<

نهێنی پشت قسەکانی فازل میرانی

26/12/2011, 12:00 (GMT+1)




من بە حوکمی ئەوەی لە مەسیف سەلاحەدین دائەنیشم و زۆر بەووردی چاودێری پارتی و کێشەکانی ناو پارتی ئەکەم زۆر نهێنیم دەست ئەکەوێت لەسەر پارتی و بنەماڵەی بارزانی.
 فازل میرانی زۆر جار لێدوان ئەدات کە تیایدا پارتی و بنەماڵەی بارزانی احراج ئەکات و هەندێک جار ئەبێتە شاهیدێکی باشیش لەسەر ئەو قسانەی دووژمنانی بنەماڵەی بارزانی لەسەر پارتی و بنەماڵەی بارزانی ئەیکەن.
 ئەوەی تۆزێک لە مێژووی پارتی و خودی فازل میرانی ئاگادار بێت ئەزانێت فازل میرانی کابرایەکی گێژو نەزان نیە وەک محمدی ملا قادر. بە پێچەوانەوە تاکە رکابەری سەرسەختی بنە ماڵەی بارزانی بوو لە دهٶک و دەڤەری بادینان.
لە سەرەتای نەوەدەکان، دوای راپەرین فازل میرانی کاتێک بەرپرسی لقی یەکی بادینان بوو کە ئەو کات بە گەورەترین لقی پارتی دا ئەنرا جەماوەرێکی زۆر بەرچاوی هەبوو لەو دەڤەرە. بەجۆرێک زۆر حسابی بۆ بنەماڵەش نەدەکرد بەتایبەتی نێچیرەڤان بارزانی. لە هەمان کاتدا زۆرێک لە جەماوەرو کادیرانی پارتیش لەو دەڤەرە تەنها حسابیان بۆ ئەو دەکرد لە ناو پارتیدا. هەر بۆیە بنەمالەی بارزانی زۆر بە خەستی کەوتنە دژایەتی کردنی. هەر بۆیە زوو لە بادینان دوریان خستەوەو کردیان بە وەزیری ناوخۆ. خودی نێچیراڤان رۆشت بۆ سەرپەرشتی بادینان و هەموو کوتلەکەی فازل میرانی پەرش و بڵاوە پێ کرد. هەرلەو کاتەوە فازل میرانی کەوتە قسە کردن لەسەر بنەماڵەی بارازنی بەتایبەتی خودی نێچیرەڤان بارزانی لە ناو برادەرانی خۆیدا. بنە مالەی بارزانیش هیچ درێخیان نەکرد لە ئهیانەو رسوا کردنی. بۆ نموونە کاتێک وەزیری ناو خۆ بوو بێ پرسی خۆی کریم سنجاریان لە جێی دانا. ئەویش زۆر تورە بوو تەنانەت دەورو تەسلیمی نەکرد لە گالیداو کلیلی ژورەکەی پێنەدا. بۆیە تا چەند رۆژ کریم سنجاری لە ژووری فایەقە رەشی بریکاری وەزیری ناوخۆ دەوامی ئەکرد تا دواجار دەرگای ژورەکەیان شکاند.
فازل میرانی داوای پارچەیە زەوی کرد لە مسعود بارزنی لە مەسیف سەلاحەدین ئەوێش پێی ووت بە نێچیرەڤان بڵی سەرۆکی حکومەت لەوەلامدا ووتی بەخوا ناتونم بیبینم. ئەم قسەیە راستەیکی تیا بوو چونکە نێچیرەڤان زۆر رووی پێ نە ئەدا. فازل میرانی لە داخی ئەوان لە ریگای مەسیف هەولێر باخچەیەک و ڤیەلایەکی زۆر گەورەی کردەوە لە سالێ ١٩٩٨ کە باخچەو ڤیەلای وا بۆ ئەو کاتە لە کوردستان زۆر زۆر بوو. دوای ئەویش چەندین بەرپرسی تر چاویان لێی کردو هەر لەو رێگایە دروستیان کرد. ئەمەش زۆر بنەماڵەی توورە کرد. کار گەشتە ئەوەی مسعود بەناوی سەرۆکی هەرێم ئەمڕیکی رەسمی کرد کە ئەبێت ئەو ڤیەلاو زەویانە لەو کەسانە وەر گرنەوە، بەلام هیچ کەس بەگوێی نەکردوو نەیانداوە جونکە مالی خۆشی لە شوشەدا بوو کە خۆی کورو بنەماڵەکەی بە هەزاران دۆنم زەویان داگیر کردبوو لە سەری رەش و مەسیف و هەولێرو دهۆک.
لەبەر ئەوەی فازل میرانی بودەلیەو پیاوی رووبەروو نیەو چەندین کۆمپانیاو بەرژەوەندی گرنگی لە ژێر دەسەلاتی پارتی هەیە هەموو ئهانەو رسویەک قبول ئەکات، بەلام غێر موباشر ئەیەوێت دژایەتی بنەماڵەی بارزانی بکات و هەندێک زەعیف بن و هەمیشە کێشەیان هەبێت تا پێوستاین بە چلکاو خۆری وەک ئەم هەبێتو حەواڵەی ماڵەوەی نەکەن. بۆیە فازل هەمیشە کۆمەڵێک لێدوان ئەدات تا زیاتر حزب و خەلک لە پارتی توورە بکات. لە هەمان کاتدا پاراستن و خودی ماڵ مەلا موسەفا ئەم راستیە ئەزانن. لە رروداوەکانی ١٧ شوبات بە ئەمری ئەو تەقە لەخەلک کراو دواتر لەسەر تلەفزوێن زیاتر خەلک و ئۆپۆزسێونی توورە ئەکرد ئەیوت دەستان ئەبرینەوە. ئەمە لە کاتێکدا نێچیرەڤان خەلکی سارد ئەکردەوە. ئێستاش ئەڵێت بارزانی خۆی تەنها ٣٠٠٠٠ پێشمەرگەی هەیە. ئەم لێدوانە زۆر بنەماڵەی بارزانی توورە کردووە. چونکە ئەزانن دیوی ناوەوەی ئەم قسانە ئەیەوێت بە خەلک بڵێت تا ئێستاش بنەماڵەی بارزانی بە لۆژیکی هێزو چەکدار بیر ئەکەنەوەو هەمووتان لە ژێر مەترسیدان. لە هەمان کەستدا هاندانی خەلکە تە بنەماڵە باریان لار بێت و زیاتر پێوستیان بە جەنابی هەبێت. یان ئەڵێت موغامەرە بە نێچیرەڤانەوە ناکەین و نایکەینە سەرۆکی حکومەتی بێ کێشە. دیوی ناوەوەی ئەم قسە ئەوەیە کە ئەیەوێت بە خەلک بڵێت نێچیرەڤان کابرایەکی بێ توانایە ناتوانێت سەرۆکی حکومەتی بە کێشە بکات و هێلکەی پاکراوی ئەوێت. ئەگینا حکومەتی بێ کێشە لە کوێی دنیا هەیە. ئەمەش راستیەکی تیایە چونکە نێچیرەڤان ناتوانێت سەرۆکی حکومەتێک بێت کە موعارەزەی هەبێت و رەخەنی لێ بگیرێت و ئەمیش بە شەفافافێت و چەکسازی جوابیان بداتەوە. بەلکو ئەیەوێت موعارەزەش بەشداری بکاتو دەسەلات و پارەی باشیان بداتێ تا رەخنەی لێ نەگرن. ئایا حکومەتێک موعارەزەو رەخنە گری نەبێت کەی حکومەتەو سەرۆکایەتیەکەی بە هەموو کەس دەکرێت. هەر بۆیە چاودێری لێدوانەکانی فازل بکەن ئالەم سۆنگەیەوە هەڵ ئەقولێ چونکە پیاوی رووبەروو بونەوە نیەو لە پشتەوە خنجەراکنی دەهاوێژێ.

 
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست