لەیلا زانا مێژووی سیاسی خۆت ناشرین مەکە
29/10/2012, 12:00 (GMT+1)

چارەنووسی هەموو سیاسەتمەدارێک بەسراوەتەوە بە تاڵەموویەکی باریکەوە ، سیاسەت کایەیەکی هێندە ناسکە لە فەخفورییەکانی چینی ناسکترە، نابێ بێ ئاگایانە مامەڵەی لەگەڵدا بکەین. بۆیە دانیشتن لهگهڵ دوژمنی گهلهکهی دهبێته لهکهیهکی ناشرین به تهوێڵی لهیلا زاناوه، ئهمڕۆ مهسعود بارزانی و جهلال تالهبانی سیمبوڵی خیانهت و ناپاکیی نهتهوهیین، و دیتنی لەیلا هاتەوە هەولێر و دیسان مەسعود بارزانی دی لڤین ئاوا هەواڵەکەمان بۆ دەگوێزێتەوە.
"ئەمرۆ سێشەممە 23/10/2012 مسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە سەڵاحەدی پێشوازیکرد لە سیاسەتمەداری کورد خاتوو لەیلا زانا کرد. لە دیدارێکدا ،بیروڕا دەربارەی دوایین پەرەسەندنەکانی کوردستان و ناوچە ئاڵوگۆڕکرا. لەو چوارچێوەیەدا مهسعود بارزانی روونیکردەوە کە ئەم سەردەمە سەردەمی خەباتی راگەیاندن و چارەسەرکردنی کێشە و گیروگرفتەکانە بە رێگەی دایەلۆگی شارستانیانەی دور لەتوندوتیژی کەدەکرێ بەهۆیانەوە گەلەکەمان سوودیان لێ وەربگرێ.. لای خۆیهوه،خاتوو لەیلا زانا رۆڵی سەرۆک بارزانی لە کۆکردنەوەی ماڵی کورد و ئەوکێشانەی دێنەپێش پرسی کوردی بە گرنگ وەسفکرد" .
نەگبەتی مێدیای بەناو ئازادی کوردی لەباشور لەوەدایە کە ، هەواڵەکە لەڕێگەی مێدیا زۆرو زەبەندەکانی دەسەڵاتەوە دەگوێزنەوە بۆمان . بێ ئەوەی قسەیەک لەسەر ئەم هەواڵە پوچانە بکەن ، کەمن دڵنیام لەیلا زانا چاک مەسعود بارزانی دەناسێ و دەزانێ لەسایەی ئەم پیاوە وە کە سەرۆکی خێڵێکە ماڵی کورد کۆنەبۆتەوە .
بەڵکو لەسایەی ئەم بنەماڵەو خێڵەوە فۆبیای ترس هەموو بەشە داگیرکراوەکانی کوردستانی تەنیوەتەوە . زۆرم لاسەیرە سیاسەتمەدارەکانی کورد لە باکور وا دەزانن هەرچی جلی کوردی لەبەر کرد ئیتر کوردێکی سالمە و بۆ نیشتمان و کوردایەتی سوتاوە.
ساڵێک ڕێگەم کەوتە شاری ئەستەمبوڵ و لەوێ چاوم بەچەند چالاکوانێکی کورد کەوت و لەگفتوگۆی نێوانماندا هاتینە سەر باسی هەڵوێستی سەرانی کوردی باشور، زۆر لەو چالاکوانانە جەلال تاڵەبانیان پێ کەسێکی ڕادیکاڵ و سەرۆکی شۆڕشگێڕ بوو ، بەندە دەیان نمونەی دزێ و خیانەتی ئەو کابرایەم شرۆڤە کرد بۆیان بەڵام ئەوان لایان وابوو ئێمەی کورد دەبێ
پشگیری یەکتر بکەین ، چونکە ئەو پەندە فیوداڵیەی کەدەڵێ" گۆشتی یەک بخۆین ئێسکی یەک ناشکێنین" زاڵبوو بەسەر بیرکرنەوەیاندا ، گەرچی ئەوانە خۆشیان بە پێشکەوتوخوازو چەپیش دەزانی.
