جارێکی دیکه رژێمی کۆنه‌په‌رستی ئیسلامیی ئێران هه‌وساری درنده‌یی پچڕاندهوه!
15/11/2009, 12:00 (GMT+1)

رژێمی ئیسلامیی ئێران هه‌روه‌کوچۆن هاتنه‌سه‌رکاری له‌سه‌ر ئێسک و پروسکی هه‌زاران تێکۆشه‌ری چه‌پ و ئازادیخوازی ئێران و کوردستان بوو، هه‌روه‌کو چۆن دامه‌زراندنی پایه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی، به‌پێچه‌وانه‌ی زوڕناژه‌نه‌کانی بۆرژوازی رۆژئاوا‌و لێکۆڵه‌ره‌وه بۆرژواییهکانهوه که گوایه به‌رهه‌می شۆڕشی خه‌ڵکی ئێران بوو له‌دژی رژێمی پاشایه‌تی، له‌سه‌ر سه‌رکوتکردنی شۆڕشی خه‌ڵکی کرێکار‌و زه‌حمه‌تکێشی ئێران دامه‌زراند، ده‌سه‌ڵاتێك که له‌دادگای سهرجادهییدا و به سه‌رکرده‌یی خاڵخاڵی تاوانبار بۆ تۆقاندنی خه‌ڵکی راپه‌ڕیوی ئێران و کوردستان هه‌زاران ژن‌و پیاوی قهتڵو عام کرد، ئێستاش دیاره له ئاخرو ئۆخری ته‌مه‌نیدا وه‌کو هه‌موو رژێمه دیکتاتۆره‌کانی بۆرژوازی به‌بێ خوێنڕێژی و کوشتار واز له‌ده‌سه‌ڵات ناهێنێ و ملی ناشکێنێ!
رژێمی دڕنده‌ی ئیسلامی ئێران چواررۆژ له‌مه‌وبه‌ر زیندانێکی سیاسی به‌ناوی(ئیحسان فه‌تاحیان) له‌زیندانی سنه له‌سێداره‌داو مه‌ترسی له‌سێداره‌دانێکی زیندانێکی سیاسی دیکه‌ش به‌ناوی (شێرکۆ مه‌عارفی) له‌زیندانی سه‌قز له‌رۆژه‌کانی داهاتوودا له‌ئارادیه. به‌پێی راگه‌یاندنی کۆمیته‌ی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی ئێران-حیکمه‌تیست که رۆژی13/11/2009 بڵاوکراوه‌ته‌وه، له‌نامه‌یه‌کی نهێنی ده‌زگای دادوه‌ری رژێمی ئیسلامی‌دا داوا له دادگای شاری سنه کراوه که‌له‌ماوه‌ی دووهه‌فته‌ی داهاتوودا سه‌رجه‌م زیندانیانی سیاسی شاری سنه له‌سێداره بده‌ن.
ئێمه له‌رێکخراوی ده‌ره‌وه‌ی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان به‌توندی تاوانی له‌سێداره‌دانی(ئیحسان فه‌تاحیان) سه‌رکۆنه‌ده‌که‌ین و نیگه‌رانی گیانی(شیرکۆ مه‌عاریفی) و باقی زیندانیانی سیاسی ئه‌سیری ناوزیندانهکانی رژێمی هارو دڕنده‌و لهههوساربهربوی ئیسلامی ئێرانین. خۆمان به‌به‌شێك له‌ریزی به‌رینی خه‌ڵکی ئازادیخواز ده‌زانین بۆ پووچه‌ڵکردنه‌وه‌ی پیلانی کۆمه‌ڵکوژی زیندانیانی سیاسی له‌ئێران و داواکارین له هه‌موو ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان و سه‌رجه‌م خه‌ڵکی ئازادیخواز له ده‌ره‌وه‌ی کوردستان که به‌شێوه‌ی جۆراوجۆر بۆ پاشه‌کشه‌کردن به‌رژێمی تاوان و ئینسانکوژی ئیسلامیی ئێران له‌م پیلانه نهگریسهیدا دژی زیندانیانی سیاسی و خه‌ڵکی ئازادیخوازی ئێران تێ‌بکۆشن.
بروخێ جمهوری دڕنده‌و سه‌رکوتگه‌ری بۆرژوا-ئیسلامیی ئێران!
بژی خه‌باتی خه‌ڵکی ئازادیخوازی ئێران بۆ ئازادی و یه‌کسانی!
ئازادی بۆ هه‌موو زیندانیانی سیاسی!
رێکخراوی ده‌ره‌وه‌ی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان
14/11/2009
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









