له 25 / 7 گۆڕان چیمان پێ ئه‌ڵێت؟
26/07/2011, 12:00 (GMT+1)

دوێنێ دوو ساڵێک تێپه‌ڕی به‌سه‌ر یادی ڕاگه‌یاندنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ، ئه‌م ڕۆژه یادی دامه‌زراندن نیه چونکه گۆڕان پێش ئه‌و به‌رواره دامه‌زرابوو ، له‌م ڕۆژه‌دا مانای ئۆپۆزسیۆن له کوردستاندا بووه چه‌مکێکی پراکتیکی و هه‌رچه‌ند پێش ئه‌م بزونتنه‌وه‌یه چه‌ندین لایه‌نی ئۆپۆزسیۆن یان وا باشتره بڵێن دژی ده‌سه‌ڵات هه‌بوو به‌ڵام هه‌ڵگری ئه‌و چه‌مکه نه‌بوون و ده‌که‌وتنه قاڵبی ڕه‌خنه‌گره‌وه ، که ئه‌وانیش خۆیان له چه‌ندین گۆڤار و ڕۆژنامه و ماڵپه‌ردا ئه‌بینیه‌وه. ئه‌و کاته‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به شێوه‌یه‌کی ڕه‌سمی خۆی ڕاگه‌یاند و وه‌ک یه‌که‌م ڕکابه‌ری یه‌کێتی و پارتی له هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانی عێراق و هه‌رێمی کوردستان خۆی نیشاندا ئه‌و کاته که‌سانێکی زۆر و لایه‌نگرێکی زۆریان له خۆیان کۆکردبۆوه چونکه شتێکی تازه بوو له‌م هه‌رێمه‌دا که بتوانرێت له ڕیگه‌ی حیزبێکه‌وه به‌ره‌نگاری هه‌ردوو حیزبی ده‌سه‌ڵات ببیته‌وه و بتوانرێت له ڕێگه‌ی حیزبێکی تازه‌وه باس له ناحه‌قیه‌کان بکه‌ن ، بۆیه نه‌ک که‌سێکی ساده به‌ڵکو چه‌ندین ڕۆشنبیر و شاعیر و هونه‌رمه‌ند و ڕۆژنامه‌نوس خۆیان له ژێر سێبه‌ری ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه‌دا ئه‌بینیه‌وه ، که ئه‌مه‌ش به شێوه‌یه‌کی گشتی خۆی له‌و بانگه‌شانه‌دا ئه‌بینیه‌وه که گۆڕان له که‌ناڵه ڕاگه‌یاندنه‌که‌ی خۆیانه‌وه بانگه‌شه‌یان بۆ ئه‌کرد و توانی سه‌رنجی گه‌له خه‌لكێک به لای خۆیدا رابکێشیت چونکه سه‌رجه‌میان شتی تازه‌بوون و ئه‌توانرا چاکسازی پێ ئه‌نجام بدرێت ، دوای ئه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان دوێنێ له لایه‌ن جه‌ماوه‌ره‌که‌یه‌وه یادی دامه‌زرادنی خۆی کرده‌وه ئه‌مه له کاتێکدا که خۆیان رایانگه‌یاندبوو که خۆیان بۆ هیچ ئاهه‌نگێک ئاماده‌نه‌کردووه به‌ڵام جه‌ماوه‌ره‌کانی به ئاڵای شین و به هۆڕنی ئۆتۆمۆبێله‌کانیان شه‌قامی سه‌هۆڵه‌که و شه‌قامی دوو سایدی ئاشتی واته به‌رده‌م گرده‌که‌یان قه‌ره‌باڵغکردبوو وه‌ک ئه‌وه‌ی شتێک بسه‌پێنن به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدا و بیانه‌وێ هێزی جه‌ماوه‌ری خۆیان پشان بده‌ن ، هه‌رچه‌نده من له ئێستادا بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به شکستخواردوو ئه‌بینم ، چونکه نه‌یان توانی له‌گه‌ڵ داواکاری شه‌قامدا هیچ ئه‌نجامێک به ده‌ست بهێنن و شان به شانی داواکاریه‌کانی شه‌قام نه‌یاتوانی هیچ شتێک به ده‌ست بهێنن به ناوی چاکسازیه‌وه له کاتێکدا که خۆیان به بزوتنه‌وه‌یه‌کی جه‌ماوه‌ری ده‌زانن و وا خۆیان ڕاگه‌یاند که هه‌ڵقوڵاوی ناره‌زایی جه‌ماوه‌ره ، له‌م رۆژه‌دا گۆڕان پێی وتین ئێمه هه‌مان ئه‌و سیاسه‌ته‌مان هه‌یه که یه‌کێتی و پارتی هه‌یه‌تی ، پێی وتین که‌ناڵه ڕاگه‌یاندنه‌کانمان هه‌مان ئه‌و که‌ناڵه راگه‌یاندنانه‌ی ده‌سه‌ڵاته که دروست کردنی تاسه‌یه‌ک له شه‌قامێکدا به ده‌ست که‌وت ئه‌زانن ، پێم خۆشه ئاماژه به‌وه بکه‌م که بێگومان من باس له که‌سایه‌تی نه‌وشیروان مسته‌فا ناکه‌م چونکه خودی خۆم نه‌وشیروان مسته‌فا وه‌ک که‌سێکی ڕووناکبیر و ئه‌دیب ئه‌ناسم زیاتر له‌وه‌ی وه‌ک سیاسه‌ت مه‌دارێک لێی بڕوانم ، به‌ڵام ڕه‌خنه‌ی من له‌سه‌ر سیاسه‌ت و ئه‌دای بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه که نه‌یتوانیوه له‌و ئاسته‌دا بێت که خۆی بانگه‌شه‌ی بۆ کردووه و سه‌رنجی خه‌ڵکی پێ به لای خۆیدا ڕاکێشاوه ، ئه‌وه‌ی گۆران هه‌وڵیدا له‌م ڕۆژه‌دا پێمان بڵێت دووباره داگیرسانه‌وه‌ی مۆمه‌که‌ی و بوژاندنه‌وه و وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی خۆی بوو چ به گوێی ده‌سه‌ڵات و چ به گوێی جه‌ماوه‌ره‌که‌ی ، به‌ڵام به دڵنیایه‌وه ئه‌وه‌ی که به من و به ئه‌و که‌سانه‌ی وتووه که وه‌ک من بیر ئه‌که‌نه‌وه ته‌نها شتێکه که ئه‌ویش شکستی گۆڕانه له ئێستادا .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









