به‌ڕێوبه‌رى شوێنه‌وارى گه‌رمیان له برى داواكارى جدى و ڕه‌خنه‌ى توند، ئه‌پاڕێته‌وه!
26/06/2011, 12:00 (GMT+1)

(شكور حه‌مه‌ى هه‌یه‌ر) كه پێشتر به‌ریوبه‌رى شوێنه‌وارى كه‌لار بووه ئیستا به‌ڕێوبه‌رى به‌ڕیوبه‌رایه‌تى شوێنه‌وارى گه‌رمیانه هیچ بڕوانامه‌یه‌كى له بوارى مێژ‌وو شوینه‌وارناسییدا نییه، به‌ڵكو ته‌نها بڕوانامه‌ى ئاماده‌یی پولى شه‌شى هه‌یه كه‌چى ئه‌و شوێنه‌ى قۆرخ كردووه له كاتێكدا ئێستا چه‌ندین قوتابى پسپۆر له بوارى شوێنه‌وارناسى و مێژ‌وو له‌و شوینه دامه‌زراون.
به‌ڵام جه‌نابى به‌ڕێوبه‌ر به‌هۆى ئه‌و سۆز و وه‌فایه‌ى كه بۆ یه‌كێتى هه‌یه‌تى وایكردووه كه‌س ڕێگرى نه‌كات له‌و كارانه‌ى كه به‌دڵى خۆى ئه‌یكات و هه‌روه‌ها به ئاره‌زووى خۆى ده‌وام ئه‌كات ، من زۆر له‌سه‌ر كار‌و كرده‌وه‌كانى نادوێم به‌ڵام له‌سه‌ر ئه‌و نامه‌یه ئه‌دوێم كه به‌م دواییانه نوسیویه‌تى له نامه‌كه‌یدا ئه‌ڵێ بۆ نه‌وه‌كانى خۆمان كه ئه‌مڕۆ حوكمڕانى ووڵاتن واته ئاراسته‌ى حوكمڕان و به‌رپرسه باڵاكانى كردووه :
نامه‌كه‌ى به‌شێوه‌یه‌ك نووسیوه گوایه ئه‌مه قه‌یسه‌رى كۆنى كفریه قسه ئه‌كات به (هۆ مامه‌گیان و هۆكچه گه‌وره‌كه‌م خانمى یه‌كه‌مى عێراق و هۆ به‌رهه‌مه‌كه‌م) ده‌ست پێ ئه‌كات زۆر ئه‌پاڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى یارمه‌تیه‌كى بده‌ن ، به‌ڕاستى شه‌رمه بۆ به‌ڕێوبه‌رێك به‌م زمانه داواى خزمه‌تگوزارى نۆژ‌ه‌نكردنه‌وه, بۆ شوێنه‌وارێكى زۆر گرنگ بكات ده‌بوو له باتى ئه‌وه ڕه‌خنه‌ى توند و داواكارى جدى بكات كه‌چى تازه به تازه ئه‌پاڕێیته‌وه له كه‌سانێك كه شیاوى ئه‌وه‌ن ره‌خنه‌باران بكرێن نه‌ك پاڕانه‌وه، چونكه خۆیی له نامه‌كه‌دا نوسیویه‌تى (گوایه ئه‌و كه‌سانه‌ى كه لێیان ئه‌پاڕێیته‌وه له نامه‌كه دا ناویان هاتوه وه‌كو (هیرۆخان و كۆسره‌ت و مه‌لا به‌ختیار و سه‌عدى پیره‌و سامان گه‌رمیانى و چه‌ند په‌رپرسێكى تر ... سه‌ردانیان كردوه‌و و وه‌عدیان پێ داوه خێرت پێ بكه‌ن واته ئه‌و قه‌یسه‌رییه نۆژ‌ه‌ن بكه‌نه‌وه كه‌چى دواى ئه‌و هه‌موو وه‌عده داویانه‌و جێبه‌جێیان نه‌كردووه ، تۆ تازه به نامه‌یه‌كى پڕ له پاڕانه‌وه داوایان لێ ئه‌كه‌یت یارمه‌تیت بده‌ن من بینیومه مرۆڤ جار له دواى جار توندتر بێت بۆ داواكارى كارێكى ڕه‌وا، به‌ڵام نه‌مبینیوه جار له دواى جار به‌نه‌رمى و به شێوه‌ى پاڕانه‌وه داواى شتێك بكه‌یت كه پێوسته بكرێ ، نه‌ك خێرت پێ بكه‌ن.
