چەسپی دوو قولی ئێرانیش فەشەلی هێنا
01/02/2014, 12:00 (GMT+1)

ئەمە ماوەیەکە کێشە وشەڕ لە پێناوی دەسەڵاتدا لە ناو یەکێتیدا سەری هەڵداوە وبرینەکان گەشتووەتە ئێسقان، بۆیە پێش ماوەیەک پەنایان بردە بەر ئێرانی تەنها ودوا هاوڕێی یەکێتی، لە ژێر فشاری ئێران گەیشتنە نیمچە چارەسەرێکی هێشتا ئیعلاننەکراو لە نێوان بەرهەم وهێرۆخان، بۆ ئەو دوولایەنەی وەریسەکە تەنها بۆ لای خۆیان دەکێشن. بەڵام وەکوو دیارە درزەکەی نێوانیان زۆر بەرفراوان وگەورەترە لەوەی بە چەسپی دووقولووی ئێرانی چارەسەربکرێت وتادێت گەورەتر دەبێت. بنەماڵەی تاڵەبانی وەکوو دیارە دەیانەوێت یەکێتی وەکوو حزبێکی بنەماڵەیی لە ژێر کۆنتڕۆڵیاندا بمێنێتەوە. دوا هەوالەکانیش ئاماژە بە ناکۆکی زۆرتر دەکەن وناتوانن بڕیارێک لە بارەی کۆنگرەوە بدەن کە بڕیار بوو ڕۆژی هەینی ئایندە ببەسترێت. کۆنگرە بەستنیش ترسێکی زۆری لای کۆمپانیا وتاجرەکان ورووژاندووە، نەگەشتن بە هیچ ئەنجامێک ئاشکرایە، دڵەڕاوکێی بەرپرسانی یەکێتی نیشانەی گەیشتنە بە پلەیەکی مەترسیدار.
ترسی گەورەی نەخوازراو پەنابردنی ئەم دوولایەنە، ئەو دوو باڵە ئەم برا دوژمنانەیە بۆ چەک وەکوو تەنها ڕێگایەک بۆ عیلاج، بۆ تیمارکردنی ئەم برینە قووڵە لە دوای ئەوەی بە قسە وگفت وگۆ نەگەنە هیچ کەنارێکی ئارام. ئەمەش بەبێ شک کارەساتێک وکاولبوونێکی نەخوازراو و گەورە، لە ئەنفالی شووم گەورەتر بەشوێن خۆدا دێنێت وبەرپادەکات .
کەواتە یەکێتی نیشتمانی هۆی ئاژاوە ونائارامی وئەو فەوزا وکوشتن کارییەی لە ناوچەکانی ژێر حوکمیدا بەرپا بووە وگاڵتەکردن بەیاسا ودادوەران وسیناریۆ دروستکردن لە بەرژەوەندی مافیاکاندا، ئەمەش، ئەم نائارامییە لە هەموو کوردستاندا ڕەنگی داوەتەوە وبۆتە هۆی دواکەوتنی حکوومەت ولەوانەشە زیاتر دوای بخات، ئەمانەش هەمووی نە لەبەرژەوەندی کوردە نە لەبەرژەوەندی هەرێم.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









