<

برای چوار شەهید تکا لە گەلەکەی دەکات

12/07/2009, 12:00 (GMT+1)
کاک مەریوان برای چوار شەهیدە ، ئێستا پەناهەندەیە لە وڵاتی سویسرا ، لە نامەیەکی کراوەی ڤیدۆیدا بەڕاشکاوانە ویژدانی خۆی دەخاتە گەڕو هاوشێوەی براکانی سەنگەری گەلەکەی جێ ناهێڵیت . ئەوەی دوێنێ برا هەڵۆکانی لەشاخ وەک قەڵخان لەبەرامبەر دەسەڵاتە ڕەشەکەی بەعسدا ڕاوەستا بون و سەنگەرەکانیان لەخۆیان پێ پیرۆز تر بو ، لەئێستادا کەسوکارەکانیان لای سەرکردایەتی کورد فەرامۆشکراوە .
شەهیدان عەتا ڕەش و ئەنوەرو ئەکرەم و محمەد ئەو مرۆڤە بەنرخانە بون کە بۆ زەمەنی ڕەشی بەعس بۆ گەلەکەیان مرۆڤی سپی بون . ئەوان بۆ ڕۆژگارێک تێدەکۆشان تاجیهانێکی ئازاد دەستەبەر بکەن و مرۆڤی کورد سەروەربێت ، ئەوان بۆ گەندەڵی و دزی وبێ یاسایی و دەسەڵاتی بنەماڵە جەستەو خوێنیان نەبەخشی ، بەڵکو بۆ دیموکراسی و مافی مرۆڤ و سەروەری یاسا . ئەم داخوازییەی کاک مەریوان ڕاشکاوانە پەیامی درێژەدانی هەڵوێستی دایک و برا شەهیدەکانیەتی.




12 . 07 . 2009
کوردستانپۆست
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست