فۆتۆ ستۆری شه‌هید شیرزاد ته‌ها..
26/02/2011, 12:00 (GMT+1)

باوكی شه‌هید شێرزاد به (سبه‌ی) راگه‌یاند: شانازیه بۆ من كه كوڕه تاقانه‌كه‌م له رێگه‌ی ئازادی خاك و نیشتیمان و داواكاری میلـله‌ته‌كه‌ی شه‌هید بوه.
وتیشی: كاتێك كه ئه‌و هه‌زاران گه‌نجه ده‌بینم له مه‌یدانی ئازادی هه‌ست ده‌كه‌م خوێنی كوڕه‌كه‌م به‌فیڕۆ نه‌ڕۆیشتوه، خۆزگه ده‌خوازم كه 10 كوڕی ترم هه‌بوایه له سه‌ر مافی راوای گه‌له‌كه‌یان شه‌هید بونایه.
له باره‌ی تۆماركردنی داوا له سه‌ر ئه‌و تاوانبارانه‌ی كه كوڕه‌كه‌یان كوشت، ته‌ها قادر وتی: به‌هۆی سه‌رقاڵیمان به پرسه‌ی شه‌هیده‌كه‌مان نه‌مانتوانیوه دوا تۆمار بكه‌ین، به‌ڵام له‌سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا داوایی یاسایی تۆمار ده‌كه‌ین و له تاوانباران خۆش نابین و داواش له په‌رله‌مان و حكومه‌ت ده‌كه‌ین كه تاوانباران بدۆزنه‌وه و بیانده‌نه دادگا.
راشیگه‌یاند، كه كوڕه‌كه‌ی سه‌ر به‌هیچ لایه‌ن و پارتێك نیه و نایه‌وێت كه‌س خۆی بكاته خاوه‌نی، ئه‌و بۆ داوای ره‌وای گه‌له‌كه‌ی هاتبو له‌و پێناوه‌شدا شه‌هید بو.
وتیشی: ئێمه گوڵ و شرینی به هێزه چه‌كداره‌كان ده‌ده‌ین، به‌ڵام ئه‌وان روی لوله‌ی تفه‌نگه‌كانیان ده‌كه‌نه هاوڵاتیان.
فه‌موون له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵیک فۆتۆی شه‌هیدی سڤیل(شێرزاد ته‌ها) و خانه‌واده سه‌ربه‌رزه‌که‌ی:






ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









