەماسەتەكانی ئەم بزووتنەوەیەیا بچینەوە,بۆ ڕابردوو و ڕاگەیاندنیا بگەڕێینەوە,پەنجە لە سەر خۆڕاگری و بەرگریكردنیا دابنێین,چاوێك بە داستان و قارەمانیەكانیدا بخشێنین,دەڵێین ئەوەی ملی بە ملهوڕترین دەوڵەتی شۆفینی ناوچەكە دانا,15ی تەباخی1984بوو,ڕۆژێك بۆ زیندووكردنەوەی نەتەوە بەرەو ئاقاری سەركەوتن.
چارەكە سەدەیەك تێكۆشان گەلی گەیاند بە لێواری سەركەوتن.دوای چارەكە سەدەیەك لە گوێنەگرتن ئەمڕۆ ئیتر توركیا ناچارە داوای بێدەنگ كردنی ئەو تفەنگانە بكات لە ئاستیا بەزی,بۆیە دەبێت لە گەڵی دابنیشێت.
ئەگەر دوێنێ لە گەڵ دەتەپە دانیشتن,ئەمڕۆو سبەی نۆرەی ئیمرالی و قەندیلە .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









