بەبۆنەى ساڵیادى تیرۆر كردنى زەردەشت عوسمان
05/05/2012, 12:00 (GMT+1)

لەشارى دەربەندیخان رۆژنامەنوسان و چالاكەوانانى مەدەنى و نوینَنەرى لایەنە سیاسیەكان لە ساڵیادى سەردەشت عوسماندا گردبونەوەیەكى جەماوەرى سازكرا لەو گردبونەوەیەدا (جەلال هۆرێنى) رێكخرەى گردبونەوەكە یاداشتێكى خوێندەوە كە ئەمە دەقەكەیەتى :
بەبۆنەى ساڵیادى تیرۆر كردنى زەردەشت عوسمان
بۆ راى گشتى
ئێمە كۆمەڵێك گەنج و رۆژنامەنوس و چالاكەوانى مەدەنى لەشارى دەربەندیخان بەبۆنەى دووەمین ساڵ رۆژى شەهیدبوونى رۆژنامەنوس سەردەشت عوسمان بەدەستى بكوژانى قەڵەم گردبونەوەیەكى جەماوەریمان بۆ بەرزراگرتنى گیانى كاكە زەردەشت و سەرجەم رۆژنامەنوسانى شەهیدى قەڵەم سازدەكەین .
بەرێزان ئێمە داوا لە سەرۆكایەتى هەرێمى كوردستان وپەرلەمان دەكەین دۆسیەى سەردەشت عوسمان پێویست بۆ هەموولایەك ئاشكرا بكەن و لیژنەیەكى نێودەوڵەتى بەئاگادارى بنەماڵەكەى دروست بكرێت بۆ ئەوەى ئەوانەى لەپشت تیرۆركردنى سەردەشتەوەن بەسزاى خۆیان بگەن, چونكە ئەمرۆ لەكوردستان بەبەرچاوى هاوڵاتیان و هێزەكانى پۆلیس رۆژنامەنوسان دەفرێنن ولێدانیان دەكەن و راپێچى زیندانیان دەكەن رۆژانە بەزەبرى هێزە و بەرووخسارى دەمامك داپۆشیراو لێدان و ئازارى رۆژنامەنوسان دەدەن بەبێ ئەوەى تاوانبارەكانیان لێپرسینەوەیان لەگەڵ بكرێت .
تیرۆر كردنى شەهیدى قەڵەم سەردەشت عوسمان بەتەواوى دیموكراتى هەرێمى كوردستان و دەسەڵاتى خستە ژێر پرسیارەوە , كە لەم هەرێمەى ئێمەدا قەڵەمەكان ناتوان بەئازادى بنوسن و رۆژنامەنوسانى بوێرش بەخوێن باجەكەى دەدەن , ئێمە هەموو ساڵیك بیرەوەرى شەهیدبوونى سەردەشتان دەخەینە بیر بۆئەوەى هەمیشە نەوەكانى دواى ئێمەو ئێوەى بەپرسان هەست بەوە بكەن كە هاووڵاتیانى كوردستان بەیەك دەنگ سەردەشتیان كردە كورى خۆیان ,ئەمەش وەڵامێكى بوێرانەى جەماوەرى كوردستان بوو بۆ دەسەڵات كەتینوى ئازادى و رادەربرینن .
رۆشنبیران ورۆژنامەنوسان ئەمرۆ لەكاتێكدا یادى دوو ساڵەى شەهیدبوونى رۆژنامەنوس سەردەشت عوسمان دەكەینەوە كە تاوەكو ئێستا حكومەتى هەرێمى كوردستان كار بەیاساى رۆژنامەنوسان ناكات هەروەها یاسایەك نیە بۆ ئەوەى رۆژنامەنوسان زانیاریان دەست بكەوێت بۆیە داوا دەكەین یاساى وەستكەوتنى زانیارى لەپەرلەمانى كوردستان دەرچێت و حكومەتى هەرێمیش پاراستنى گیانى رۆژنامەنوسان بخاتە ئەستۆى خۆى بۆ ئەوەى هیچ بەرپرسێك نەتوانى ئازار و لێدانى رۆژنامەنوسان بكات .
كۆمەڵێك گەنجى شارى دەربەندیخان
5\5\2012
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









