<

سڵاو بۆ خۆپیشاندانی ئەمڕۆی شاری قەڵاو منارە، شاری پارتی بەزێن!

18/04/2011, 12:00 (GMT+1)






و اخیرا!
مژدە مژدە!

خۆشترین مژدە،
بۆ گوێی ئێمە بیستنی دەنگی هەولێر بوو!

پارتی زۆری هەوڵدا و درۆی زۆر کرد.
دەیان فەرهادی مەرگەوەڕی کرد بە دەمڕاستی هەولێر و، ویستی بیانخاتە نێوان هەولێر و سلێمانیەوە بەڵام سوودی نەبوو!

ئەمڕۆ هەولێر قسەی خۆی کرد بەڵام هێشتا قسەی تەواوی نەکردوە.
دوا قسە بەڕێوەیە!

پارتی دەبێت بڕوات، گەرنا دەبێت چۆک دابدات!
ئەوە بڕیاری هەولێرە و گەڕانەوە بەرەو دوا نییە.
ئەوانەی دەیانویست هەولێر بە بێدەنگیی بهێڵنەوە ئەمڕۆ کۆستیان کەوت.
ئەمڕۆ مێژووی نوێی هەولێر دەستی پێکرد،
یەکەم هەنگاوی نا بۆ دەرکردنی شەمشەمەکوێرەکانی سیویەکی ئاب.

پارتی کۆستی کەوت و بنەماڵە سەری دای لە بەرد!

ڕۆژانی ئایندە گوێمان لە دەنگی زوڵاڵی هەولێر زۆرتر دەبێت!

بژی هەولێر
بمرێ لەشکری ڕەشی داگیرکەر!
 
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست