<

بەیاننامە

28/07/2010, 12:00 (GMT+1)
كەمپینى بەرگریكردن لەمامۆستایان بۆ / سەرۆكى حكومەتى هەرێمى كوردستان

/ وەزارەتى دارایى حكومەتى هەرێمى كوردستان

/ وەزارەتى پەروەردەى حكومەتى هەرێمى كوردستان

/ یەكێتى مامۆستایانى كوردستان

/ لیژنەى پەروەردە لەپەرلەمانى كوردستان

سەرجەم دەزگاكانى راگەیاندن


زۆربەداخەوە لەبرى چاككردنى ژیان و گوزەرانى مامۆستایان بەپێچەوانەوە هەنگاودەنرێت بۆخراپ تركردنى ژیانى مامۆستایان كەئەمەش دەبێتە هۆى دابەزینى ئاستى خوێندن و والەمامۆستایان دەكات پاشەكشە بكەن لەبەرەوپێشبردنى سیستەمى نوێى خوێندن و بەرزكردنەوەى ئاستى زانستى قوتابیان ، ساڵى رابردوو دواى هەوڵو كۆششێكى سەرۆكى حكومەت و یەكێتى مامۆستایان و وەزارەتى پەروەردە و وەزارەتى دارایى حكومەت بریاریدا دەرماڵەیەكى تایبەت بۆمامۆستایانى پلە 7و 8 بەبرى 100دینار سەرف بكرێت و ئەوبریارەش هەرلەساڵى رابردوو كەوتە وارى جێبەجێكردنەوە كەبوەمایەى خۆشحالى مامۆستایانى پلە 7و8 چونكە موچەكانیان زۆر كەم بوو ، بەڵام لەپشووى هاوینى ساڵى رابردوو وەزارەتى دارایى هەوڵى ئەوەى دا كەلەپشووى هاوین ئەو دەرماڵە تایبەتیە ببرێت لەمامۆستایان بەڵام سەرۆكى حكومەت رێگەى نەداو بریاریدا ئەو دەرماڵە تایبەتیە لەپشووى هاوینیش بەمامۆستایانى پلە 7و8 بدرێت ، بەڵام ئەوەى جێگاى نیگەرانیە لەپشووى هاوینى ئەمساڵ وەزارەتى دارایى حكومەتى هەرێم بەبریارێكى تاك لایەنە و بەبێ گەرانەوە بۆحكومەت و بەبێ پرس و راوێژ بەوەزارەتى پەروەردە و یەكێتى مامۆستایان بریاریداوە ئەودەرماڵەیە لەمانگى 7و8 ببردرێت و لەگەڵ پێدانى مووچەى مانگى 7 ئەودەرماڵە تایبەتیە بردراوە و كەبووەتە مایەى نیگەرانیەكى زۆرى مامۆستایانى كەئەو دەرماڵەیە دەیانگرێتەوە ، لەكاتێكدا بەردەوامى ئەودەرماڵەیە لەپشووى هاوینیش بەبریارى سەرۆكى حكومەتى هەرێم بووە بۆیە ناكرێت وەزارەتى دارایى لەخۆیەوە ئەو دەرماڵەیە ببرێت ، بۆیە داواكارین بەزووترین كات لایەنى پەیوەندیدار بەدواداچونى جددى و خێرا بۆئەو گرفتە بكەن و هەنگاوى خێرا بنرێت بۆگەراندنەوەى ئەو دەرماڵە تایبەتیە بەپێچەوانەو هەموو هەنگاوێكى مەدەنیانە دەگرینە بەر و خۆپیشاندان دەكەین ئەگەریش لەماوەیەكى نزیك وەڵامى ئیجابى نەبێت ئەوا بەڵێن دەدەین لەگەڵ سەرەتاى ساڵى نوێى خوێندن دەست دەكەین بەمانگرتن .

لەگەڵ رێزدا



كەمپینى بەرگریكردن لەمامۆستایان / هەولێر / 26/7/2010
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست