بەڕێوەبەری گرتوخانەی ژنان لە سلێمانی پێشێلکاری دەکات
18/07/2009, 12:00 (GMT+1)

بەڕێوەبەری گرتوخانەی ژنان لە مەعەسکەر سەلامی سلێمانی کە ناوی(ئومێدەخانە) سەرجەم زیندانیەکانی گرتوخانەکەی خستۆتە ژێر فشار بۆ ئەوەی دەنگ بەلیستی کوردستانی بدەن وە زۆر بەڕاشکاوانە پێ ی ڕاگەیاندوون دەبێت دەنگ بەلیستی کوردستانی بدەن . چونکە لیستی کوردستانی ئاسایشی کۆمەڵایەتی بۆ دابین کردون و یاسای بۆ بەرقەرار کردون و شوێنی زیندانیەکانی بۆ چاک کردون و هەر لیستی کوردستانیشە کە معاشیان بۆ دابین دەکات . کە ئەمە خۆی لە خۆیدا پێشێل کردنی ڕێنماییەکانی کۆمۆسێونی باڵای هەڵبژاردنەکانە . وە هەر ئەم خانمە ماوەیەک بەر لە ئێستا خانمێکی زیندانی بۆ ماوەیەی زیاترلە مانگێک لە ژوورێکی ئینفرادی توند کردوە بەبێ هیچ هۆکارێکی یاسایی ، بەمەرجێ ئەو خانمە سزای یاسایی خۆی وەرگرتوە و نزیکەی 11 یانزە ساڵە زیندانیەو ماوەی سزای یاساییەکەی 15 ساڵە ، وە ئێستا ئەو خانمە باری دەروونی یەکەی تێک چوە . وە هەر ئەم خانمە باری گوزەرانی ژیانی زیندانیەکانی زۆر قورس کردوە و بە شێوازێکی زۆر نا مرۆییانەی مامەڵەیان لەگەڵدا دەکات ، وەک ئەوەی بۆیان نیە تەلەفۆن لەگەڵ کەس و کاریان بکەن لە پێنج خولەک زیاتر ، یاخود هیچ بە دوا چونێکی نیە لەسەر ئەو خۆراکانەی کە بۆیان دابین دەکرێت ، زۆربەی خوراکەکان ، خۆراکی بەسەر چوو کۆنن و تەنانەت گۆشتی مریشکی بۆگەناویان بۆ دەبەن و نابێ هیچ کەسێکیش قسە بکات و ڕێگەیان پێنادرێ ناڕەزایی دەربڕن و ڕێگەش نادات بە میدیا ئازادەکان سەردانیان بکەن.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









