خانمه‌کانی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی
20/07/2012, 12:00 (GMT+1)

" ژنى هەموو سەرۆكەكانى دونیا لەڕێگەى یەك كلیكەوە دەدۆزمەوە كەچى هەتاوەكوو ئێستا نازانم خەسووەكەم چۆنە."
هیچ که‌سێک ، ته‌نانه‌ت هه‌موو سه‌رکردایه‌تی وئه‌ندامانی پارتی دیموکراتی کوردستان یه‌کێکیان تێدا نیه خانمه‌کانی بنه‌ماڵه بناسێت ، هیچ که‌سێکیان هاوسه‌ر و کچه‌کانی مه‌سعوود بارزانی یان نه‌بینیووه ، ته‌نها نهبیلهی ژنی نێچیر نه‌بێت که نێچیر ماوه‌یه‌ک له‌کاتی هه‌ڵبژاردنه‌کان دا نمایشتی کرد و بووه هۆی تووڕه‌بوونی مه‌سعوود و مه‌سرووری کوڕی .


بنه‌ماڵی بارزانی ، جگه له‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌یه‌کی خایین و نیشتمانفرۆش و دزو تاڵانکه‌ر و نۆکه‌ری ووڵاتانی ناوچه‌که‌ن ، بنه‌ماڵه‌یه‌کی کۆنه‌په‌رست و خێڵه‌کی ودواکهوتووشن که ژنان لای نێره‌کانی ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه ته‌نها وه‌ک کۆیله ڕه‌فتاریان له‌گه‌ڵ ده‌کرێن و ڕێگایان پێناده‌ن له هیچ بوارێکی کۆمه‌ڵایه‌تی وسیاسی و ئابووری دا ده‌وریان هه‌بێت ودهربکهون ،به‌ڵکو له ماڵه‌وه بهندکراوون و چه‌نده‌ها خزمه‌تکاریان له بارزانیه‌کان بۆ به‌کرێ گرتوون وئیتر نایه‌ڵن خانمه‌کانیان که‌س بیانبین و تێکه‌ڵی خه‌ڵکی کوردستان بن.
ته‌نانه‌ت ژنان و خانمانی شێخه‌کانی سعوودیه و و ووڵاتانی که‌نداو جاروبار ده‌بینێرن و له ته‌له‌فیزۆن وهه‌ندێک بۆنه و موناسه‌به‌کان دا خۆیان ده‌رده‌خه‌ن ، که‌چی ئه‌م به‌ناو سه‌رۆکه‌ی له‌مه‌ڕ خۆمان هه‌تا ئێستا که‌س نازانێت هاوسه‌ره‌که‌ی کێیه و ده‌نگ و ڕه‌نگی نیه و تانه‌نه‌ت که سه‌فه‌ریش ده‌کات ئه‌و سه‌رۆک و لێپرسراوانه‌ی ووڵاتان ده‌بینێت ، که هاوسه‌ری ئه‌و سه‌رۆک و لێپرسراوانه‌ی ووڵاتان ته‌وقه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌که‌ن و خوان و دانیشتنیان له‌گه‌ڵ ده‌کات ، که‌چی هیچ شه‌رم ناکات و پێی عه‌یبه نیه‌که هاوسه‌ره‌که‌ی خۆی له‌گه‌ڵ دا نیه وه‌ک خانم و هاوسه‌ره‌کانی ئه‌و سه‌رۆکانه‌ی تر.
ئه‌مه وێنه‌ی هه‌ندێک سه‌رکرده دیکتاتۆر و کۆنه‌په‌رسته‌کانی ناوچه‌که‌ن که ته‌نانه‌ت ڕێگه‌یان داوه هاوسه‌ره‌کانی خۆیان له‌گه‌ڵ بێت وپیشانی خه‌ڵکه‌که‌ی خۆیانی بده‌ن :




هه‌ر بۆیه مه‌سعوود له سه‌فه‌رێکی دا بۆ ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریکا وه‌زیری کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی له‌گه‌ڵ خۆیدابرد که خانمێکی وه‌زیره و هیچ په‌یوه‌ندی به‌کاروباری ئه‌و سه‌فه‌ره‌ی مه‌سعووده‌وه نه‌بوو ، به‌ڵام مه‌سعوود پێی شه‌رم بوو خانمێکی له‌گه‌ڵ دانه‌بێت چونکه ده‌یزانی هاوسه‌ره‌کانی سه‌رۆکی ئه‌و ووڵاتانه شانبه‌شانی مێرده‌کانیان پێشوازی و خوان پێکه‌وه ده‌که‌ن بۆیه ئه‌میش ئه‌م خانمه وه‌زیره‌ی له‌گه‌ڵ خۆی دا برد:

لێره‌دا من پێشنیارێک ده‌که‌م بۆ هه‌موو که‌سان و لایه‌نه‌کان ئه‌وه‌ی بتوانێت وێنه و ده‌نگ و ڕه‌نگی خانمی یه‌که‌می هه‌رێمی کوردستان و خانمه‌کانی تری ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه بۆ خه‌ڵکی کوردستان و جیهان ئاشکرا کات ، ئه‌وا حه‌قه گه‌وره‌ترین خه‌ڵات بکرێت و ببێته ڕووداوێکی گه‌وره‌ی ڕۆژ له کوردستاندا و ئه‌و سایت و ڕۆژنامه و سایته‌ی که یه‌که‌م جا بڵاوی ده‌کاته‌وه بێته یه‌که‌می میدیاکان بۆ به‌خشینی پاداشت و شه‌ره‌فی یه‌که‌می میدیای کوردی.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









