بێدەنگی لە رفاندنی رۆژنامەنووس شێروان شێروانی لەلایەن دەزگای تیرۆرستی پاراستنەوە بۆ؟
22/04/2012, 12:00 (GMT+1)

ئەوەی مایەی شەرمەزاریە بۆ رۆژنامەنووسانی دەڤەری سلێمانی و هەولێر و كەركوك بێدەنگیان هەڵبژاردوە بەرامبەر ئەو كارە تیرۆرستیانەی پارتی بنەماڵەی مەلا مستەفای بارزانی و هیچ هەڵوێستیەكیان لەو بارەیەوە نیە، پێ ئەچێت چاوەڕێی ئەوە بكەن ئەمیش وەكو سەردەشت عوسمان لە ناوبدرێت لەلایەن تیرۆرستانی بنەماڵەوە، ئەوجار هەموو ببنە هاوڕێی و دۆست و خۆشەویستی و بە هۆنراوەی درۆ و نووسینی درۆ بەباڵایدا هەڵبدەن. بۆیە كاتی ئەوە هاتووە كە هەموو پێكەوە ئەو كارە تیرۆرستانەی بنەماڵە رسوا بكەین لەو دەڤەرە داگیركراوە، گیانی شێروان و شێروانەكانی لەو دەڤەرە رزگار بكەین كەكوتوونەتە ژێر هەڕەشەی تیرۆرستانی بنەماڵەوە. ئەوە ئەركی سەرشانی هەموو ئازادیخوازیەكە كەداكۆكی لە هەموو كەسێكی ئازادیخواز بكات لەكوردستان.ئەم جۆرە بیدەنگییەی رۆژنامەنووسان بۆخۆی خزمەتێكی گەورەیە بە دەسەڵاتی تیرۆرستی بنەماڵەی مەلا مستەفای بارزان، دڵنیام ئەگەر شێروان شێروانی خەڵكی دەڤەری سلێمانی بووایە ئێستا لایەنەكانی ئۆپۆزسیۆن و رۆژنامەنوسان شەو رۆژ دهۆڵیان بۆ دەكووتا وەكو ئەوەی بۆ ئاسۆس هەردیان كرد و شەو رۆژ دهۆڵیان بۆ دەكووتا كە ئەو دهۆڵكووتانە شتێكی باش بوو، بەڵام ئەوەی جیگای رەخنەی توندە ئەو جیاوازیە گەورەییە كە بە چاوی خۆمان ئەیبینین كە هەمان كەلتوری سەقەتی یەكێتی و پارتیە ئەمانیش دووبارەی دەكەنەوە.
لێرەوە بەبنەماڵەی تیرۆرستی مەلا مستەفای بارزانی دەڵێم شێروان شێروانی و هاوڕیەكانی لەو دەڤەر هەرچی شتییەكیان بەسەردا بێت ئەوە ئێوەی تیرۆرست لێی بەرپرسن و ناشتوانن وەكو سەردەشت عوسمان تیرۆری بكەن و دواتر خۆشی بكەن بە تیرۆرست، ئەو جۆرە سینارۆیانە لەم رۆوی دونیای تەكنەلۆجیادا ناتوانێت قەناعەت پێكەر بێت بۆ هاونیشتمانیانی كوردستان، چونكە هاونیشتمانیانی كوردستان چاویان كراوەتەوە و ئێوەی عەقڵ بەعسی ناتوانن هەڵیان خەڵەتێنن بەسینارۆ پڕ لەدرۆو دەلەسەكانتان.
بۆ بینینی چۆنێتی فڕاندنی ئەو لاوە رۆژنامەنووسە کلیکی ئەو ڤیدیۆیە بکە:
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









