گوڵم سه‌يره (بارزانی)ش باسی پاراستنی كه‌رامه‌تی ميلله‌ت ده‌كا!
13/11/2010, 12:00 (GMT+1)

نامه‌ويت خوێنه‌رانی ئه‌م سايته پڕخوێنه‌رو بوێر‌و كوردپه‌روه‌ره، به‌وه سه‌رقاڵ بكه‌م، كه (مبادره‌كه‌ی) مه‌سعود بارزانی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كيشه‌ی نيوان عه‌ربه چاوڕه‌شه‌كانی شيعه‌و سونه، له‌سه‌ر حسابی ماڤه نه‌ته‌وه‌يی و نيشتيمانی و سياسيه‌كانی گه‌لی كوردستان، كه كۆتايه‌كه‌شی هه‌روه‌ها ده‌رچوو، كه زۆرێك له داخوازيی و ماڤه‌كانی گه‌لی باشووری كوردستانی خسته ژێر پێ برا عه‌ربه‌كانيان!
ئێستا كاتی ئه‌وه هاتووه ئه‌و پرسيارانه له‌و دوو سه‌ره‌ك ماڤيانانه‌ی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و تاڵه‌بانی بكه‌ين، ئه‌م هه‌موو سازشكاری و ته‌نزولاته له‌پايی چی و بۆچ مه‌به‌ستيك كردوتانه؟!
له‌كاتيكدا له ده‌ورانی ڕابردوو سه‌ره‌ك وه‌زيرانی فه‌خامه‌تی ماليكيدا، له‌ماوه‌ی زياتر له ٥ ساڵ، تاكه كيشه‌يه‌ك چيه چاره‌سه‌رتان نه‌كردووه، نه‌ك هه‌ر ئه‌وه به‌ڵكو ئه‌وه‌شی هه‌بوو له حه‌ياو ئابروو، ئه‌وه‌شتان چوو؟!!
بارزانی چونكه له هه‌ڵبژاردنه‌كانی 25ی ته‌موزی 2009 دا، به ته‌زوير و ساخته‌كاريه‌كی زۆره ئه‌وجا توانی ده‌رچونيكی به ياسای(عبوور) به ده‌ست بهينيت، تا كورد منداليكی له ژياندا مابێ، ئه‌و ساخته‌كاريه‌ی سه‌رۆكه ته‌زويره‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان، وه‌ك ميژوو بۆ ده‌مينيته‌وه‌١
هه‌روه‌ك سه‌عدی پيره‌و مه‌لا به‌ختيار و كۆسره‌ت ڕه‌سول ئه‌م وته‌يه‌يان نه‌شاردۆته‌وه، كه بارزانی تا ئه‌و كاته سه‌رۆكه، كه مام جه‌لال له به‌غدا سه‌رۆك كۆمار بيت، ده‌نا ئه‌وكات نايشارينه‌وه‌و ئيعلانی ئه‌وه ده‌كه‌ين، كه مه‌سعود بارزانی به ته‌زوير ده‌رچووه له‌به‌ر واقيع و ره‌وشی ڕێكه‌وتنامه‌ی ستراتيژی چاوپۆشيمان كردووه‌و، له‌مه‌ولا بارزانی لای يه‌كيتی ته‌نها سه‌رۆكی پارتی يه...
كاتێ بارزانی به‌و بۆڵه‌بۆڵه‌ی سه‌رانی يه‌كێتی زانی، ناچار بوو، وه‌ك ده‌ڵاڵێكی زيره‌ك و حه‌كيم و شاره‌زا، بۆ ئه‌وه‌ی بۆ جاری دووه‌م تاڵه‌بانی بكاته‌وه به‌سه‌رۆك، به هه‌ر نرخيكيش بيت!
چونكه يه‌كيتی به‌و ڕاگه‌ياندنه‌ی كه له چاوتروكانێكدا، سه‌گ ده‌كه‌نه حوشتر، ئه‌وا بارزانيش ده‌كه‌نه‌وه سه‌رۆكی پارتی..
خوێنه‌رانی ئازيز بڕزانن...
بزانن چۆن ده‌ستپێشخه‌ريه سوك و ڕيسواكه‌ی مه‌سعود، پۆستی وه‌زيری ده‌ره‌وه‌ی عێراقی كرده قوربانی خه‌ونه گڵاوه‌كانی خۆی و تاڵه‌بانی، هه‌رچه‌نده ئێمه‌ی كورد له‌ماوه‌ی هۆشيار زێباری خاڵی مه‌سعودی ته‌زويرچی، هيچ ده‌ستكه‌وتێكی سياسی وه‌های نه‌بووه، تا جێگای شانازی و باسكردن بێ؟!
