سیناریۆ ى تیرۆركردنى سەردەشت عوسمان لە لایەن بنەمالەى بەرزانیەوە
20/09/2010, 12:00 (GMT+1)

لە سایتى كوردستان تیڤى دا ئەو هەواڵەم بەرچاو كەوت كە گوایا بكوژانى ڕۆژنامە نوس سەر دەشت عوسمان دوزراونەتەوەو دەستگیر كراون ، بەڵام ئەمە یەكەمین جار نیە بنەماڵەى بەرزانى لەو جۆرە سیناریۆ فلیمانە دروست دەكەن . تیرۆركردنى سەردەشت هەموو دنیا دەزانێت لە سەر بابەتى (من عاشقى كچەكەى بەرزانیم) بوو، وە هەرئەو بنەماڵەیەش تیرۆریان كرد ، بەراستى لە پاش ماوەیەكى دوورو درێژ و بە حیسابى خۆیان و دادگا ساویلكانەكەیان ، ئەم تاوانە ناڕەوایەیان داوەتە پال ئەنسارالئیسلام ، بەڵام ئاخرمن دەپرسم بۆ ئەنسارالئیسلام لە بەر ئەوەى سەردەشتى جوانەمەرگ كۆمۆنیست بوو ، سوكایەتى و ئیهانەى بەدین كردبوو !! یان تەنها وەك هاوڵاتیەكى ئەم وڵاتە داگیركراوە لەلایەن بنەماڵەى بەرزانیەوە ، عاشقى كچەكەى سەرۆك بوو ، بە هەر حاڵ گریمان ئەو سیناریۆیەى بنەماڵەى بەرزانى و دادگاو دارودەستەكەیان ڕاستە ، كە سەرەڕاى تیرۆركردنى ئەو گەنجە ڕۆژنامە نوسە تۆمەتى ئەنسارولئیسلامیشیان داوەتە پاڵى ، ئەى (سۆرانى مامە حمە ، عبدالستارتاهیر شریف ، هەرەشەكانى سەر ئەحمەد میرە ستافى گۆڤارى لڤین ، ئەى هەڵكوتانە سەر بنكەو بارەگاكانى گۆڕان ، ئەمانەش هەموو ئەنسارالئیسلام بوو ؟ خەڵكى كوردستان باش دەزانن كە پیلان و كارە تیرۆریستیەكانى بنەماڵەى بەرزانى زۆر لەوە زیاترو بەربڵاو ترە كە بە سیناریو كورتە فلیمێكى ئاوا ، كۆتایى بە گرفتێكى ئاوا بهێنن بەناوى چەند كەس و گروپەوە . ئەمەش وەكو خیانەتەكانى سی و یەكى ئاب و هەكارى و شەرى ناو خۆ بە پیرۆزو سەربەرزى ناوببات . ئەم نەخشەو پلانانەى بنەماڵەى بەرزانى زۆر لەوە ئاشكراترە كە خەڵكى ساویلكەشى پێ بخڵەتێنن . لەبەر ئەوەى كە هەموو كوردستانیان پاوان كردووە و بوونەتە میراتگرى ، شەرم و شورەیى نیە كە خوێنكارێكى گەنج و ڕۆژنامە نوس ، لە ناو حەرەمى زانكۆو بە بەر چاوى پایتەختەوە و لە نێوان یانزە بازگە دا بە ئاسانى گروپێكى ئیسلامى بیفڕێنن و تیرۆریى بكەن ، ئەى ئێوە ئەى دەزگاى ئاژانسى مەسرورى تیرۆریست لە كوێ بوو ، ئەى ئاسایش و پۆلیس و زێرەڤانى لە كوێ بوون !!! ئەگەر ئەمە سیناریۆ نیە كە لە لایەن خودى بنەماڵەوە داڕێژرابێت . داتاشینى لەو جۆرە سیناریۆیانەى بنەمالەى بەرزانى لە میژوودا هەزار بارە بووەتەوە ، چوونكە ئەم بنە ماالەیە بەسروشت خۆیان بە پیرۆزدەزانن نابیت كەس لە پیرۆز كردنیان زیاتر هیچ لە بارەیانەوە بلیت ، بەلام لە هەمان كاتدا ئەم بنەما لە دا سەپیوە كە میژووى سیاسەتیكى هەلە دایسەپاندوون ، دەبى زۆر بە ئاسایى وەربگرین كە ، لە م جۆرە سیناریۆیانەیان هەبیت ، هەموو دنیا هەتا ولاتانى غەربیش دەزانن كە بكوژانى سەردەشت و ئەوانى تریش لە چوار چیوەى ئەم بنەمالە تیرۆریستە ناچیتە دەرەوە . ئیتر كاتى ساویلكەیى و چەواشەكارى ئەم بنەمالەیە بەسەر چوو . بۆیە من بەپیویستى دەزانم كە بە كۆمەلانى خەلكى كوردستان و ئازادى خوانى دەنگى ئازاد بلیم كە . جگە لە بنەمالەى بەرزانى كەسیكى تر نیە بكوژى سەردەشت بیت ، ئەگەر بە میژووى ئەم بنە مالە دا بچیتەوە سەر لەبەرى لاپەرەكانى تائەمرۆ و بۆ ئایندەش دەستیان سوورە بە خوینى رۆلەى كورد ، میژوویان پرلە خیانەتە . ئەمانە دەبیت بەفیكەو بە سوارى كەر وەدەریان نێیت لە كوردستان , ئەگەر نا دەبی چاوەروانى دیان سیناریۆی جەرگبرى تربین لەم جۆرە .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









