
دوای ڕووداوه‌کانی 17ی شوبات و ڕۆژانی دوای وه‌ک لای هه‌مووان ئاشکرایه به‌رده‌رکی سه‌رای شاری سلێمانی بووه مینبه‌ری ناڕه‌زایی گه‌نده‌ڵی و خاڵی کردنه‌وه‌ی ڕقی هاوڵاتیان له ده‌سه‌ڵاتی دوو حیزبی بنه‌ماڵه له کوردستان و به جۆرێک بووه مه‌ودایه‌کی فراوانی ناڕه‌زایی و سه‌رجه‌م شاروشارۆچکه‌کانی ده‌وروبه‌ری شاری سلێمانی و چه‌ند ناوچه‌یه‌کی تریشی گرته‌وه و به پێی هه‌ندێک بۆچوونی سیاسه‌تمه‌داران دروستبوونی ئه‌م بارودۆخه په‌یوه‌ندی به‌وبڵاوکراوه‌یه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه هه‌بووه و که ئه‌ویش له کاتێکدا بڵاوکرایه‌وه که لێشاوێکی گۆڕانکاری زۆربه‌ی ناوچه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی گرتبۆوه ، بێگومان ڕوودانی هه‌ر گۆڕانکاریه‌ک و دروستبوونی ناڕه‌زایی له هه‌ر وڵاتێک‌دا په‌یوه‌سته به چه‌ند هۆکارێکی سستی ده‌سه‌ڵات له‌و ناوچه‌یه‌دا بۆیه هه‌رێمی کوردستانیش له ئه‌نجامی حکومڕانی ده‌سه‌ڵاتی دوو حیزبی بنه‌ماڵه‌وه پشکی شێری به‌رده‌که‌وێت له‌و ڕووه‌وه هه‌ر ئه‌مه‌ش بوو بووه هۆی دروستبوونی ناڕه‌زاییه‌کی فراوانی هاوڵاتیان و کۆبوونه‌وه‌یان له مینبه‌رێکی وه‌ک سه‌رای ئازادی و هه‌وڵدان بۆ خستنه ڕووی داواکاریه‌کان و پێویستیه‌کانی هاوڵاتیان تا ئێره که باسمان کرد هه‌مووان لێی دڵنیاین و شتێکی شاراوه نیه ، به‌ڵام ئه‌و بابه‌ته‌ی ئه‌مانه‌وێ جه‌ختی له‌سه‌ر بکه‌ینه‌وه له‌سه‌ر هێنانی ئه‌و هێزه زۆره‌ی هه‌ردوو حیزبی ده‌سه‌ڵات بۆ ناوچه‌کانی سنوری پارێزگای سلێمانی و شاری سلێمانی به تایبه‌تی و بوونی هه‌ره‌شه له‌سه‌ر گیانی هاوڵاتیان و ڕه‌شبگیری هاوڵاتیان له‌لایه‌ن چه‌ند هێزێکی ده‌مامکراوی هه‌ردوو حیزبی بنه‌ماڵه‌وه که ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندیه‌کی ئاشکرای هه‌یه به په‌یوه‌ندیه ستراتیژیه‌که‌ی هه‌ردوو حیزبی یه‌کێتی و پارتیه‌وه به جۆرێک که ئه‌گه‌ر هه‌ر بارێکی نا ئاسایی له سنوری ده‌سه‌ڵاتی هه‌ر یه‌کێکیاندا ڕووبدا ئه‌وا ده‌بێت به زووترین کات به زه‌بری هیز کپبکرێنه‌وه هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌شه سکرتێری گشتی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان ملی له ئاست مه‌سعود بارزانی تورک دۆست دانه‌واندووه و هه‌ر شتێکی لێ داوا بکات ده‌بێت له ژێر سێبه‌ری ئه‌و په‌یوه‌ندیه ستراتیژیه‌دا گوێڕایه‌ڵی بێت ئه‌گه‌ر نا به بێ پارتی یه‌کێتی بوونی نامێنێت ، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه که هێڕشکرنه سه‌ر ئازادیخاوازان و گرتن و ئه‌شکه‌نجه‌دانیان بووه به به‌رنامه‌ی هه‌ردوو حیزبی ده‌سه‌ڵات و له ئێستاشدا به تایبه‌تی یه‌کێتی له سنوری ده‌سه‌ڵاتی خۆی له سلێمانیدا ، که ئه‌مه‌ش بۆته هۆکاری توڕه‌کردنی هاوڵاتیان و به جۆرێک به پێی ئه‌و بۆچوونانه‌ی گوێبیستی ده‌بین چه‌ندین هه‌زار هه‌وڵاتی ئاماده‌یی هه‌ڵگرتنی چه‌ک ده‌که‌ن و ئاماده‌ن له ژێر هه‌رناوێکی وه‌ک براکوژیدا بێت کۆتایی به‌م ده‌سه‌ڵاته بهێنرێت و وه بۆچوونیشیان وایه ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات خواستی له‌سه‌ر شه‌ر نه‌بێت ئه‌وا به‌وجۆره ڕووبه‌ڕووی هاوڵاتیان نه ئه‌بۆوه ئه‌مه له کاتێکدا که ئه‌وه‌ی هاوڵاتیان هه‌لگرین ته‌نها داواکارین و هیچی تر ، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی سه‌ره‌وه ڕاوبۆچوونی خه‌ڵک بێت ئه‌وا هه‌ر سێ لایه‌نی ئۆپۆزسیۆن وه‌ک له دوا بڵاوکراوه هاوبه‌شه‌که‌ی خۆیاندا که ئاماژه‌یان به‌وه کردووه که ده‌سه‌ڵات خۆی به‌رپرسیاره له‌هه‌ر په‌رچه‌کردارێکی لایه‌نی ئۆپۆزسیۆن له کاتی په‌لاماردانیاندا ئه‌مه له کاتیکدا له سه‌رچاوه‌یه‌کی ناو بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه پیان ڕاگه‌یاندووین که ئێستا بزووتنه‌وه‌ی گۆران له ئاماده باشیدایه بۆ هه‌ر ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌یه‌کی ده‌سه‌ڵات و سه‌رجه‌م به‌ڵگه‌نامه و دۆکۆمێنته‌کانی خۆیانیان گواستۆته‌وه بۆ شوێنێکی نادیار و له‌ڕووی سه‌ربازیشه‌وه ئاماده‌یی خۆیان کردووه هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌شه ئه‌گه‌ر بێت و یه‌کێتی پارتی بیانه‌وێ بۆ جارێکی تر مێژوویه‌کی پڕ شه‌رمه‌زاری تۆمار بکه‌ن ئه‌وا جارێکی تر ده‌که‌ونه‌وه ئه‌و هه‌ڵه‌یه و شه‌ر برا کوژی هه‌ڵده‌گرسێننه‌وه به‌ڵام ئه‌مجاره خه‌ڵک باجه‌که‌ی نایات به‌ڵکو هه‌ردوو حیزبی یه‌کێتی و پارتی و بنه‌ماڵه‌کانیان به خێزانه‌کانیان و نه‌وه‌کانیانه‌وه باجه‌که‌ی ئه‌یه‌ن و به‌جۆرێک ڕسوا ده‌کرێن که لاپه‌ڕاکانی مێژووش نایان گرێته خۆیان.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست