كەى ئێن ئێن ئامادە نەبوو ئەو ڕاپۆرتە لەسەر ئافرەتە قوربانيیەكەى قەڵادزێى بڵاوبکاتەوە
23/06/2013, 12:00 (GMT+1)

بەپێيى ئەو زانياري و بەدواداچوونانەى ماڵى قوربانيەكە كردوويانە كاتێك پەيامنێرى كەى ئێن ئێن لەقەڵادزێ پەيوەندى كردووە بەو دكتۆرەوە، کە ئەو تاوانەی ئەنجامداوە، ئەویش لێدوانى نەداوە بۆ كەى ئێن ئێن گووتوويەتى من خۆم و بنەماڵەكەم لەسلێمانى گۆڕانين و ..... هتد . بۆيە گومان دەكرێت لەبەر ئەوە ئەو هەواڵەیان بڵاونەكردبێتەوە .
تائێستا تاكە دەزگا و كەناڵى ڕاگەياندن گرنگى بەم بابەتە داوەو بڵاوى كردۆتەوە تەنها كوردستانپۆست بووە، بەپێيى ئەو زانياريانەى ئەمرۆ 23 / 6 لەقەڵادزێ بڵاوبۆتەوە وەزارەتى تەندروستى پاڵپشت بەم نووسينەى كوردستانپۆست ئەمرۆ پەيوەنديان كردوە بەبەڕێوبەرايەتى گشتى تەندروستى ڕانيە كەبەپەلە ليژنەيەك پێك بهێن و ڕاژەى ئەم دكتۆرەيە لەقەڵادزێوە بگوازنەوە بۆ شوێنێكى تر .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