هه‌روه‌ها خوی نووسیوێتی كه له ڕووى شوێنه‌وارییه‌وه بچوكترین هاوكارى نه‌كراوین ئه‌ى كه‌واته تا ئیستا ئیش و كارت چى بووه ، به‌س هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ت پێكراوه له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌و شوێنه‌ى لێی دانیشتویت شیاوى تۆ نییه.
ئه‌ى كوا بچوكترین هه‌ڵوێستت كه‌واته هه‌موو كه‌سێك ئه‌توانێ له‌و شوێنه‌ى تۆ دابنیشێت.
ئه‌گه‌ر بچوكترین هاوكارى نه‌كراویت تازه به‌م شێوه‌یه داواى نۆژ‌ه‌نكرنه‌وه‌ى ناسنامه‌ى نه‌ته‌وه‌یه‌ك ئه‌كه‌یت كه شوێنه‌واره‌كانیه‌تى؟
هه‌روه‌ها له نامه‌كه‌یه‌ك دوو ڕه‌خنه و توڕه‌یى تیا ده‌ربڕیوه به حسابى ئه‌وه‌ى كه زۆر خه‌مى شوێنه‌واره‌كانى گه‌رمیانێتی، به‌ڵام ئه‌مانه مرۆڤى ووشیارى پێ چه‌واشه ناكرێت به‌تایبه‌تى بۆ یه‌كێك ئه‌گه‌ر خۆى خه‌ڵكى شاره‌كه بێت و شوێنه‌واره‌كانى له‌به‌رچاو بێت، هه‌روه‌ها له ماوه‌ى ئه‌و چه‌ند ساڵه‌ى كه به‌ڕێوبه‌رى شوێنه‌وارى كه‌لار و ئێستاش شوێنه‌وارى هه‌موو گه‌رمیانى نه‌تتوانیوه خزمه‌تێكى گرنگ به شوێنه‌واره‌كان بكه‌یت به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌وه چه‌ندین شوێنه‌وارى ناوچه‌ى گه‌رمیان به وێرانكراوى ماونه‌ته‌وه وه‌كو شوێنه‌واره‌كانى (قه‌یسه‌رى كفرى، خانوى مه‌جید پاشا و مزگه‌وتى كوڵه‌جۆ ، چه‌ندین شوینه‌وارى تر) ئه‌مه جگه له‌وه‌ى نه‌ت توانیوه له‌و بودجه زه‌به‌لاحه‌ى حكومه‌ت پرۆژ‌ه‌یه‌ك بۆ شوێنه‌واره‌كانى گه‌رمیان یان بۆ هه‌ڵكۆڵینیكى شوینه‌وارى ناوچه‌ى گه‌رمیان دابین بكه‌یت ، بۆیه ئه‌و زمانه‌ى كه نامه‌كه‌ت پێ نوسیووه ئه‌وه‌نده‌ى تر شوێنه‌واره‌كانى گه‌رمیانت پێ بێ هیوا كرد له نۆژ‌ه‌نكردنه‌وه‌و خزمه‌ت گوزاریى .
كوڕه كه‌لارى:
قوتابیه‌كى به‌شى مێژ‌وو
بۆ خوێندنه‌وه‌ی نامه‌که کلیکی ئه‌و لینکه بکه:
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