ته‌نها چه‌ند كه‌سێكی دزو گه‌نده‌ڵ و ماڤياكانی له خزكانی بارزانی و زێباری و تاڵه‌بانی كرده،بالێۆز و كونسۆڵگه‌ری عێراق له وڵاتانی ئه‌وروپا و عه‌ربه‌ی و ناوچه‌كه‌و ئه‌مه‌ريكا!
با باسی ئه‌وه‌ش بكه‌ين، كه وه‌زاره‌تی ده‌روه‌ی عێراق گه‌نده‌ڵيه‌كانی به‌قه‌ده‌ر وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق بووه، له‌سايه‌ی هۆشيار زيباری و، ئه‌وه‌شمان زانی كه ته‌نها له‌يه‌ك شه‌ودا له ئۆردن هۆشيار زيباری 300 ده‌فته‌ر دۆلاری له قۆمارێكی گه‌وره‌دا دۆراند، كه 2 لوبنانی و فه‌ره‌نسيه‌ك و ئيماراتيه‌ك لێان بردبوه‌وه‌وه!
خوێنه‌ران بڕواننن...
مه‌سعودی بێشه‌رم و سازشكه‌ری باشوری كوردستان، هه‌رچۆن له 31 ئابی 1996دا، سوپای سه‌دامی هێنايه كوردستان، ئاوه‌هاش بۆ سازشه‌كانی شانازی به‌و ته‌له‌ڤونانه‌وه ده‌كا، كه له‌لايه‌ن ئه‌و سه‌ره‌ك وڵاتان و كاربه‌ده‌ستانی ئه‌وروپی و ئه‌مريكی و عه‌ربه چاوره‌شه‌كانه‌وه پێی گه‌يشتووه، كه گوايه توانيويێتی ماڵی عێراق ڕێكبخاته‌وه، نه‌يزانيوه ماڵی كوردی سوك و ڕيسواو ناموس فرۆش كردووه‌و، له كۆنگره ڕۆژنامه‌نووسه‌كه‌ی له زاگرۆس تيڤی مه‌سعود زۆر بێشه‌رمانانه، باسی شان و شه‌وكه‌ت و هه‌يبه‌تی ميلله‌تی كوردی ده‌كرد، كه له‌و ڕێكه‌وتنامه‌يه‌ی كه له‌نيوان خۆی و ماليكی و ئه‌ياد عه‌لاوی مۆری كردبوو، بۆ پاكانه كردن و لابردنی ناوی 3 ئه‌ندامی حزبی به‌عسی له‌ناوچوو، ئه‌وانيش ساڵح موتله‌گ و زافر عانی و عه‌واد موتله‌گ!!
مه‌سعود بۆيه ئه‌و به‌ڵگه‌يه‌ی مۆركردووه، چونكه زافر عانی به به‌رچاوی هه‌موو ليسته‌كاندا، به مه‌سعود بارزانی گووتبوو: كه هه‌ر تۆ بووی به نامه‌يه‌ك داوای يارمه‌تيت له سه‌دام و به‌عس كردبوو، بۆ ئه‌وه‌ی يه‌كيتی و تاڵه‌بانی له كوردستان ده‌ربكه‌ی!
وه‌ك چاوديرانی نێو كۆبونه‌وه‌كه باسيان كردبوو، بارزانی ڕه‌نگی زه‌رد هه‌ڵگه‌راه‌وه‌و تنۆك تنۆك عاره‌قی شه‌رمه‌زاری به ناو چه‌وانی هاتۆته خواره‌وه‌و، داوای لێبوردنی كردووه و، بۆ ماوه‌ی سه‌عاتێك له‌گه‌ڵ تاله‌بانی دوو قۆڵی كۆبونه‌وته‌وه، تا چاره‌سه‌ر كيشه كه بكه‌ن!
سه‌رانی بنه‌ماڵه‌ی خيانه‌تكارانی تاڵه‌بانی و بارزانی، بۆ ئه‌وه‌ی ماڵی عه‌ره‌ب رێك بخه‌نه‌وه، ماڵی كورديان هه‌رزان فرۆش كرد!
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









