با لهگهڵ هەڵبژردنەكان ، دووبارە ریفراندۆم لەسەر جیابوونەوەىى كوردستان لە عێراق ئەنجام بدرێت .
12/04/2009, 12:00 (GMT+1)

كوردستانیان ... نیشتمان پەروان ئێمە لە شانە سەرەكیەكانى سەر لە نوێ دامەزراندنەوەى حزبى شوعى كوردستان پێمان وایە هەموو ئەوانەى عێراق بەرێوە دەبن لە عەقلیەتێكى شۆفێنى خۆیان دەبینەوە هەرگیزیش دان بەو راستیانە دانانین كە كوردستان قەت بەشێك نەبووە لە خاكى عێراق , وەك دەبینن تا ئێستا كێشەى كەركوك و ناوچە دابراوەكان وەك خۆى ماوەتەوە دەسەڵات دارنى عێراقیش نایانەوەێ دان بەو راستیانە دەبنێن كە كەركوك لە رووى جوگرافى و مێژوویى بەشێكە لە خاكى داگیركراوى كوردستان , ئێمە پێمان وایە مل كەچ بوونى حزبە دەسەڵات دارەكانى كوردستان بۆ ترۆپى حوكمگێرانى عێراق تەنها لە پاشگەزبوونەوەى رەوتى ناسۆنالیستى كوردە لە داخوزیە رەوەكانى خەڵكى كوردستان بەهەدەر سەرف كردنى خوێنى شەهیدانە كە چەندین ساڵە لە پێناو كێشەى كەركوك خوێنى خۆیان دەرژن , بۆیە هەرچى زووە داوا لە خەڵكى كوردستان دەكەین كار بۆ دروست كردنى راى گشتى بكەن و چەختیش لەسەر پێك هێنانى لێژنەیەك بكەن بۆ ئەنجام دانى ریفراندۆم لەسەر مانەوەى باشورى كوردستان لەعێراق چونكە وەك دیارە هەموو دەسەڵات دارنى عێراق بۆ كورد هەمان تێرمانینى و بۆچونى شۆفێنى خۆیان هەیە .
سەركەوێ ئیرادەى گەلى كورد بۆ دروستكردنى كوردستانێكى ئازاد وسەربەخۆ
شانە سەرەكى
سەر لەنوێ دامەزراندنەوەى
حزبى شوعى كوردستان سەربەخۆ
11 - 4- 2009 باشوورى كوردستان
[email protected]
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