هاتنی زوو زووی لەیلا زاناو ئەحمەد تورک بۆ نیشتمان و ئەو قسەیەی کە لەم ماوەیەدا لەکوردستانی نوێ بڵاوبووە کە ئەحمەد تورک ووتبووی "تاڵەبانی" کەسێکی سیاسی گەورەیە و دەبێ سود لە ئەزمونی ئەم پیاوە وەربگرین . گومانی لە و جەوامێرانە بۆ خەست کردوینەتەوە، چونکە باشوری کوردستان بۆتە مەڵبەندی میتی تورکی و جاسوسانی داگیر کەران و ناوچەکەو جیهان پاشان ئێمە خۆشحاڵ دەبین کە سیاسییهکانی کورد لەهەر پارچەیەکی داگیر کراوی کوردستاندا دێن بۆ باشور نیشتمانی خۆیانە، لێ ئەوان بێنە ناو خەڵکەوەو لەئازاری خەڵکی بڕوانن و کاری بۆبکەن . نەک بێن لەڕێگەی مێدیای دەسەڵاتەوە هەواڵەکان بژنەوین. ئێمە نازانین داخۆ لەیلا زانا ئەو قسەیەی کردوە؟ کە کردوێتی چۆن و ئەرگومێنتی چییە ؟
لەنیشتمانی ئێمەدا ترس هەیە ، بۆیە زەحمەتە بۆمان ووتووێژ لەسەر مرۆڤ بوون و کوردبوونیشمان بکەین . لەیلا زانا تابێت و لەگەڵ ئەم سەرە بەزۆر سەپێنراوانەدا خۆی نمایش کات ئەوە مێژووی سیاسی و خەباتی دەکەوێتە ژێر پرسیارەوە . کاتێک سەربازە تورکەکان بەدەستی گەریلاکانی کورد دەکوژرێن مەسعود بارزانی پرسەنامە بۆ دایکی تورکەکان دەنێرێت. کاتێک گەلیلاکان شەهید دەکرێن مەسعودو نێچیری زاوای ئیدانەی گەریلاکان دەکەن و دەڵێن باوی چەک و شۆڕش نەماوە باوی بزنس و پارەدزین و سەرشۆڕی یە . لەیلا زانا : لات وانەبێت تۆ هێندە زیرەک بیت بتەوێت مەسعود بارزانی بقەپێنی و وای لێ بکەیت لەشەڕ بێ لایەن بێت . ئەی بۆ خانمە سیاسێ کە لەڕۆژەکانی ١٧ی شوبات و دوای ١٧ی شوبات نەهاتی ؟ ئەی بۆ هەڵوێستان نی یە لەو هەموو نابەرابەری و دزی یەی لەو میللەتە دەکرێت ؟
لەیلا زانا: تەنها هاتنێکی تر بەسە بۆ ئەوەی مێژووی سیاسی خۆت بخەیتە ژێر پرسیارەوە . گەر هێندە دڵسۆزی کەهاتی وەرە ناومانەوە ، وەرە لە دەرکی ماڵە هەژارێکی ئەم کوردستانە بدە ،وەرە لەئازارو ژیانی ئێمە بڕوانە کە نازانین چارەنوسمان بەرەو کوێ هەنگاو دەنێت ؟ تۆ دێیت من ئێستا گومانم ل؛ەهاتنی ئێوەیە دەڵێم ڕەنگە بۆ وەرگرتنی موچەی مانگانە بێن ، دەڵێم ڕەنگە لەیلازاناکان زەوی نیشتمانیان وەرگرتنێت لەشاری داگیر کراوی هەولێر . وەڵامان دەوێت ، ئەردۆغان ناردوتی بۆلای بارزانی
ئاخر بێ مەڵامەت نییە ژنی "تۆرکۆ ئۆزال" ووتی: مەسعود بارزانی زۆر دڵسۆزی ئێمەیە!
کاتێک هاوکارمان "ئازاد فایەق محەمەد" لە نووسینێکدا داوای لە (یەشار کەمال) کرد نەیەت بۆ باشوری ووڵات یەشار کەمال ڕووی لەباشور نەکرد ، تاکوئێستا نەچوە ، نازانین لەدواڕۆژدا دەچێت یان نا:
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=7c43aced
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=00248752
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









