جەنابی سەرۆك تاكەی نارۆی؟
02/04/2011, 12:00 (GMT+1)

- رۆژانیك بوو جەنابت لەدەرەوەی ووڵات هاتیتەوە , خەڵك پێشوازی لێكردیت , ئەمرۆ واژوو كۆدەكەنەوە لە دژت و دە ڵین تۆم بە سەرۆك قبوول نییە!
- رۆژانیك بوو خەلكی بە پیر وگەنجەو, بە كەم ئەندامیشەو بە جۆش و خرۆشە بۆ دەنگدان لە هەڵبژاردنەكاندا خۆیان دەگەیاندە مەڵەبەندەكانی دەنگدان , ئەمرۆ لە سایەی حوكمرانی ئیوەدا باوەریان بە پاكی هەڵبژاردنەكان نەماوە.
- رۆژانیك بوو شەهید ئەو كەسە بوو كە بە دەستی رژیمی داگیركەر گیانی لە دەست دەدا , ئەمرۆ لە سایەی حوكمرانی ئیوەدا كەسانێك كە بە مردنی خوای گیانیان لە دەست دا یان بە قەزاوقەدر رۆیشتن تەنانەت جاش بوون و بەدەستی پێشمرگە لە گۆر نرابوون بە شەهید ناونووس كراون , ناۆزەدكراون و دەكرێن.
- رۆژانیك بوو كاتیك گەنجی ئەم شارە ڕادەپەری شانازیت پیوە دەكرد , كەچی ئەمرۆ پارتەكەت گەنجی ڕاپەڕیوی ئەم شارە نەك تەنها بە تێكدەر ناۆزەد دەكەن بەلكو تیرباران دەكەن.
- رۆژانێك بوو شۆرش و شۆرشگێران , كە تۆش خوت بە بەشێك لەوان هەژماردەكەیت , كوردكوژە بەعسییەكانیان بە سزای شۆرش دەگەیاند , ئەمرۆ و لەسایەی جەنابتان كوردكوژە بەعسییەكان نەك تەنها دەشاردرێنەو و دەرباز دەكرێن بەلكو پلە و پایەی ئەندام پەرلەمان و راۆیژكاری جەنابتان یان پی دەبەخشرێن.
- رۆژانیك بوو تەحریم و تەجریمی كوشتنی كورد بە دەستی كوردت دەكرد كە چی ئەمرۆ كوردكوژە نۆیكان لە دەستی عەدالەت و دادگا و یاسا , كە دەبوو خۆت پاڕێزەری بیت , دەشارنەوە.
- رۆژانێك بوو داوای "دیمكراسی بۆ عێراق ئوتونومی بۆ كوردستان" ت دەكرد , ئەمرۆكە دەنگی ئازادیخواز و دیمكراتەكان , دەنگی میدیای ئازاد و بێلاین بە زیندانی كردن و گولەباران وەڵام دەدیتەوە.
- رۆژانێك بوو شعاری حیزبەكتان پێكهاتبوو لە خستنی بەرژەوەندی گەل لەسەرو بەژەوەندی حیزب و بەرژەوەندی حیزب لەسەرو بەرژەوەندی بنەماڵە و تاكەكان , بەبەر چاوی خۆتەوە و بەرابەرایەتی جەنابت هەموویت هەڵگێرایەوە.
- رۆژانیك بوو داوای ئازادكردنی زیندانی سیاسیت دەكرد , ئیستا خۆت و حزبەكەت زیندانی سیاسیت لا كەلەكە بووە و سەرنگومیان دەكەیت.
- رۆژانیك بوو خۆت بە قەرزاری ئەم میلەتە لەقەڵەم ئەدا , ئاخۆ كەی ئەو رۆژە بێت كە ئەم قەرزە بدەیتەوە؟
بەقسەی من دەكەیت ئەمرۆ ئەو رۆژەیە ئەم قەرزە بدەیتەوە. ئەمرۆ بە دەستكێشانەوەت لەكاری سیاسی , لە سەرۆكایەتی هڕیم هەنگاۆێكی راست دەنێت بەرەو راستكردنەوە هەموو هەڵەكانی پێشووت.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









