31 ێب: "مسعود کوڕی باوکیه‌تی و جه‌لاليش باوکی قوباد."
04/09/2009, 12:00 (GMT+1)

ته‌نها وه‌لام بۆ پرسیارێک: " هۆی ئه‌م سووکایهتیو بێکهرامهتیه چیه‌و تاکه‌ی ده‌بێ ده‌بێ له‌ژێر باریدا بتلێنه‌وه؟"، چوونکه که‌سانی چاوچنۆک ونهفسنزمی کورد هه‌رده‌م بوونه‌ته ههژدههاو له‌ملی ئازادیخوازانی کۆمه‌ڵگاکه‌مان ئالاوون. مه‌سعودی به‌رزانی یه‌کێکه له‌و نه‌فسنزمانه، ساله‌های ساڵه بێشه‌رمانه قۆڵی خیانه‌تی لێههڵماڵێوه، له‌پێناو کورسی ده‌سه‌ڵات و ده‌ستکه‌وتی ماددی درێژه به ڕێبازه پڕ له خیانه‌ته‌کانی مه‌لا موسته‌فای باوک ئه‌دات. مه‌سعودی به‌رزانی ماوی 30 ساڵه، باجی خوێن له ئازادیخوازانی هه‌موو به‌شه‌کانی کوردوستان ده‌ستێنی. بێگومان ئه‌م کاره نامڕۆڤانهیه ئه‌ونده ئاسان نین تا به مسعود ئه‌نجام بدرێن، ئه‌گه‌ر ئاغاکانی ده‌ست له پشتی نه‌ده‌ن ونهیکهنه سه‌گی ڕاو بۆگرتنی نێچيرهکانیان. 31 ێب وه‌ک نموونه‌یه‌ک له نامهردیاکانی مسعود ده‌خه‌ینه به‌رچاوو شهرهفمهندانی کۆمه‌ڵگاکه‌مان. له‌م ڕۆژه ره‌شه‌دا مسعودی به‌رزانی مامۆستا‌و ئه‌ندازیاری 31 ێب. 1996 په‌نای برده به‌ر ئه‌و ئاغایانه‌ی زووتر ڕاویان به مه‌لای باوکی ده‌کرد. بێگومان ئه‌ميش به‌هه‌مانشێوه‌ی باوکی ڕێبازی خۆفرۆشی به ئارکی شه‌ره‌ف دایه قه‌له‌م، وای پيشانی هاوسه‌نگه‌ره‌کانی باوکی ئه‌دا که گوایه 31 ێب ململانێیه له‌نیوان شه‌ره‌ف وپێشهرهفیدا. (فه‌رموون گوێ بده‌نه ئه‌م دوو لینکه له‌خواره‌وه):
--------- --------------- -----------------
شه‌ره‌ف به‌پێوانه‌ی بنه‌ماله‌ی مسعود بريتیه له نۆکه‌ری، پیاوکوژی، تالانی، قوماربازی وه قۆرخکردنی ده‌سه‌لات. داهاتی گومرگی برایم خلیل به‌شێکی سه‌ره‌کی له‌و شه‌ره‌فه پێکده‌هێنا که‌مه‌سعود خۆی له‌پێناودا فرۆشتبوو. مه‌سعودی به‌رزانی - له‌کاتێکدا تاکی کورد له‌بن ئازاری برسیهتيدا ئهتلانهوه، له‌پێناوی نان وئاودا ناوماڵی خۆیان ههڕاجدهکرد -، داهاتی ئه‌م گومرگه‌ی ده‌خسته سه‌ر یه‌ک، له‌ڕێگه‌ی تهیفوریهکانهوه (عارف گیفور) ره‌وانه‌ی ئه‌و بانکه‌ی ده‌کرد که مـایکل ڕوبين شاره‌زایی ته‌واوی له‌سه‌ر هه‌بوو، ڕاپۆرتی له‌باره‌یه‌وه بڵاوده‌کرده‌وه... کاتێک مسعود گه‌یشته ئه‌و قه‌ناعه‌ته جه‌لالی تاڵه‌بانی له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه ببێته شه‌ریکه‌به‌ش، ناچاربوو په‌نا به‌رێته به‌ر ئاغاکانی که‌بریتیبوون له دیکتاتۆری عێراق و سوپای کهماليست. ئه‌م دوو هاوڕێ دێرينه زۆر به‌په‌رۆشه‌وه هاتن به‌هانای مسعودی بارزانیه‌وه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته تانک وزرێپۆشهکانیان بۆ تیرکردنی ئاره‌زوو غه‌ریزه‌کانی مسعود خسته گه‌ر، توانیان جهلالیستهکان بخزێننه ناوجه سنوریه‌کانی عیراق وئێران. ده‌وڵه‌تی تورکێش له‌لایخۆیه‌وه، بۆ هه‌مان به‌به‌ست سوپای که‌مالیستی خسته گه‌ڕ بۆراونانی ئه‌و جهلالیستانهی به‌پاڵپشتی جمهوریه‌تی ئایه‌توالله کان که‌وتبوونه‌وه هێرشی به‌رامبه‌ر (الهجوم المچاد)
31 ێب نه‌ک هه‌ر کوشتنوبڕينی سه‌دانکه‌سی بێتاوانی به‌دوایخۆیدا کێشکرد، به‌لکو شه‌به‌قی گه‌وره‌ی خسته دڵوده‌رونی سهدانههزارئازادیخوازی گه‌له‌که‌مان، به‌جۆرێک که‌تاکی کورد به‌شه‌رمه‌وه باسی له کوردیه‌تی خۆی بکات.
سه‌رسووڕهێنه‌ر ئه‌وه‌یه - هه‌روه‌ک نهبایهاتبێ نه‌باران - مسعودی به‌رزانی و جه‌لالی تاله‌بانی دوای ئه‌و هه‌موو سووکایه‌تیانه‌ی به‌سه‌ر کوردیان هێنا ڕێکه‌وتننامه‌یه‌کی ئاشتبوونه‌وه و بهبرابوونیان له‌ناوخۆیاندا مۆرکرد، به‌پێی ئه‌وه نه‌ک هه‌ر داهاتی گومرگی ناوبراو، به‌لکو بودجه‌ی کوردوستانیان پێکه‌وه قۆرخکرد.
ئه‌و پرسیاره‌ی شهرهفمهندانی کورد له‌خۆیانی ده‌که‌ن: "ئایا پاساوه‌کانی مسعود، که ده‌یووت: "31 ێب ململانێیه له‌نێوان شه‌ره‌ف وبێشهرهفی." کام لهودوولایهنه شهرهفدارو کامیان بێشه‌ره‌فن؟ ئه‌م پرسیاره تا ئێستا بیوهلام ماوه‌ته‌وه، چوونکه ئێستا هه‌ردوولای شهرهفدارو بێشه‌ره‌ف بوونه‌ته هاوڕێی تالانی و قۆرخکردنی تاج وته‌ختی فيرعهونی، پشتيشیان کردوه‌ته کۆمه‌ڵگا، ئه‌وه‌نده کۆمه‌ڵگایان دێته‌وه بير که پێويستیان به‌ده‌نگه‌کانیان هه‌بێ.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









