ئه‌و جامانه سووره کێ بوو، که سه‌ری ڕه‌شی ڕزگار کرد، با بڵێ من بووم
18/05/2010, 12:00 (GMT+1)

سه‌دام حسێن له جوانی سه‌ری ڕه‌شدا کۆشکێکی هاوینه‌ی له‌وێ بنیاد نابوو، سه‌دام پیاوێکی نه‌خۆش بوو له‌هه‌موو جێگه‌یه‌ک کۆشکێکی بۆ خۆی کردبوو ته‌نها له سلێمانی نه‌بێت چونکه ده‌یزانی شۆڕشیش نه‌بێت ناتوانێ تاکه شه‌وێک له‌سلێمانی ڕۆژ بکاته‌وه . سه‌رانی به‌زۆر سه‌پێنراوی بارزانیش به‌هه‌مان شێوه کۆشک و ته‌لاری دنیایان لهبلهو به‌رزان و دهۆک و شالادزێو ئامێدی و هه‌ولێر دروستکردوه ، به‌بێ ئه‌وه‌ی غیره‌ت بکه‌ن شه‌وێکی تیا ڕۆژ بکه‌نه‌وه. سه‌ری ڕه‌ش و کۆشکی هاوینه‌ی سه‌دام کوڕه به‌جه‌رگه‌کانی ده‌شتی هه‌ولێر و به‌ڕانه‌تی تیپهقارهمانهکانی مه‌ڵبه‌ندی سێ به‌و چیا داگیرکراوه‌دا هه‌ڵزنان و پاکیان کرده‌وه له به‌عسی و جاش و سه‌رباز، ئه‌و ده‌م کۆسره‌ت ڕه‌سوڵ سه‌رپه‌رشتی ئه‌و نه‌به‌ردییه‌ی کرد و سه‌دان پارچه چه‌ک که‌وته ده‌ست هێزه‌کانی مه‌ڵبه‌ندی یه‌ک . مێدیاکانی جیهانی باسیان لهگرتی ماڵێکی گه‌وره‌ی سه‌دام کرد ، ئه‌و کاته مه‌سعود له‌کوێ بوو؟ مه‌سعود و پارتی به‌وێنه‌ش سه‌ری ڕه‌شیان نه‌دیبوو نازانم چۆن ئه‌وان ئیستا له‌وێ ماونه‌ته‌وه و داگیریان کردووه.
چه‌ند مانگێک پێش ئیستا له‌گه‌ڵ چه‌ند هاوڕێیه‌کما سه‌ردانی ئه‌و ناوه‌مان کرد تا بله و به‌رزان چوین ، نه‌یان هێشت بچینه سه‌ری ڕه‌ش که منیش ئه‌و شه‌ره‌فه‌م به‌رکه‌وتبوو پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشێک بووم ته‌نها شار و شارۆچکه‌ی ڕزگار ده‌کرد، که‌چی ئیستا نایه‌ڵن بهلاشیا تێپه‌ڕین، هێنده ڕاگیراین و دایان به‌زانین و سه‌رکه‌وتینه‌وه نه‌مان توانی به کامی دڵ به‌و جێگایانه بڕۆین که سه‌رده‌مێک ئازادانه له‌ناو جه‌رگه‌ی به‌عسدا هامشۆمان تیادا ده‌کرد . مه‌سعود و بنه‌ماڵه‌که‌ی ده‌بێ سه‌ری ڕه‌ش و هه‌موو ئه‌و ناوچانه چۆڵبکه‌ن، ده‌نا کۆسره‌تێکی تر به‌ڕێوه‌یه و کوڕه‌کانی مه‌ڵبه‌ندی سێ جارێکی تر به‌سه‌رپه‌رشتی (سه‌رده‌شت) نووسه‌ر و مامۆستا دێت و سه‌ری سوور له‌و میکرۆبانه پاک ده‌کاته‌وه، گیان به دار و بهردهکهیدا ده‌کاته‌وه، حه‌یف بۆ کۆسره‌ت ڕه‌سوڵ که ئیستا ده‌بێ مۆڵه‌ت وه‌رگرێ له‌وێوه تێپه‌ڕێت.
به کۆسرهتیشهوه، ئێوه که‌رامه‌تتان بۆ که‌س نه‌هێشته‌وه ، ئێوه‌ش به‌قه‌ده‌ر بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود تاوانبارن ولێتان خۆشنابین ، ئاخر ئێوه نه‌بن بنه‌ماڵه‌یه‌کی واخائین 50 ساڵه، کورد ناکوژن و ڕه‌وایه‌تی پێنادان. شه‌رم بتانگرێ خوێنی ئه‌و هه‌موو هاوڕێ و که‌سه جوانانه ویژدانتان ئازار نادات؟ نازانم قاره‌مانه‌کانی مه‌ڵبه‌ندی سێ ئیستا له کوێن؟ بۆ ده‌نگتان نه‌ما؟
بگه‌ڕێنه‌وه تا جارێکی تر هیران و نازه‌نین و شه‌قڵاوه و سه‌ری ڕه‌ش و پیرمام و ڕه‌واندز ئازاد بکه‌ینه‌وه وه‌رنه‌وه تا جامانه‌ی سور نه‌هێڵێن، که به‌خوێنی سه‌رده‌شته‌کان سوربوون.
پێشمه‌رگه‌یه‌کی زۆر شه‌رمه‌زار و قه‌رزاری مێژووی کورد
ئازاد فایه‌ق محه‌مه‌د
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









